فه‌همی ده‌میر به‌خاكسپێردرا

.

 

ئه‌مڕۆ 27-10-2015 به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری (ی.ن.ك) له‌توركیا به‌شداریكرد له‌ دواخواحافیزی و پرسه‌ی (فه‌همی ده‌میر) سه‌رۆكی پارتی ماف و ئازادییه‌كان كه‌ به‌ڕوداوێكی دڵته‌زێن گیانیله‌ده‌ستدا.

خه‌ڵكانێكی زۆر له‌ئه‌ندامان و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌و حزب و لایه‌نه‌كان به‌شداربوون. نوێنه‌ری (ی.ن.ك)یش به‌ناوی سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه‌ به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌ی كردو سه‌ره‌خوشیشی له‌خانه‌واده‌و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ كردو هاوخه‌می یه‌كێتی پێڕاگه‌یاندن.

پاشان چه‌ند وتارێك پێشكه‌شكراو خوالێخوشبوو به‌ره‌و شاری كونیا به‌ڕێكراو له‌وێ به‌خاكسپێردرا.

PUKmedia تایبه‌ت