کۆمیته‌ی دانیمارك دوابه‌دوای پشوی هاوین به‌رده‌وامی به‌ کارو چالاکییه‌کانی خۆی ده‌دات

ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی دانیمارک

به‌ ئامه‌ده‌بوونی هه‌ڤال سه‌ردار محمه‌د به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك و یاوه‌ری کارگێرانی کۆمیته‌ هه‌ڤالان جافه‌ر وه‌یسی و وشیار جه‌لال له‌ که‌رتی رێکخستنی ئارهوسی تێکۆشه‌ر کۆبوونه‌ی  که‌رت له‌ 25/9/2011  به‌رێوه‌چوو..

پێشه‌کی کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردو کوردستان له‌لایه‌ن به‌رپرسی که‌رت هه‌ڤال مه‌حمود عه‌زیز ده‌ستی پێکرد.

پاشان هه‌ڤال مه‌حمود به‌رپرسی که‌رت راپۆرتی وه‌رزی که‌رته‌که‌یانی خوێنده‌وه‌و که‌ تیایدا ئاماژه‌ی کردبووه‌ ئه‌و چالاکییانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا ئه‌نجامیاندا له‌ سازدانی ئاهه‌نگی سالیادی یه‌کێتیی و  هه‌روا شه‌وی کوردی

بۆ ئه‌ندام و دۆست و لایانگر و هه‌وادارانی رێکخستنه‌که‌یان و سازدانی چه‌نه‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کێش وه‌ بۆ ئه‌و کار و چالاکیانه‌، دواتر به‌ناوی که‌رته‌که‌یانه‌وه‌ سوپاس وپێزانینی خۆیانی ئاراسه‌ی کۆمیته‌ کرد بۆ ئه‌و هاوکاریانه‌ی که‌ کردویانه‌ و به‌تایبه‌تیش بۆ که‌رتی ئارهوس هه‌روا ده‌ستخۆشیسی له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی که‌رته‌که‌یانی کرد به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی که‌رت و رێکخستنی ژنان که‌ به‌ گروتینێکی باشه‌وه‌ به‌شداری چالاکییه‌کانیان کردووه‌ و جێی ده‌ستیان دیاره‌، هه‌روا ئاماژه‌شی به‌ گه‌شه‌کردنی که‌رته‌که‌یانی کرد که‌ خۆشبه‌ختانه‌ که‌رته‌که‌یان له‌ گه‌شه‌کردندایه‌ ئێستا جگه‌ له‌ ئه‌ندامی ناچالاک زیاتر له‌ 38 ئه‌ندامی چالاکیان هه‌یه‌ که‌ به‌شداری چالاکییه‌کان و کۆبوونه‌وه‌کان ده‌که‌ن ، ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ دلسۆزی ئه‌و هه‌ڤالانه‌ که‌ له‌و ماوه‌یه‌دا جه‌ختیان بۆ کردووه‌ به‌رده‌وامیشن، وه‌ دووباره‌ سوپاسی به‌رپرسی کۆمیته‌ کرد بۆ هاوکاریکردنیان به‌ ته‌رخانکردنی بۆدجه‌یه‌ك بۆ ئاماه‌کاری شوێنی چالاکی و کۆبوونه‌وه‌کانی که‌رکه‌یان که‌ ئێستا ئاماده‌یه‌ بۆ زۆرترین چالاکییه‌کانیان..   

