کۆمیتەی رێکخستن و کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان بەشداری کۆر یادێك بۆ کاک نەوشیروان دەکەن

شاندێکی هاوبەشی کۆمیتەی رێکخستن و پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لەگەل ژمارەیەکی بەرچاو لە رێکخستنەکانی یەکێتیی و پێشمەرگە دێرینەکان بەمەبەستی رێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی زیاتر لە نیو سەدەی سەرکردەی نەمر کاک نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆران بەشداریان کرد لە کۆریادێک کە لەلایەن ئەنجومەنی دانیمارکی بزوتنەوەی گۆران و رێکخراوەکانی کۆپەلگای مەدەنی لە Valbyparkkern) (ی شاری کۆپنهاگنی پایەتەختی ولاتی دانیمارك بەرێوەچوو.

کەتیایدا نوێنەرانی حزب و لایەنە کوردستانیەکان و هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و چەندین کەسایەتی ئامادەبوون.

لەمیانەی کۆریادەکەدا نوێنەرانی هێز و لایەنە کوردستانییەکان وتار و بروسکەیان خوێندەوە، پەیامی هاوبەشی کۆمیتەی رێکخستنی دانیماركی (ی.ن.ك) و کۆمەلەی پیشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لەلایەن بەرپرسی کەرتی کۆپنهاگن هاورێ مەحمود پێشکەشکرا.

دواتر ئامادەبوانیش بە هۆنراوەو پەخشان و کۆرەکەیان رازاندەوە.

لە کۆتاییدا برادەرانی ئەنجومەنی دانیمارکی بزوتنەوەی گۆران خۆشحالی خۆیان دەربری بۆ ئامادەبوونی شاندی هاوبەشی  کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارکی (ی.ن.ك) و کۆمەلەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە کۆرەکەیان.