کۆمیتەی دانیمارك/ ئەنجومەنی کەرتی ئارهوس بەئامادەبوونی کۆمیتە بۆ بەدواداچوونی کارو چالاکیان کۆبوونەوە

به مه به ستی به دواداچوونی کاروجالاکیەکان و ‌ئا ماده کاری بۆ کارو چالاکی داهاتوو تاوتوێ کردنی چەند تەوەرێك ئەنجومەنی کەرتی رێکخستنی ئارهوس بە ئامادەبوونی کۆمیتە و بەسەرپەرشتی بەرپرسی کەرت سەباح ئیبراهیم لە شاری ئارهوس ولاتی دانیمارك لە بارەگای کۆمیتە کۆبوونەوەیەك بەرێوەچوو.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە کارو چالاکیەکانی کەرتەکەیان و هەولدان بۆ ئامادەکاری بۆ کارو چالاکیەکانی داهاتوویان لەلایەن بەرپرسی کەرت سەباح ئیبراهیم کرا ، بەبۆنەی ئەو سەرکەوننە مەزنەی ریفراندۆمی کوردستانیش پێشنیار کرابەو بۆنەیەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا شەوێکی کوردی بۆ خانوادەکانی یەکێتیی و دۆسی و لایەنگران سازبکرێ ،
دواتر بەرپرسی کۆمیتە دوای دەستخۆشی کردن لە هەڤالانی کەرتی ئارهوس، بەبۆنەی سەورکەوتنی ریفراندۆمەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کۆمەلانی خەلکی کوردستان کردو هەروا ئاماژەی بە رۆلی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد لە چۆنیەتی مامەلەکردن لەگەل بارو دۆخەکە و هەولدانی بۆ راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان پارتە سیاسیەکان، بۆ ئەوەش رۆلی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی بەرزنرخاند.
دەربارەی کەرتەکەشیان بەردەوامیدان سەردان و بەسەرکردنەوەی هەڤالانی رێکخستنی بەگرنگ زانی.