دواتر به‌رپرسی کۆمیته‌ هه‌ڤال سه‌ردار محه‌مه‌د درێژه‌ی به کۆبوونه‌وه‌که‌‌دا به‌ ئاراسته‌کردنی سوپاس و پێزانینی خۆیان هه‌موو رێکخستنه‌کان و ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی که‌رتی ئارهوس و ریکخستنه‌کانی ژنانی ئارهوس کرد به‌بۆنه‌ی ئه‌و چالاکییانه‌ و گه‌شه‌کردنانه‌ی که‌ له‌و ماوه‌ کورته‌دا به‌خۆیانه‌وه‌ دیوه‌، ئومێدی خواست له‌ کار و چالاکییان به‌رده‌وام بن. ئیمرۆ که‌رته‌که‌یان زیاتر له‌ 38 ئه‌ندامی چالاکی هه‌یه‌ وه‌ زۆرترین رێژه‌ی ژنان له‌ رێکخستنه‌کانماندا له‌و ده‌ڤه‌ره‌ به‌رچاو ده‌که‌وێ، ئه‌وه‌ خۆی له‌خۆیدا مانایه‌ک ده‌دات که‌ یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان گرینگییه‌کی زۆر ده‌دات به‌ رۆلی ژنان و له‌ داهاتودا هه‌ولده‌ده‌ین ده‌وری سه‌ره‌کی‌ له‌ناو رێکخستنه‌کانمان بده‌ین به‌ ژنان، هه‌روا کۆمیتکه‌مان لایه‌نی گه‌نجانیشی فه‌رامۆش نه‌کردووه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوودا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌م ده‌ڤه‌ره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ گه‌نجان که‌ زیاتر له‌ 15 گه‌نجی چالاک  تیایدا به‌شدار ده‌بن و هه‌ولده‌ده‌ین پۆلێکی گه‌نجانیان بۆبکه‌ینه‌وه‌ وه‌ ئه‌م گه‌نجانه‌ش هاوشان له‌گه‌ل رێکخستنه‌کانی ژنان و که‌رتی ئارهوس بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ گه‌شه‌کردن و کارو چالاکییان به‌شدار ده‌بن ئێمه‌ش وه‌ك کۆمیته‌ به‌رنامه‌ی تایبه‌تمان هه‌یه‌ بۆیان وه‌ك سازکردنی تیمێکی فودبال بۆ گه‌نجانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌..

پاشان هه‌ڤال سه‌ردار به‌ ناوی کۆمیته‌و هه‌موو  به‌شدار بووانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ ئه‌و تۆپباران و هێرشکردنه‌ی سه‌ر کوردستان له‌لایه‌ن ئێران و تورکیاوه‌ مه‌حکوم کرد و ‌داواشی له‌ کۆمه‌له‌ کوردییه‌کان و مرۆڤ دۆسته‌کانیش کرد رۆلی خۆیان ببینن له‌ مه‌حکوم کردنی ئه‌و هێرشانه‌ که‌ بووه‌ته‌ هۆی شه‌هید و بریندار کردنی خه‌لکی سڤیلی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ و سوتاندن و خاپوور کردنی مال و ملک و ره‌زو باخچه‌ی خه‌لکی کوردستانمان، وه‌ به‌ناوی کۆمیته‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ خانوا‌ده‌ی شه‌هیده‌کان کردو هه‌روا داوای له‌ خوای گه‌وره‌ کرد برینداره‌کان چاکبێته‌وه‌و برینه‌کانیان سارێژ بێت. وه‌ به‌ناوی به‌شدار بووانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ داوایکرد له‌ حکومه‌تی کودستان و به‌تایبه‌تی حکومه‌ت عیراق بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی خه‌لکی سڤیلی ئه‌و ده‌ڤه‌ره له‌ زه‌ره‌ر زیانه‌کانیان و ‌ هه‌روا فشار خستنه‌ سه‌ر ئێران تورکیا بۆ راگردتنی ئه‌و تۆپباران و هێرش کردنه‌..

دواتر هه‌ڤال سه‌ردار ئاماژه‌ی کرده‌ بارودۆخی عیراق به‌گشتی و کردستان به‌تابه‌تی له‌ میانه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی کرده‌ کۆبوونه‌وه‌کانی نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ل حکومه‌تی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکدنی کێشه‌ هه‌لاوسراوه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا که‌ تا ئێستا حکومه‌تی به‌غدا راستگۆ نه‌بووه‌ له‌ به‌دواچوونه‌وه‌ی‌ کێشه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنیان  ..

وه‌ ده‌رباره‌ی کوردستایش ئاماژه‌ی کرده‌ ئه‌و گه‌شه‌کردن و به‌روپێشه‌وه‌چوونانه‌ی که‌ هه‌رێمی کوردستان به‌خۆوه‌ی دیوه‌ هیوای خواست که‌ حکومه‌تی کوردستان له‌ به‌رنامه‌کانی خۆی به‌رده‌وام بێت بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردسان.

پاشان له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا هه‌ڤال سه‌ردار ئاماژه‌ی کرده‌ ده‌رئه‌نجامه‌کان و راسپارده‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌که‌ی که‌ له‌کوردستان ئه‌نجام درا له‌گه‌ل مه‌کته‌بی رێکخستن و ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌.

له‌ ته‌وه‌رێکی تری قسه‌کانیدا هه‌ڤال سه‌ردار باسی له‌ خۆ ئاماده‌ کردنه‌کانی کرد بۆ کۆنفراسه‌کانی رێکخستنه‌کانی ده‌ه‌ره‌وه‌ وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به‌ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ ده‌بێ خۆ ئاماده‌کردنێکی باش بکرێ بۆ هه‌بوونی ئاماری رێکخستنه‌کانمان نه‌ك ته‌نها هه‌ر ژماره‌ بێ، به‌لکو ده‌بێ ئامارێکی راست و دروست بێ..، له‌ هه‌موو رێکخستنه‌کانی جیهاندا ئه‌ندام مانای ئه‌وه‌یه‌ به‌شداری کۆبوونه‌وه‌و کارو چالاکییه‌کان بکات و به‌مه‌رچێک ئابونه‌ش بدات ، ئه‌گه‌ر نا مه‌رجه‌کانی ئه‌ندام به‌دی ناکات..

پاشان هه‌ڤال سه‌ردار رۆلی رێکخستن له‌ ناو حزبێکدا به‌تایبه‌تی ی.ن.ك خسته‌ روو که‌ رێکخستن بنه‌مای دروستبوون و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و حزبه‌یه‌‌ ، فه‌رامۆش کردنی ئه‌و به‌شه‌ له‌ هه‌ر چ روویه‌که‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆیه‌کی نێگه‌تیڤ بۆ لێکترازاندنی حزبه‌که‌ ، ی.ن.ك به‌ رێکخستنیه‌وه‌ توند و تۆله‌ جا بۆیه‌ گرنگه‌ له‌ دامه‌زراندن و کاری تردا بگه‌رێیته‌وه‌ بۆ رێکخستن.

دواتر هه‌ڤال سه‌ردار ئاماژه‌ی کرده‌ ئه‌و خۆ ئاماده‌کاریانه‌ی بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی کارو چالاکی هاوبه‌شیان له‌گه‌ل سۆسیال دیموکرات و ئه‌و کارو چالاکییانه‌ش که‌ تا ئێستا کردویانه‌ و له‌م نزیکانه‌ش ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌، له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوو سوسیال دیموکراته‌کان سه‌رقالی هه‌لبژاردن بوون خۆشبه‌ختانه‌ بردیانه‌وه‌ ئێمه‌ش رۆلێکی باشمان هه‌بوو له‌ هاوکاری کردنیان ..له‌ ماوه‌یه‌کی نزیکدا بۆ کار و چالاکی هاوبه‌شمان ده‌ست به‌ کۆبوونه‌وه‌کان ده‌که‌ینه‌وه‌ سنووری زۆربه‌ی که‌رته‌کان ده‌گرێته‌وه‌..

