له‌دوای شه‌هیدبوونی كوڕه‌ پێشمه‌رگه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا

 

له‌دوای شه‌هیدبوونی كوڕه‌كه‌یه‌وه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌بوو

 

خاتوو ته‌لیعه‌ مه‌حه‌مه‌د گمر ، دایكی شه‌هید نه‌قیب عه‌لی ، له‌دوای شه‌هیدبوونی كوڕه‌كه‌ی به‌دوو مانگ به‌هۆی خه‌م و په‌ژاره‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستدا.

وه‌سفیه‌ به‌نی وه‌یس به‌رپرسی مه‌كته‌بی شه‌هیدانی یه‌كێتی كه‌ ده‌كاته‌ خاڵۆزای خاتوو ته‌لیعه‌ ، له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: ” زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌ر ئێستا هه‌واڵی كۆچی دوایی ( ته‌ڵیعه‌ محه‌مه‌د گمر ) ی خاڵۆزام بیست ، كه‌ده‌كاته‌ دایكی شه‌هید نه‌قیب عه‌لی ، كه‌ دوو مانگ پێش ئێستا له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی گونده‌كانی خوارووی كه‌ركوك شه‌هیدبوو”.

رونیشكرده‌وه‌ته‌وه‌ :” هه‌ر به‌و خه‌فه‌ته‌وه‌ دایكی عه‌لی ئه‌مڕۆ سه‌ری نایه‌وه‌و ماڵئاوایی یه‌كجاری لێكردین “.

به‌پێی زانیاریه‌كانی PUKmedia ، خاتوو ته‌لیعه‌ محه‌مه‌د خه‌ڵكی قه‌زای خانه‌قینه‌وه‌و هه‌ر له‌دوای شه‌هیدبوونی كوڕه‌كه‌ی ژیانی له‌نه‌خۆشخانه‌كان به‌سه‌ربردوه‌و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و نه‌خۆشی شه‌كره‌وه‌ ، تاكو ئه‌مڕۆ 31-10-2015 گیانیله‌ده‌ستدا .

PUKmedi