گه‌شه‌‌پێدانی یه‌کێتیی له‌ سنووری رێکخستنه‌کانی کۆمیته‌ی دانیمارك

به‌ ئامه‌ده‌بوونی هه‌ڤال سه‌ردار محمه‌د به‌رپرسی کۆمیته‌ی دانیمارك به‌ یاوه‌ری کارگێرانی کۆمیته‌ هه‌ڤالان جافه‌ر وه‌یسی و وشیار جه‌لال له‌ که‌رتی رێکخستنی ئۆلبۆرگی تێکۆشه‌ر له‌  14/11/ 2010 کۆبوونه‌وه‌یك به‌رێوه‌چوو.

له‌ پێناوی جێ به‌جێ کردنی بریاره‌کانی سێ یه‌مین  کۆنگره‌و رێنماییه‌کانی دواین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی لێژنه‌ی بالای ی. ن. ك له‌ده‌ره‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌لمانیا به‌رێوه‌چوو،  هه‌روه‌ها جێ به‌جێ کردنی نه‌خشیه‌ چاکسازی و نوێکردنه‌وه‌ی کۆمیته‌که‌مان، بۆ زیاتر گرنگی دان به‌ لایه‌نی رێکخستن و گه‌شه‌پێدانی یه‌کێتیی له‌ سنووری رێکخستنه‌کانمان له‌ کۆمیته‌ی دانیمارک.. 

کۆبوونه‌وه‌که له‌لایه‌ن هه‌ڤال به‌رزان چه‌بار به‌رپرسی که‌رت ‌به‌ خوله‌یه‌ك وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان ده‌ستی پێکرد.

وه‌ به‌بۆنه‌ی چله‌ی خوالێخۆشبوو حه‌مه‌ جه‌زا به‌ناوی به‌شدار بووانی کۆبوونه‌وه‌و هه‌موو رێکخستنه‌کانی کۆمیته‌ی دانیمارک  پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانواده‌و که‌سوکاری خوالێخۆشبوو کرد و داواشی کرد که‌ خوای گه‌وره‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بکات..

پاشان هه‌ڤال به‌رزان دێژه‌ی به‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی که‌رته‌که‌یان بارو دۆخی رێکخستنیان له‌و ده‌ڤه‌ره‌، هه‌روه‌هائاماژه‌ی کرده‌ کارو چالاکییه‌کانی که‌رته‌که‌یان و په‌‌یوه‌ندییه‌کنیان له‌گه‌ل حیزب و رێکخواره‌ کوردییه‌کان و جالاکییه‌کنیان له‌گه‌ل مالی کورد له‌ ئۆلبۆرگ ..

پاشان هه‌ڤال سه‌ردار محه‌مه‌د به‌رپرسی کۆمیته‌ درێژه‌ی به‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ دا و پێشه‌کی به‌بۆنه‌ی دووباره‌ هه‌لبژاردنه‌وه‌ی جه‌نابی به‌رێز مام جه‌لال بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار پیرۆزبایی به‌ناوی خۆیان و هه‌موو به‌ژداربووانی کۆبوونه‌وه‌که‌ ئاراسته‌ی به‌رێز مامی گه‌وره‌مان و کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان و هه‌موو عیراقییه‌کانی کرد .

پاشان درێژه‌ی به‌ قسه‌کانی دا له‌م خالانه‌ی خواره‌وه:‌

1ـ گۆرانکارییه‌کان ئه‌م دواییه‌ی عیراق و رۆلی ئه‌م دواییه‌ی کورد له‌و گۆرانکارییانه، گرنگی پایه‌گه‌ی کورد له‌ حکومه‌تی ئاینده‌ی عیراقدا..

‌2ـ پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر دوایین گۆرانکارییه‌کانی رێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌و رێنماییه‌کانی دوایین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی بالای ی.ن.ك له‌ده‌ره‌وه و خۆئاماده‌کردن بۆ ته‌شکیلاتی رێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌

3ـ پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر سێ یه‌مین کۆنگره‌و چۆنیه‌تی ره‌نگدانه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتنی کۆنگره‌ و گرنگی بریاره‌کان ،

4ـ کار و چالاکییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی  کۆمیته‌و پیداچوونه‌وه‌ی رێکخستنه‌کان و گرنگی دان به‌ سنووری که‌رته‌کان و  رێکخستنه‌وه‌و ئامار کردنی ته‌واوی ئه‌ندامان له‌رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی…

5ـ په‌یوه‌ندیه‌کانی ئێمه‌و پارتی ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی ئیتفاقه‌ ئیستراتیجییه‌که‌ی نێوانمان به‌ هۆیه‌وه‌ بوونی وتاری سیاسی یه‌کگرتوو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی ئه‌م دواییه‌..

دواتر به‌ هه‌مان شێوه‌ کارگێرانی کۆمیته‌ هه‌ڤالان جافه‌ر وه‌یسی و وشیار جه‌لال  درێژه‌یان به‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، مه‌به‌ست له‌ قسه‌کانیان گرنگی دان به‌ ئامار و هه‌بونی داته‌باسه‌یه‌ک بۆ رێکخستنه‌کنیان هه‌روا گرنگی دان به‌ ئابوونه‌دان ، له‌ لایه‌ن چالاکیشه‌وه‌ بایه‌خ بده‌ن به‌ چالاکییه‌ کۆمه‌لایه‌تییه‌کان، له‌ به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی ئه‌ندامان و سازدانی شه‌وانی کوردی بۆ ئه‌ندامان و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌کێتییمان.

دواتر  هه‌ڤال سه‌ردار  درێژه‌ی به‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌رباره‌ی زیاتر چالاک کردنه‌وه‌ی رێکخستنه‌کانمان له‌و ده‌ڤه‌ره‌ که‌ لایه‌نی ژنان و گه‌نجان و خوێنکارانیش بگرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی کرده‌  ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ تازه‌یه‌ی له‌گه‌ل پارتی سۆسیال دیموکرات و چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ل یه‌نس یول کاندیدی په‌رله‌مانی سوسیال دیموکرات ‌هه‌روا هه‌ولدان بۆ ئه‌نجام دانی کارو چالاکی هاوبه‌ش .

دواتر هه‌ڤالان یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌شداری گفتوگۆیان کردو راو بۆچوونیان ئال و گۆرکرد …هه‌روا ره‌خنه‌و پێشنیاری خۆشیان ئاراسته‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ کرد..