دواجار داود ئۆغلو راستییه‌كه‌ی ئاشكراكرد

ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا

 

ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئاشكرایكرد، تا ئێستا دووجار یه‌كێتی دیموكراتی رۆژئاوا( په‌یه‌ده‌) یان كردۆته‌ ئامانج.

سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌لًًَێت: تا ئێستا چه‌ندین جار هۆشداریمان داوه‌ته‌ یه‌كێتی دیموكراتی رۆژئاوا( په‌یه‌ده‌) كه‌ نابێت له‌ رۆژئاوای رووباری فورات نزیك ببنه‌وه‌، به‌ڵام په‌یه‌ده‌ گوێی نه‌داوه‌ته‌ ئه‌و هۆشدارییه‌ و دووجار له‌ لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج و هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر. سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ورده‌كاری زیاتری له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌خستوه‌ته‌ڕوو.

سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: وڵاته‌كه‌ی رێگه‌ نادات كه‌ كورده‌كانی رۆژئاوا باكووری سوریا كۆنترۆڵ بكه‌ن و ئه‌گه‌ر پێویست به‌ هێرشی سه‌ربازی بكات ئه‌وان له‌وباره‌یه‌وه‌ سڵ ناكه‌نه‌وه‌ و په‌نا ده‌بنه‌به‌ر هێرشی سه‌ربازی و به‌ راشكاویش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكی و روسی باس كردووه‌.

PUKmedia و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا