کۆمیته‌ی دانیمارك دوابه‌دوای پشوی هاوین به‌رده‌وامی به‌ کارو چالاکییه‌کانی خۆی ده‌دات

ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی دانیمارک

به‌ ئامه‌ده‌بوونی هه‌ڤال سه‌ردار محمه‌د به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك و یاوه‌ری کارگێرانی کۆمیته‌ هه‌ڤالان جافه‌ر وه‌یسی و شێرکۆ بابان له‌ که‌رتی رێکخستنی کۆپنهاگنی تێکۆشه‌ر کۆبوونه‌ی  که‌رت له‌ 18/9/2011  به‌رێوه‌چوو..

پێشه‌کی کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردو کوردستان له‌لایه‌ن به‌رپرسی که‌رت هه‌ڤال هاورێ مه‌حمود ده‌ستی پێکرد.

پاشان هه‌ڤال هاورێ به‌رپرسی که‌رت راپۆرتی وه‌رزی که‌رته‌که‌یانی خوێنده‌وه‌و که‌ تیایدا ئاماژه‌ی کردبووه‌ ئه‌و چالاکییانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا ئه‌نجامیاندا له‌ سازدانی ئاهه‌نگ و به‌شداری کردن له‌ بانگهێسته‌کانی لایه‌نه‌کانی تر بۆ بۆنه‌و چالاکییه‌کنیان وه‌ هه‌روه‌ها به‌شدارییان کردووه‌ له‌ زۆربه‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌..

پاشان هه‌ڤال هاوری له‌ ته‌وه‌رێکی تری قسه‌کانیدا ئاماده‌ی کرده‌ رۆلی به‌رچاوی ئه‌ندامانیان له‌ سازدان ه‌ به‌شداری کردن له‌و  چالاکییانه‌ به‌رامبه‌ر به‌وه‌ سوپاس پێزانینی به‌ناوی هه‌موو که‌رته‌که‌یانه‌وه‌ ئاراسته‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ کرد.

دواتر به‌رپرسی کۆمیته‌ هه‌ڤال سه‌ردار محه‌مه‌د درێژه‌ی به‌کۆبوونه‌وه‌که‌‌دا به‌ ئاراسته‌کردنی سوپاس و ده‌ستخۆشی بۆ زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانی که‌ به‌چالاکانه‌ به‌شداری له‌ کار و چالاکییه‌کانی که‌رته‌کیان ده‌که‌ن، ئومێدی خواست به‌رده‌وام بن له‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی رێکخستنه‌کانمان له‌ و ده‌ڤه‌ره‌..

پاشان هه‌ڤال سه‌ردار به‌ ناوی کۆمیته‌و هه‌موو  به‌شدار بووانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ ئه‌و تۆپباران و هێرشکردنه‌ی سه‌ر کوردستان له‌لایه‌ن ئێران و تورکیاوه‌ مه‌حکوم کرد و ‌داواشی له‌ کۆمه‌له‌ کوردییه‌کان و مرۆڤ دۆسته‌کانیش کرد رۆلی خۆیان ببینن له‌ مه‌حکوم کردنی ئه‌و هێرشانه‌ که‌ بووه‌ته‌ هۆی شه‌هید و برینارد کردنی خه‌لکی سڤیلی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ وه‌ هه‌روه‌ها سوتاندن و خاپوور کردنی مال و ملک و ره‌زو باخچه‌ی خه‌لکی کوردستانمان، وه‌ به‌ناوی کۆمیته‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ خانوانه‌ی شه‌هیده‌کان کردو هه‌روا داوای له‌ خوای گه‌وره‌کرد بریناره‌کانمان چاکبێته‌وه‌و برینه‌کانیان سارێژ بێت. وه‌ به‌ناوی به‌شدار بووانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ داوایکرد حکومه‌تی کودستان به‌تایبه‌تی حکومه‌ت عیراق بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی خه‌لکی سڤیلی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ و فشار خستنه‌ سه‌ر ئێران تورکیا بۆ راگردتنی ئه‌و تۆپباران و هێرش کردنه‌..

  وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ناوی کۆمیته‌وه‌ داوای کردووه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کۆمیته‌ی هاوکاری ئه‌نجام بدرێ بۆ مه‌حکوم کردنی ئه‌و ده‌ست درێژی و هێرش کردنه‌ ..

پاشان له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا هه‌ڤال سه‌ردار ئاماژه‌ی کرده‌ ده‌رئه‌نجامه‌کان و راسپارده‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌که‌ی که‌ له‌کوردستان ئه‌نجام درا له‌گه‌ل مه‌کته‌بی رێکخستن و ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێکی تری قسه‌کانیدا هه‌ڤال سه‌ردار باسی له‌ خۆ ئاماده‌ کردنه‌کانی کرد بۆ کۆنفراسه‌کانی رێکخستنه‌کانی ده‌ه‌ره‌وه‌ وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ ده‌بێ خۆ ئاماده‌کردنێکی باش بکرێ بۆ هه‌بوونی ئاماری رێکخستنه‌کانمان نه‌ك ته‌نها هه‌ر ژماره‌ بێ، به‌لکو ده‌بێ ئامارێکی راست و دروست بێ..، له‌ هه‌موو رێکخستنه‌کانی جیهاندا ئه‌ندام مانای ئه‌وه‌یه‌ به‌شداری کۆبوونه‌وه‌و کارو چالاکییه‌کان بکات و به‌مه‌رچێک ئابونه‌ش بدات ، ئه‌گه‌ر نا مه‌رجه‌کانی ئه‌ندام به‌دی ناکات..

پاشان هه‌ڤال سه‌ردار رۆلی رێکخستن له‌ ناو حزبێکدا به‌تایبه‌تی ی.ن.ك خسته‌ روو که‌ رێکخستن بنه‌مای دروستبوون و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و حزبه‌یه‌‌ ، فه‌رامۆش کردنی ئه‌و به‌شه‌ له‌ هه‌ر چ روویه‌که‌وه‌ ده‌بیته‌ هۆی لێکترازاندنی حزبه‌که‌ ، ی.ن.ك به‌ رێکخستنیه‌وه‌ توند و تۆله‌ جا بۆیه‌ گرنگه‌ له‌ دامه‌زراندن و کاری تردا بگه‌رێیته‌وه‌ بۆ رێکخستن.

له‌ ته‌وه‌رێکی تری قسه‌کانیدا هه‌ڤال سه‌ردار ئاماژه‌ی کرده‌ رۆلی ژنان له‌ سنووری رێکخستنی دانیمارکدا، وه‌ ده‌ستخۆشی به‌ناوی هه‌موو رێکخستنه‌کنییه‌وه‌ ئاراسته‌ی ژنان کرد له‌ کار و چالاکییان به‌گشتی وبه‌تایبه‌تی له‌ ده‌ڤه‌ری یولاند و‌، که‌ به‌ رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ زیادبووندایه‌ وه‌ له‌ زۆربه‌ی چالاکییه‌کان رۆلی گرنگیان هه‌یه‌ وه‌ داوایکرد که‌ ده‌ڤه‌ره‌کانی تریش له‌ پێشبرکی دابن بۆ به‌شداری کردن له‌ کار و چالاکییه‌کان، ئێمرۆ به‌تایبه‌تی له‌ دانیمارك بۆ یه‌که‌مجاره‌ ژن گه‌وره‌ترین ده‌سه‌لاتی ولات به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌گرێت وه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و ولاته‌ که‌ له‌لایه‌ن سۆسیال دموکراته‌کانه‌وه‌ به‌ هاوبه‌شی پارتی سۆسیالیست و پارتی رادیکالی چه‌پ حکومه‌ته‌که‌ ته‌شکیل ده‌کات، لێره‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزباییمان ئاراسته‌یان ده‌که‌ین ..

دواتر هه‌ڤال سه‌ردار ئاماژه‌ی کرده‌ ئه‌و کارو چالاکییانه‌ که‌ له‌گه‌ل سوسیال دیموکرات کردویانه‌ له‌م نزیکانه‌ ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌، له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوو سوسیال دیموکراته‌کان سه‌رقالی هه‌لبژاردن بوون خۆشبه‌ختانه‌ بردیانه‌وه‌ ئێمه‌ش رۆلێکی باشمان هه‌بوو له‌ هاوکاری کردنیان ..له‌ ماوه‌یه‌کی نزیکدا بۆ کار و چالاکی هاوبه‌شمان ده‌ست به‌ کۆبوونه‌وه‌کان ده‌که‌ینه‌وه‌ سنووری زۆربه‌ی که‌رته‌کان ده‌گرێته‌وه‌..

 

له‌ته‌وه‌رێکی تری کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ڤال جافه‌ر وه‌یسی کارگێری به‌شی ئاماری کۆمیته‌ درێژه‌ی به‌کۆبوونه‌وه‌کدا و باسی له‌ رۆلی ئامار و هه‌بوونی ئامارێکی راست و دروستی  که‌رته‌کانی به‌ ژماره‌ی ئه‌ندامان گرنگی پێبدرێ، چونکه‌ هه‌بوونی ئامار و لیستی ناوی ئه‌ندامان یه‌کێکه‌ له‌ بنه‌ماکانی په‌ره‌پێدان به‌ به‌رنامه‌ی چاکسازی و نوێکردنه‌وه‌ گه‌شه‌پێدانی رێکخستن له‌ سنووری کۆمیته‌که‌یان ، وه‌ بۆ خۆ ئاماده‌کردنه‌کانیش بۆ کۆنفرانسی رێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ که‌ پۆله‌کان و که‌رته‌کان و کۆمیته‌کان هه‌تا ده‌گاته‌ رێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ ده‌بێ هه‌لبژارن وکۆنفرنسی بۆ بکرێ به‌ مه‌رجێك ئاماری راست و دروست و بۆدجه‌ی بۆ ئاماده‌ بکرێ..

دواتر هه‌ڤال شیرکۆ بابان کارگێری به‌شی په‌یوه‌نددیکان ئاماژه‌ی کرده‌ کارو چلاکییه‌کانی ئه‌و ماوه‌یه‌ که‌ به‌ هاوکاری که‌رتی کۆپنهاگن له‌ چه‌ندین کار و چالاکی به‌شداریان کردووه‌ له‌ بۆنه‌و وکۆر و کۆبوونه‌وه‌ بانگهێشتکراوه‌کان وه‌ هه‌روه‌ها له‌گه‌ل حزبه‌ دانیمارکییه‌کان و کوردییه‌کان و عه‌ره‌بییه‌ عیراقییه‌کانیش و بانگهێشته‌کانی سه‌فاره‌تی عێراقیش ..

پاشان ئه‌ندامان درێژه‌یان به‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ ئالوگۆر کردنی راوبۆچوونیان له‌سه‌ر کار و چالاکیه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ و قسه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی داهاتووی که‌رته‌که‌ کرا و چه‌ندین ره‌خنه‌و پێشنیاریان پێشکه‌شکرد پاشان له‌لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌ هه‌ڤال سه‌ردار محه‌مه‌د وه‌لامی پرسیاره‌کان درایه‌وه‌ و پێشنیاره‌کانیان به‌هه‌ند وه‌رگیرا..