کۆمیتەی دانیمارک بەشداری لە سمیناری (ڕەزا کەعبی)؛ جیگری سکرێتیری گشتی کۆمەلە زەحمەتکێشان کوردستان

Z

به مه به ستی به شداریکردن لهوسیمینارهی که له لایه ن کۆمیتەی دانیمارکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ بەرێز (ڕەزا کەعبی) جیگری سکرێتیری گشتی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان کە لەناوەندی کولتوری گرێوە لەدەڤەری کۆپن هاگنی دورگەی شیلاندی ولاتی دانیمارك کە لە ١٣/٩/٢٠١٥،بەرێوەچوو، مه به ست تێیدا باسکردن وشیکردنه وه ی لە سەر گۆرانکارییەکانی ڕوژ هەڵاتی ناوەراست و بزوتنەوەکانی کوردستان و داهاتوو، بۆئەو سمینارەش بەنوێنەرایەتی کۆمیتەی دانیمارکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەریەک لە هاوڕێ مەحموود بەرپرسی کەرت و حەسەن حەمەد عزیز ئەندامی کەرت بەشداربوون وبەناوی یەکێتیەوە بەخێرهاتنی ناوبراویانکرد ودەستخۆشیان لەکۆمیتەی دانیمارکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کرد بۆ بانگهێشتەکەو بەشداری گفتوگۆو پرس و ڕاو بۆچوونەکانیان کرد لەسەر باروودۆخی ئێستاو داهاتووی بزووتنەوەی کورد لە ناوخۆی کوردستان وناوچەکە و دەرەوەدا، لەبەرامبەردا هەڤاڵ ڕەزا کەعبی و ئەندامانی کۆمیتەی کۆمەڵە بەگەرمی پێشوازیان لە شاندی

یەکێتی کردو سوپاسیانکردن بۆ بەشدارییان لەسمینارەکە .

9k=