واشنتن: داعش نه‌وت به‌خاكی توركیادا هه‌نارده‌ ده‌كات

به‌تێپه‌ڕبوونی كات كه‌مبوه‌ته‌وه‌

لێپرسراوی كاروباری وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، داعش به‌ توركیادا نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات.

 پاش ئه‌وه‌ی روسیا توركیای تۆمه‌تباركرد به‌ تێوه‌گلان له‌بارزگانی نه‌وت له‌گه‌ڵ داعش و سوودبینین له‌و بازرگانیه‌ نایاساییه‌، ئاموس هوشتاین لێپرسراوی كاروباری ووزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: به‌شێكی كه‌می نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌سوریا دزه‌ی پێده‌كرێت بۆ توركیا و داهاته‌كه‌شی زۆر كه‌مه‌.

 ئاموس هوشتاین وتیشی: رێژه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی داعش دزه‌ی پێده‌كرێته‌ ناو توركیا زۆر كه‌مه‌ و به‌تێپه‌ڕبوونی كات كه‌مبوه‌ته‌وه‌.