دانیمارک/ کۆمیتەی رێکخستن به مه به ستی هەلسەنگاندنی کاروچالاکییەکان و تاوتوێکردنی چه ند ته وه رێك کۆده بنه وه


2

بەمەبەستی هەلسەنگاندن و بەدواچوونەوەی کاو چالاکیەکانی کۆمیتە و ئۆرگانەکانی سنووری کۆمیتە و تاوتوێکردنی چەند تەوەرێک کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەسەرپەرشتی سەردار محمەد بەرپرسی کۆمیتە و ئامادەبوونی بەرپرسی بەشەکان لە شارۆچکەی هۆرسنەسی دوورگەی یولاندی ولاتی دانیمارك کۆبوونەوەك بەرێوەچوو.

سەرەتا بە ساتێك وەستان بۆ رێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدان لەلایەن سەردار محمەد ل.کۆمیتە کۆبونەوەکە دەستی پێکرد

لەدوای بەخێرهێنانی ئمادەبووان ل. کۆمیتە ئاماژەی بە.کارو چالاکیەکان کرد کە لە ماوەی رابردوودا لەسەر ئاستی کۆمیتەو ئۆرگانەکانی کۆمیتە ئەنجام دراون ، بەو مەبەستە بەناوی کۆمیتە خۆشحالی و سوپاس و پێزانینی خۆیانی ئاراستەی سەرجەم بەشەکانی کۆمیتەو ئۆرگانەکانی کۆمیتە کرد. دەربارە کارو بەرنامەی داهاتوو ئاماژەی بە چەند خالێکی دا کە لە داهاتوودا پێویست دەکات کاری جدیان لەسەر بکرێ گرنگی زۆریش بدرێ بە کۆر و کۆبوونەوەی فراوان رۆشنبیری و رێکخستنی.

بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنانەی ئەم دواییە لەسەرجەم بەررەکانی جەنگی دژە تیرۆردا رۆلی هیزی پێشمەرگە و سەرجەم بەشداربووانی بەرز نرخێندرا.

لەخالێکی تردا ئاماژی کردە بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی و هەرێمی کوردستان و بارودۆخی یەکێتییمان بەتایبەتی، دەربارەی کێشەکانیش لە هەولی چارەسەرکردندان بەومەبەستەش ئاماژە بە ئیجابی رۆلی یەکێتیی کرا.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا سەردار محەمەد دەربارەی گۆرانکارییە هەنووکەییکان و بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی باس لەکراوە کە ئەوە دەخوازێ کە لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی و سەرجەم کوردستان بەگشتی هەبوونی یەك دەنگی و یەک ریزی بۆ ئامادەبوون و رووبەرووبوونەوەی ئەو پێشهاتانەی کە دێنە پیش و بەتایبەتیش لە کات و ساتی ئێستادا، ، پێویستی بوو ئێستا مالی کورد بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی یەک با کێشەکانمان چارەسەربا، دەبوایە ئێستا یەکریزی و دەستەگولی کارکردنمان هاوتەریب با لەگەل هێز و توانای بەرگریکردنمان کە ئیمرۆ لە بەرکانی بەرگریکردن لە جەنگی دژە تیرۆردا رۆلەکانی کورد لە ئاستی کۆمەلگای نێو نەتەوەییدا زۆر بەرچاو و پێشەنگ سەیردەکرێن، وەك هێزێک ناسراون کە نوێنەرایەتی سەرجەم کۆمەلگای نێونەتەوەیی دەکەن ، بەرای ئێمە دەبوایە لایەنی سەرکردایەتی و سیاسی کوردستان لەگەل هێزی بەرگریکەرمان هاوتەرەیب با بگرە بەهێزتریش با، بەرای ئێمە پێویست دەکات بیر لە چارەسەر بکەن تا ئەم قۆناغەش بەسەر نەچووە،. ئەگەر نا کێشەیەکی گەورە جێ دەهێلن لەوەی ئێمە زۆر بەئەزیەت تر دەبێ بۆ نەوەکانمان ، تا هەلێکی وا دێتە پێشەوە ئەو خەونەش ئاسان نییە، جا بۆیە کەمێك بیر لە بەرژەوەندیەکانی خاکی کوردستان و کۆمەلانی خەلکی کوردستان بکرێ، لە و گۆرانکاریانەی دێنە پیش پشتگوێ نەخرێین.

پاشان به شداربووان درێژه یان به کۆبوونه وه که دا به ئالوگۆر کردنی راوبۆچوونیان لهسهر کار و چالاکیهکان و قسه له ه ر به رنامه ی کارو چالاکی هاتووش کرا ، چه ندین ره خنه و پێشنیاریش پێشکه ش کرا، پاشان له لایه ن به رپرسی کۆمیته سه ردار محه مه د وه لامی پرسیاره کان درایه وه و پێشنیاره کانیان به هه ند وه رگیرا.