چیرۆكی ئه‌م وێنه‌یه‌ ده‌زانیت؟

.

 

ئه‌م وێنه‌ مێژوویی و به‌ناوبانگه‌.. وێنه‌ی سه‌ربازێكی ئه‌ڵمانییه‌ كه‌ په‌رژینی دڕكاوی دیواری به‌رلین به‌رز ئه‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌ كه‌ له‌بنه‌ماڵه‌كه‌ی دابڕاوه‌ بتوانێت ئه‌و سنووره‌ ده‌ستكرده‌ ببه‌زێنێت.

دواتر ئه‌و سه‌ربازه‌ به‌تاوانی خیانه‌ت له‌ ده‌وڵه‌ت له‌سێداره‌ درا. به‌ڵام كاتێك جه‌سته‌ی بێ گیانیان له‌سه‌ر په‌تی سێداره‌ هێنایه‌ خواره‌وه‌ له‌گیرفانی كراسه‌كه‌یدا ئه‌م نووسراوه‌یان دۆزیه‌وه‌:

هه‌ندێك جار مرۆڤدۆستی تاوانێكی گه‌وره‌یه‌! ئه‌زانم به‌هۆی یارمه‌تیدانی منداڵێكی بێتاوان كه‌ هیچ تاوانێكی له‌خولقاندنی ئه‌م شه‌ڕه‌دا نه‌بووه‌، سبه‌ی پێش ئه‌وه‌ی خۆر ده‌ركه‌وێت من بۆ لای خوا ئه‌گه‌ڕێمه‌وه‌. ئه‌زانم هه‌رگیز مرۆڤایه‌تی و مرۆڤدۆستی نامرن و له‌نێو ناچن، به‌ڵام ئه‌وه‌شم زانی كه‌ زۆر جار مرۆڤدۆستی تاوانێكی گه‌وره‌یه‌.

جێی باسه‌ له‌ 74 وڵاتی جیهان په‌یكه‌ری ئه‌م سه‌ربازه‌ فیداكاره‌ دروستكراوه‌ و هه‌روه‌ها 317 شه‌قام له‌وڵاتانی جیاوازی دونیا به‌ناوی ئه‌م مرۆڤه‌ گه‌وره‌وه‌ ناونراوه‌، ئه‌و منداڵه‌ش ئێستا وه‌ك یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی خێرخوازیی وڵاتی ئه‌ڵمانیا رۆڵ ئه‌بینێت.

PUKmedia