دواتر هه‌ڤال سه‌ردار له‌ میانه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی کرده‌ رۆلی گرنگی کوردو به‌شداری کردنی مامی گه‌وره‌مان به‌رێز مام جه‌لال له‌گه‌ل شاندێکی کوردی له‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان وه‌ك سه‌رۆک کۆماری عیراق بۆ به‌رگری کردن له‌ هه‌موو عیراق به‌گشتی و گه‌لی کوردمان به‌تایبه‌تی ، به‌شداری کردنی مامی گه‌وره‌مان له‌و کۆنگره‌یه‌ ره‌ونه‌قێکی تر ئه‌دات به‌ گه‌لی کورد که‌ میللته‌ێکی ره‌گه‌زپه‌رست نیه‌ ده‌توانی له‌یه‌ك کاتدا ته‌مسیلی خۆی و هه‌موو عیراقیش بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی فه‌رامۆشی هیچ لایه‌نێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ک بکات ، گه‌وره‌یی مامی گه‌وره‌مان و شانده‌که‌ی گه‌وره‌یی میلله‌تی کورد و باوه‌رییان به‌ ژیانی فره‌نه‌ته‌وه‌یی له‌ ناو ئه‌و کۆنگره‌یه‌دا بۆ هه‌موو جیهان ئیسپات ده‌کات..  

له‌ته‌وه‌رێکی تری کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ڤال وشیار کارگێری به‌شی دارایی، پوخته‌یه‌ک ده‌راباره‌ی به‌شی دارایی خسته‌ روو ، وه‌ له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا وشه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌ حزبیدا شیکرده‌وه‌ ، ئه‌ندام ته‌نها مانای ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ ناوت له‌ حزبێکدا تۆمار بکه‌ی ، ئه‌ندام له‌ هه‌ر حزب ورێکخراوه‌یه‌کدا مانای ئه‌وه‌ده‌دات که‌  که‌ ده‌بێ به‌شداری  له‌ زۆربه‌ی کارو چالاکییه‌کان بکات ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌کانیش ببێ و ئابوونه‌ش بدات ئه‌رکی ئه‌ندامه‌تی جێبه‌جێ بکات و هه‌تا مافی ئه‌ندامه‌تی و به‌شداری کردنی کۆنفراس و ده‌نگدان و خۆ کاندیدکردنی هه‌بێ ، جا بۆ یه‌ به‌گرنگی زانی ئه‌ندامه‌کان له‌ کار وچالاکییه‌کان به‌شدار بن و ئابوو نه‌ش بده‌ن تابتوانن مافه‌کانی ئه‌ندامه‌تی به‌ی بهێنن. ‌

دواتر هه‌ڤال جافه‌ر وه‌یسی کارگێری به‌شی ئاماری کۆمیته‌ درێژه‌ی به‌کۆبوونه‌وه‌کدا و باسی له‌ رۆلی ئامار و هه‌بوونی ئامارێکی راست و دروستی که‌رته‌کانی به‌ ژماره‌ی ئه‌ندامان گرنگی پێبدرێ، چونکه‌ هه‌بوونی ئامار و لیستی ناوی ئه‌ندامان یه‌کێکه‌ له‌ بنه‌ماکانی په‌ره‌پێدان به‌ به‌رنامه‌ی چاکسازی و نوێکردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدانی رێکخستن له‌ سنووری کۆمیته‌که‌یان ، وه‌ بۆ خۆ ئاماده‌کردنه‌کانیش بۆ کۆنفرانسی رێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ که‌ پۆله‌کان و که‌رته‌کان و کۆمیته‌کان هه‌تا ده‌گاته‌ رێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ ده‌بێ هه‌لبژاردن وکۆنفرنسی بۆ بکرێ به‌ مه‌رجێك ئاماری راست و دروست و بۆدجه‌ی بۆ ئاماده‌ بکرێ..

پاشان ئه‌ندامان درێژه‌یان به‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ ئالوگۆر کردنی راوبۆچوونیان له‌سه‌ر کار و چالاکیه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ و قسه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی داهاتووی که‌رته‌که‌ کرا و چه‌ندین ره‌خنه‌و پێشنیاریان پێشکه‌شکرد پاشان له‌لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌ هه‌ڤال سه‌ردار محه‌مه‌د وه‌لامی پرسیاره‌کان درایه‌وه‌ و پێشنیاره‌کانیان به‌هه‌ند وه‌رگیرا..