فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان فریای كورده‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌كه‌ون

جوڵه‌ی تیرۆرستان وه‌ستێنراوه‌

دوای دوو رۆژ به‌رده‌وامی شه‌ڕو بۆردومانكردنی ناوچه‌ی شێخ مه‌قسود له‌لایه‌ن تیرۆرستانی به‌ره‌ی نوسڕه‌وه‌و توركمانه‌كان له‌ شاری حه‌له‌ب و شه‌هیدبوون و برینداربوونی ده‌یان هاووڵاتی كور  ،ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی روسیا بۆردومانی تیرۆرستانیان له‌و ناوچه‌یه‌ كرد .

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی روسیا پێنج هێرشی ئاسمانیان كردوه‌ته‌ سه‌ر تیرۆرستانی به‌ره‌ی نوسڕه‌و هێزه‌ توركمانه‌كان له‌سه‌ر رێگه‌ی كاستیلۆ له‌حه‌له‌ب و زیانی زۆریان پێگه‌یاندون .

ئاماژه‌ی به‌وشه‌دا : رێگه‌ی كاستیلۆ ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ تیرۆرستانی به‌ره‌ی نوسڕه‌ و توركمانه‌كان  دوو رۆژه‌ ناوچه‌ی كوردنشینی شێخ مه‌قسودی لێوه‌ بۆردومان ده‌كه‌ن .

وتیشی: له‌ئێستادا جوڵه‌ی تیرۆرستان وه‌ستاوه‌و هێزێكی گه‌وره‌ی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ش به‌رده‌وامن له‌پێشڕه‌وی بۆ تێكشكاندنی تیرۆرستانی به‌ره‌ی نوسڕه‌و  توركمانه‌كان و ده‌ركردنیان له‌سه‌ر رێگه‌ی كاستیلۆ .

ئه‌و چالاكوانه‌ باسیله‌وه‌شكرد :له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا  تیرۆرستانی به‌ره‌ی نوسڕه‌و توركمانه‌كان ، ناوچه‌ی شێخ مه‌قسودی كوردنشین بۆردومان ده‌كه‌ن و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ حه‌وت هاووڵاتی شه‌هیدبوون و 20ی تریش برینداربوون  ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ 30 خانوو روخێنراون و 18 دوكانیش  زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

PUKmedia  سامان یاروه‌یس