ئه‌مریكا هێز بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌ی كوردستان ده‌نێرێت

بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی سه‌ربازی

 

هێزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا ماوه‌ی 65 رۆژه‌ له‌ئاماده‌كاری به‌رده‌وامدان بۆ رێكخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ته‌ل حه‌جر له‌شاری حه‌سه‌كه‌ بۆ ناردنی هێزو ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌ربازی له‌ناو خاكی سوریا .

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی 65 رۆژه‌ له‌رێگه‌ی چه‌ند تیمێكی تایبه‌تی خۆیانه‌وه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانان وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵی رێكخستنی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ته‌ل حه‌جره‌ له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ له‌رۆژئاوای كوردستان .

وتیشی: ئه‌و فڕۆكه‌ خانه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی رمێلانه‌ و پێشتر له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه‌ بۆ كاروباری سه‌ربازی به‌كارهێنراوه‌و درێژه‌كه‌ی دوو هه‌زار و 500 مه‌تره‌و پانیه‌كه‌شی 250 مه‌تره‌و له‌لایه‌ن هێزێكی پسپۆڕی ئه‌مریكایه‌وه‌ چاودێری دۆخه‌كه‌ كراوه‌.

رونیشكرده‌وه‌ : وابڕیاره‌ ئه‌مریكا هێزێكی تایبه‌تی سوپاكه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ بكات و چ له‌ڕووی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌شداری ئۆپراسیۆنی تایبه‌تی سه‌ربازی له‌سوریا چالاكی ئه‌نجام بده‌ن و رۆڵی كاریگه‌ری بۆ رۆژئاوای كوردستان ده‌بێت