مەلا بەختیار ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەی پێشكەش بە ئیدارەی كانتۆنی جەزیرە دەكات

345162792015_640122692015_saman (12)

لەدوای سەردانەكەی وەك سەرۆكی وەفدی یەكێتیی،  مەلا بەختیار ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەی خۆی پێشكەش بە ئیدارەی كانتۆنی جەزیرە كرد.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لەئیدارەی كانتۆنی جەزیرە رایگەیاند:  دوابەدوای سەردانی بۆ بەشداریكردن لەكۆنگرەی پەیەدە، بەڕێز مەلا بەختیار،  لێپرسراوی  دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی،  ئیدارەی كانتۆنەكەو چەند دامودەزگایەك‌و مەزارگەی شەهیدانی بەسەركردەوە.

وتیشی: دواتر وەك دیارییەك‌و بۆ راپەڕاندنی كاروبارەكانی ئیدارەی كانتۆنەكە، ئۆتۆمبێلە تایبەتیەكەی خۆی پێشكەش بەئیدارەی كانتۆنی جەزیرە كرد.

سەرچاوەكە ئاماژەی بۆئەوەشکرد:  بەڕێز مەلا بەختیار یەكێكە لەو سەركردە كوردانەی كە هەمیشە هەڵوێستی نیشتمانی بەرامبەر بەرووداوە نەتەوەیی‌و بەرەو پێشچوونەكانی ناوچەكەدا هەیەو دەمێكە پشتیوانی كانتۆنەكەمان دەكات.

 3548162792015_345102792015_001