ماوه‌ی خوێندنی یاسا له‌ زانكۆكانی هه‌رێم ده‌بێته‌ پێنج ساڵ

5815142292015_7774

مره‌ی خوێندكار له‌ 60 % كه‌متربێت به‌ ده‌رنه‌چوو داده‌نرێت.

به‌مه‌به‌ستی دیراسه‌كردنی واقیعی خوێندنی یاسا له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاونان بۆ پێداچوونه‌وه‌و چاكسازیكردن له‌به‌شه‌كانی یاسا له‌ زانكۆكانی كوردستان، ئه‌مڕۆ 22-9-2015، به‌سه‌رپه‌رشتی د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و ڕاگری كۆلێژه‌كانی یاسا له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌داچه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ی خوێندنی به‌شی یاسا له‌ زانكۆكانی هه‌رێم درا، كه‌ بڕیاره‌كان، سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ش له‌ ساڵی نوێی خوێندن (2015-2016)ه‌وه‌ ده‌چنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌  PUKmediaی رایگه‌یاند: به‌ئامانجی پێداچونه‌وه‌ به‌ پرۆگرامه‌كانی خوێندن و داڕشتنه‌وه‌یان به‌پێی قۆناغه‌و پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، له‌ سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌سه‌رپه‌رشتی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و،به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م سه‌رۆك به‌ش و،ڕاگری كۆلێژه‌كانی یاسا له‌ زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان و، نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی داد و یه‌كێتی مافپه‌روه‌ران و سه‌ندیكای پارێزه‌ران، كۆبونه‌وه‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڕێوه‌چو، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوای تاوتوێكردن و گه‌ڵاڵه‌كردنی چه‌ند پێشنیازێك، سه‌رئه‌نجامبڕیاری پێكهێنانی سێ لێژنه‌ له‌ پارێزگانی (هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك) درابۆ كاركردن له‌سه‌ر داڕشتنه‌وه‌ی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له‌ به‌شه‌كانی یاسا. ئه‌و لێژنه‌نانه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردودا چه‌ندین كۆبونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد، له‌ ئاكامدا ئه‌و لێژنانه‌ ڕاپۆرت و ڕاسپارده‌ و پێشنیازه‌كانیان پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌ت كردو، ئه‌مڕۆش له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕاپۆرت و ڕاسپارده‌ و پێشنیازه‌كانی لێژنه‌كان و، دوا دیراسه‌كردنێكی ئه‌كادیمیانه‌، بڕیاری ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ به‌شه‌كانی یاسا په‌سند كران.

وه‌ك وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: یه‌كێك له‌ بڕیاره‌ گرنگه‌كان درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خوێندنه‌ له‌ به‌شه‌كانی یاسا له‌ چوار ساڵه‌وه‌ بۆ پێنچ ساڵ، ڕونیشیكرده‌وه‌ بۆ ساڵی خوێندنی (2015-2016) ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ خوێندنی یاسا له‌ زانكۆكانی  هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌ پێنج ساڵ، ئه‌م بڕیاره‌ له‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ قۆناغی یه‌كه‌می به‌شه‌كانی یاسا په‌یڕه‌و ده‌كرێت. هه‌روه‌ك بڕیاریش درا نمره‌ی ده‌رچون له‌به‌شی یاسا بكرێته‌له‌ (60%)وه‌ هه‌ژمار بكرێت.

له‌باره‌ی سیستمی خوێندنی به‌شه‌كانی یاسا، عه‌باس ئه‌كره‌م ڕایگه‌یاند: سیستمی خوێندن له‌به‌شه‌كانی یاسا ده‌بێته‌ ساڵانه‌ به‌ زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان. له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌زمونه‌كانیش، به‌شێك له‌ ئه‌زموونه‌كانی به‌شه‌كانی یاسا به‌شێوه‌ی مه‌ركه‌زی ده‌بێت به‌تایبه‌تی له‌ ساڵی یه‌كه‌می خوێندنی زمانه‌كانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی.

سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كاری بۆ تاوتوێكردنی پرۆگرامه‌كانی خوێندن بۆ ساڵی یه‌كه‌می كۆلێژه‌كانی یاسا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وابڕیاره‌ له‌ ڕێكه‌وتی (5-10-2015) كۆبونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ به‌ ئاماده‌بوونی راگر و سه‌رۆك به‌شه‌كانی یاسا له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانئه‌نجامبدرێت بۆ تاوتوێكردنی پرۆگرام و به‌رنامه‌كانی خوێندن بۆ ساڵی یه‌كه‌می كۆلێژه‌كانی یاسا.وتیشی بڕیاره‌ تازه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ به‌شی یاسا له‌ زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێبه‌ری وه‌رگرتنی خوێندكاران/ قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی (2015-2016)بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا دوای ڕاوێژ و دیراسه‌كردنی پڕگرامه‌كانی خوێندن به‌شه‌كانی یاسا له‌گه‌ڵ كۆلێژه‌كانی یاسا له‌ زانكۆكانی (سه‌ڵاحه‌ددین، سلێمانی، دهۆك، به‌غداد، كۆیه‌)، ‌هاریكار و پشتگیر بووه‌ له‌ پێناو پێداچوونه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن و گونجاندنیان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌م