بەشی راگەیاندنی ناوەندی دەرەوە کۆبونەوەیەکی بۆ گشت کارگێڕانی راگەیاندنی کۆمیتەکانی دەرەوە رێکخست

PUKonline… بۆ ئاگاداربوون و کاراکردن و پلاندانان بۆ ئێستاو ئایندەی بەشی راگەیاندنی ناوەندی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆژی یەکشەممە ١٨/٩/٢٠١١ لەسەر تۆڕی ئنتەرنێتی پاڵتاک کۆبونەوەیەکی بۆ گشت کارگێڕانی راگەیاندنی کۆمیتەکانی دەرەوە رێکخست.

 

راگەیاندن کە شیوازیکی ریکخراوە لە بلاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیە سیاسی و کەللتوری و فەرهەنگیەکان … هتد وە لە خاسەلاتەکانی راگەیاندن بەدواداچوون و کۆکردنەوەو دارشتنەوەو بلاوکردنەوەی گەیاندنی هەوال و بابەتەکان چ بە لەریی کەنالەکانی بیستراوو بینراوو خوینراوەوە بەو پییە راگەیاندن بەمانای بلاوکرنەوەو راگەیاندنى هەوال و راوبۆچوون و بابەتەکان کەواتە راگەیاندن بریتیە لەو کەنالەى ئایدۆلۆژیاو هەوال و بابەت و رووداوەکان دادەریژیتەوەو بلاوى دەکاتەوە لەسایەى پرەنسیپ و بیردۆزە سیاسی و فیکریەکانی سیستمی دەولەت دەیانخاتە بەرچاو وە لەبەرامبەریشیدا بریتیە لەو کەنالەی بیرو بیرکردنەوەی جەماوەر دەگویزیتەوەو گوزارشت لە کیشەو گرفتەکانى ناو کۆمەلگا دەکات و ئەلتەرناتیف و چارەسەرەکان پیشنیار دەکات … وە بیریشمان نەچیت راگەیاندن دوو لایەنی تیۆری و پراکتیکی هەیە کەواتە تەنها بواریکی تیۆری نیە بەلکو لایەنی پراکتیک تەواوکەریەتی بۆیە مەرجی سەرەکی راگەیاندن پیادە کردن و مومارەسەو ئامادەبوونە لە شوینی هەوال و رووداو بەدواداچوون و لیکدانەوەو لیکۆلینەوە وە دەبیت لە بلاوکردنەوەی زانیاری بەرپرس بیت بەلگە پیش بلاوکردنەوە ئامادە بکات .

 

لەو روانگەیەوە بۆ ئاگاداربوون و کاراکردن و پلاندانان بۆ ئێستاو ئایندەی بەشی  راگەیاندنی ناوەندی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رۆژی یەکشەممە ١٨/٩/٢٠١١ لەسەر تۆڕی پاڵتاک کۆبونەوەیەکی بۆ گشت کارگێڕانی راگەیاندنی کۆمیتەکانی دەرەوە رێکخست… بۆ ئەوەی لەنزیکەوە گوێبیست و ئاگادار و تەواوکەری یەکتر بین بۆ بەرەوپێشبردنو کەمکردنەوەی کەموکوڕییەکانمان.

 

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لەم بەڕێزانە ئامادەبوون:- شاخه‌وان حاجی سه‌عید کارگێڕی ناوەندو ل. بەشی راگەیاندن/  فه‌رەیدون جه‌لال ئەندامی مەڵبەندو سەرپەرشتیاری هەردووماڵپەڕی پوکئۆنلاین و ناوەندی دەرەوە/ سه‌باح پۆلس، به‌رپرسی کۆمیته‌ی که‌ندا/ هه‌ژار که‌رکوکی به‌رپرسی کۆمیته‌ی به‌لجیکا/ دژوارجاف به‌رپرسی کۆمیته‌ی یۆنان. / شه‌هاب عسمان کارگێڕی به‌شی راگه‌یاندنی کۆمیتەی ئه‌لمانیا/ روناک سالح  به‌شی راگه‌یاندنی کۆمیتە نه‌مسا/ ئه‌زبه‌ر  به‌شی راگه‌یاندنی کۆمیتەی سویسرا/ نه‌به‌ز عه‌لی ئه‌مین، به‌شی راگه‌یاندنی کۆمیتەی دانمارک/ سالح قیتولی به‌شی راگه‌یاندنی کۆمیتەی سوید/ هیوا شوانی  به‌شی راگه‌یاندنی کۆمیتەی فینله‌ندا/ سیروان به‌رزنجی به‌شی راگه‌یاندنی کۆمیتەی ئوسترالیا.

 

سه‌ره‌تا ده‌قیقه‌یه‌ک به‌ بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان دەستی پێکرد.

 

سامان گەرمیانی بەرپرسی ناوەندی دەرەوە / کوردستان

 

 بە په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به‌ڕیز به‌رپرسی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ هه‌ڤال سامان گه‌رمیانی لە کوردستانەوە به‌شداری کۆبونه‌وه‌ی کرد هەروەها خۆشحالی خۆی ده‌ربڕی بۆ کۆبونه‌وه‌که‌ هومیدی خواست کۆبونه‌وه‌که‌ له‌ ئاستێکی باشدا بێت و بروای وابوو ئه‌م جۆره‌ کۆبونه‌وه‌ بره‌و به‌ کۆی ئه‌رکه‌کان ئه‌دا ئه‌بێته‌ هۆکاری به‌ره‌و پێش چوونی راگه‌یاندنی ناوه‌ند. ده‌ست خۆشی له‌ سازدانی ئه‌م جۆره‌ کۆبونه‌وه‌یه‌ خواست و به‌ڵینی دا کاربۆ سه‌رخستن و داخوازیه‌کانی به‌شی راگه‌یاندن بدات. ئومێدی کرد بتوانیین سود له‌ تواناو که‌فائه‌تی زۆر و زه‌وه‌ندی ئه‌ندامان و میدیاکران وه‌ربگرین به‌یه‌که‌وه‌ گرد وکۆ ده‌ستمان ناو ده‌ست یه‌کتر بێت بۆ کاری باش. و بایه‌خی پێویست بده‌ین به‌ راگه‌یاندن.

 

شاخه‌وان حاجی سه‌عید/ هۆڵەندا

 

پاش بەخێرهاتنی هەریەکە لە ئامادەبووان ، ناواخنی کۆبوونەوەکەو وتاری به‌شی راگه‌یاندن لە لایەن شاخەوان سەعیدەوە پێشکەشکرا … کە تیایدا وتەکەی بەسەر ٣ تەوەردا دابەشکردبوو:

١- کورتەیەک لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و

بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان و ناوچەکە کە تیایدا باسی گۆڕانکارییەکانی  ئەم دواییەی ناوچەی ناوەندی رۆژهەڵاتی گەورە کردو چۆن بتوانێ کور تیایدا سودی لێ وەرگرێ، هەروەها باسی تۆپبارانەکانی ئێران و تورکیای کرد.

٢- بایه‌خی راگه‌یاندن به‌ گشتی ، کە تیایدا رونکردنەوەی لەسەر ئەوە دا دەبێ لەمەودوا هەوڵبدرێ کارەکان بە کۆیی بکرێ و تواناکان یەکخرێ هەروەها پلانی ئایندەمان چی بێت و چۆن بەرەو پێشەوە بیبەین

٣- میکانیزمی نوێ و گونجاو بۆ ئایندەی کارەکانمان.

 

 فه‌رەیدون جه‌لال/ هۆڵەندا

 

 سەبارەت بەرۆڵی راگەیاندن و میدیای ئەلەکترۆنی وتەیەکی پێشکەشکرد کە تیایدا باسی ئەوەی کرد کە راگەیاندن نەک هەر تەنیا رۆلیکی کۆمەلایەتی و سیاسی هەیەو کاریگەری لەسەر رای گشتی دروست دەکات بەلکە ئەرکیکی ئەخلاقیشی هەیە کەدەتوانیت داکۆکی لە سەرەوەری یاساو مافە گشتیەکانی تاکەکانی کۆمەلگاو سەروەریە نیشتمانیەکان بکات و رۆڵی راگەیاندنی کۆمیتەکان لەو بوارەدا دەبێ جێدەستیان دیار بێت و هەوڵی کۆکردنەوەی زانیاری و هەواڵ بدەن بە تایبەت لە و وڵاتانەی تیایدا دەژین و وەرگێڕانی ئەو هەواڵ و زانیاریانە بۆ زمانی کوردی، پیویسته‌ خوێندنه‌وه‌ی راست ودروست و ورد بۆ راگه‌یاندن بکرێت. تیایدا رۆڵی پوکئۆنلاینی رونکردەوەو کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی پەخش دەکرێ… نابێ راگەیاندنەکانمان تەنها تەشریفی بێت بەڵکە زانیاری بەخش بێت سەرچاوە بێت بۆ راگەیاندنی کوردی نەک پاشکۆ.

 

دواتر هه‌ر کارگێرێک زیاتر له‌ 15 ده‌قیقه‌ دیدو بؤچونی له‌مه‌ر باورد دۆخی ئێستای راگه‌یاندن، وپێشنیاره‌کانیان بۆ باشتر کردنی راگه‌یاندن خستەروو..

 

هه‌ژار که‌رکوکی/به‌لجیکا:

 

ئه‌مه‌ هه‌نگاوێکی نوێ یه‌ له‌ پالتالک، کردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌کی تره‌ به‌ڕوی به‌روه‌ پێشخستنی راگەیا‌ندن. گرنگه‌ هاوشانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ خولی باشی پێگه‌یاندنی کادران بکرێته‌وه‌ بۆ به‌روه‌ پێشچونی کادرانی راگه‌یاندن. راگه‌یاندن بتوانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رو پێشجونی ئه‌ندامان هه‌بێت له‌ڕوی په‌روه‌رده‌کردنه‌وه‌.

 

سه‌باح عه‌نکاوه‌یی/ که‌ندا

پێویسته‌ پایامنێره‌کانی که‌ناڵه‌کان کاری پیشه‌یی خۆیان باش ئه‌نجام بده‌ن و هاوکاری له‌ نێوان کادرانی راگه‌یاندن په‌یامنێره‌کان ره‌گدانه‌وه‌ی ئیجابی هه‌بێت. و بتوانرێت سه‌ربه‌خۆی و کاراییان لێزاننانه‌ بێت. وبڵاوکردنه‌وه‌و یان بڵاو نه‌کردنه‌وه‌ی بابه‌تاکانی هه‌واڵ یان نوسه‌ره‌کان که‌ دەگاته‌ لای لاپه‌ڕه‌کان به‌ پێوه‌ری راگه‌یاندن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت.

 

سیروان به‌رزنجی/ ئوسترالیا.

رؤڵی راگه‌یاندنی ناوه‌ند به‌ تایبه‌ت پیوکه‌ی ئۆنلایندی به‌رز نرخاند، هه‌ندێک ماڵپەڕی هه‌واڵ هه‌یه‌ گرنگن ‌ پێویستە هاوکارو تەواوکەربن لە کارەکاندا‌. پێویسته‌ بایه‌خ به‌ خۆێندنه‌وه‌ی هاواڵی ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ بدرێت به‌تایبه‌ت بۆ خوێنه‌ری کورد… بە غستی کۆبونەوەکەیان بە هەنگاوێکی باش دایە قەڵەم و گرنگه‌ ئه‌م کۆبونه‌وانه‌ به‌رده‌وام بن وبایه‌خیان پێ بدرێت.

 

هیوا شوانی / فینله‌ندا .

 

ئێمه‌ چۆن ئاوێته‌ی یه‌کێتی بوین پێویسته‌ یه‌کێتیش له‌م قۆناغه‌ ئه‌وها ئاوێته‌ی ئێمه‌ بێت، باسی ره‌وه‌ندی کوردی کرد له‌ فینله‌ندا کە چۆن ڕؤلی به‌رچاویان هه‌یه‌، لە کارەکاندا پێویستە  وتن نوسین بؤچونی یه‌کتر هۆکاری گرنگن بۆ به‌روه‌ پیش چونی راگه‌یه‌ندن. .. پێویسته‌ یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان بایه‌خی مادی و مه‌عنه‌وه‌ی زیاتر بدات به‌ راگه‌یاندن له‌ ده‌روه‌ به‌تایبه‌ت و پێویسته‌ راگه‌یاندن هه‌لسه‌نگادنی بۆ بکرێت.

 

سالح قه‌یتولی/ سوید

 

ئه‌بێ یه‌کێتی نیشتمانیی له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه رێنمایی باشتری بۆ راگەیاندن هەبێت چونکە پێگەیەکی بەهێزە بۆ گەیاندنی بیروبۆچونەکان ‌ و ئەو رێنمایانەش ببێته‌ هۆکاری گه‌شه‌ خستنی راگه‌یاندن بن… پێویسته‌ بۆ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کان به‌ ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ بکرێت و بەهەند کاری بۆ بکرێ و سود له‌ سیاستی گشتی هه‌رێم بگرین له‌ بۆ ئاراسته‌ کردنی راگه‌یاندن بەرەو ئایندەیەکی گەشەپێکراو لە روداوەکاندا رۆڵی بەرچاو ببینن بە تایبەت تۆپبارانی سنوری کوردستانی پێوسته‌ راگه‌یاندن بایه‌خی بۆ سیاسه‌تی گشتی هه‌بێت له‌و جۆره‌ روداوانه‌دا.

 

دژوار جاف / یۆنان

پێویسته‌ میدیای ئه‌مڕۆ زمانی ئه‌مڕۆ بێت، پێویسته‌ میدیا سیستماتیک هه‌بێت له‌ کاره‌کانی ، تەبایی و ئەمنی قەومی زۆر پێویستە رەچاوبکرێ بە تایبەت ئێستا له‌ رۆژهه‌ڵات به‌ گشتی فه‌وزایه‌ک هه‌یه‌ پێویسته‌ میدیاکارن له‌ ناو خۆیان زۆر ته‌با بن بۆ ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌… پێویسته‌ لیکۆلینه‌وه‌ لیتوێژینه‌وه‌ هه‌بێت بۆ کاری میدیا کاران.

 

روناک ساڵح / نه‌مسا

خۆشحالی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌م جۆره‌ کۆبونه‌وه‌یه‌ بۆ یه‌که‌م جار کۆی به‌شه‌کانی ده‌توانن به‌ ئاسانی ده‌نگیان بگاته‌ یه‌کتر. هیوای سه‌رکه‌تنی خواست… پێویسته‌ له‌ په‌خش کردندا خۆمان بپاریزین له‌ هه‌ندێک ناوهێنان یان نه‌هێنان، هەروەها وتی : راگه‌یاندن له‌ ده‌ره‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی واجیهه‌ی حزبه‌ بۆ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کان گرنگی خۆی هه‌یه‌ گرنگه‌ زیاتر بایه‌خی پیبدرێت… پێویسته‌ زیاتر ته‌سیق له‌ نێوان په‌یامنێران و کادرانی راگه‌یاندن هه‌بێت.

 

نه‌به‌ز عه‌لی ئه‌مین/ دانمارک

میدیا وه‌ک هیزی تایبه‌ت توانای هه‌یه‌ گۆڕانکاری له‌ سه‌ر کۆی جیهان بدات… لەو روانگەیەوە‌ گرنگه‌ ی.ن.ک  بایه‌خی راگه‌یاندن له‌ ده‌ره‌وه‌ش بزانێت…. بایه‌خ به‌ په‌خشی هه‌واڵ بدرێت وه‌ک خۆی چونکەهه‌واڵ کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه‌. پێویسته‌ ئێمه‌ له‌وبواره‌ رؤلمان هه‌بێت سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌کان ئه‌کتیڤ بکرێت… هەروەها گرنگه ماڵپەڕی پیوکه‌ی ئۆنلاین بایه‌خ به‌ رادێو بدات جونک پیوکه‌ی ئۆنلاین خوێنه‌ری زۆره‌.

 

شەهاب عوسمان / ئه‌ڵمانیا.

زۆر به‌ خۆشحالیه‌وه‌ ده‌ڕوانمه‌ ئه‌م جۆره‌ کۆبونه‌وانه‌ ده‌ست خۆشێ له‌ به‌شی راگه‌یاندنی ناوه‌ند کرد… تیایدا وتی: بایه‌خی زۆرم هه‌یه‌ بۆ سه‌رجه‌م که‌ره‌سه‌ی رؤشنگه‌ری به‌تایبه‌ت تۆڕی ئینته‌رنێت و پالتالک. پیویسته‌ بایه‌خی زیاتر بۆ پانتایی راگه‌یاندن بدرێت بایه‌خه‌کان هه‌مه‌لایه‌نه‌بیت…. پێویسته‌ راگه‌یاندن خۆی له‌ کۆت وبه‌ندی ته‌شریفیانه‌ ده‌ربینێت. ببێته‌ راگه‌یاندنی راسته‌قینه‌ و‌ راگه‌یاندن هه‌رده‌م وه‌ک په‌یامێکی کاریگەر‌ بێت له‌ ناو کۆمه‌ڵگا رؤلی خۆی هه‌بێت و پیویسته‌ ململانێی کار کردن ببیته‌ هۆکاری گه‌شه‌ خستنی راسته‌و خۆ.

هەروەها وتی: پێویسته‌ خۆلی پێگه‌ندنی کادران هه‌بن بۆ کادری راگه‌یاندن.

 

دواتر له‌ لایه‌ن شاخه‌وان سه‌عید به‌رپرسی به‌شی راگەیاندنی ناوه‌ند … زۆر سوپاسی ئامدەبووانی کرد و رایگەیاند: ئێمه‌ کۆی راو سه‌رنجه‌کان به‌ هه‌ند وه‌رده‌گرین ئومید ده‌کین راگه‌یاندنی ناوه‌ندی ده‌روه‌ به‌ هۆی تواناو لێهاتووی دڵسۆزه‌کانی رێگای راسته‌قینه‌ی خۆی بگرێته‌ به‌ر. یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان وه‌ک پارتێکی سۆسیال دیموکراوت پارتێکی جه‌ماوه‌ریه‌…. بۆیه‌ ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ ده‌توانێت به‌ کرده‌وه‌ ببێته‌ ماڵیک بۆ مێدیاکارنی کورد له‌ تاراوگه‌ به‌یه‌که‌ بتوانیین کار له‌ کۆی پرسه‌کان بکه‌ین ڕۆڵی کاریگه‌رمان هه‌بێت بۆ ئاینده‌. بریاریش درا ئەم جۆرە کۆبونەوانە بەبەردەوامی دووبارە ببێتەوەو کۆێ راو پێشنیاره‌کان به‌هه‌ند وه‌ربگرێت توێژینه‌وه‌ی وردی بۆ بکرێت.