سۆشیال دیموکراته‌کان له‌ دانیمارک ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌وه‌ ده‌ست

ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی دانیمارک

هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارله‌مانی دانیمارک به‌ سه‌رکه‌وتنی سۆشیال دیموکراته‌کان کۆتایی هات ، به‌م شێوه‌یه‌ پارتی ڕاستی میانه‌ره‌و( ڤێنسترا) دوای ده‌ساڵ ده‌سڵاتدارێتی له‌و وڵاته‌دا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یان ڕاده‌ستی سوشیال دیموکراته‌کان کرده‌وه‌.

(هێله‌ تۆرنینگ شمیدت) سکرتێری پارتی سۆشیال دیموکرات سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئاینده‌ی دانیمارک دوای سه‌رکه‌وتنی پارته‌که‌یان له‌ گفتووگۆیه‌کدا رایگه‌یاند که‌ : ( ڕێگامان دورودرێژ بوو.ململانێ یه‌کی زۆر سه‌خت ودژوارمان به‌ڕێکرد ،ئه‌مشه‌و 15/16/ 9 /2011 پیشانماندا که‌وا سۆشیال دیموکراته‌کان تاکوئێستا هێزێکی له‌بن نه‌هاتوو و  خۆشه‌ویشتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی دانیمارکن).

له‌به‌رامبه‌ریشدا( لارس لوکه‌ ڕاسموسن) سه‌ره‌ک وه‌زیرنی ئێستای دانیمارک پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی له‌ پارتی سۆشیال دیموکرات کرد.

خاتوو هێله‌ تۆرنینگ شمیدت  له‌کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاند به‌ڵێنی دابوو ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن چاکسازی له‌ پرسی یاساکانی کۆچ و کۆچبه‌ران و سیاسه‌تی ئابووری وڵات دا ده‌که‌ن .

شایانی باسه‌ خاتوو هێله‌ یه‌که‌مین ژنه‌ که‌ پۆستی سه‌ره‌کوه‌زیران به‌ده‌ست ده‌هێنێت.