ئه‌مریكا مامه‌ڵه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی توركیای له‌گه‌ڵ داعش ئاشكراكرد

 

توركیا هاوكاری داعش ده‌كات

 

ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كات حكومه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆرستی داعش مامه‌ڵه‌ی بازرگانی نه‌وت ده‌كات.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 5-12-2015، له‌ زاری ئامۆس هۆشتاین به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویانكرده‌وه‌، رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌خاكی سوریاوه‌ نه‌وت هه‌نارده‌ی توركیا ده‌كات و حكومه‌تی توركیاش مامه‌ڵه‌ی بازرگانی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌كات و هاوكاری ته‌واوی ده‌كات.

راشیگه‌یاند: هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان و روسیا بۆ سه‌ر داعش له‌سنووری سوریا- توركیا چه‌ندین جار تانكه‌ره‌ نه‌وته‌كانی داعشیان كردۆته‌ ئامانج كه‌ نه‌وتی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ی له‌ سوریاوه‌ گواستۆته‌وه‌ بۆ نێو خاكی توركیا و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

جێگه‌ی باسه‌ هه‌فته‌ی رابردوو روسیا به‌به‌ڵگه‌وه‌ تێوه‌ گلانی توركیای له‌ بازرگانی كردنی نه‌وت له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی داعش راگه‌یاند، هه‌روه‌ها به‌ به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆییه‌وه‌ جموجۆڵی تانكه‌ره‌ نه‌وته‌كانی داعشی له‌سه‌ر سنووری توركیا –سوریا بڵاوكرده‌وه‌و راشیگه‌یاند: ئه‌ردۆگان و خێزانه‌كه‌ی به‌راسته‌وخۆیی له‌گه‌ڵ داعشدا مامه‌ڵه‌ی بازرگانی نه‌وت ده‌كه‌ن.