کۆمه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی کوردستان لێژنه‌ی شاری ئارهوس کۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا..

ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی دانیمارک

به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ڤال سه‌ردار محه‌مه‌د عه‌بدالله‌ په‌رپسی کۆمیته‌ی دانیمارکی کۆمه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی کوردستان لێژنه‌ی شاری ئارهوس کۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا..

سه‌ره‌تا کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردو کوردستان ده‌ستی پێکرد..

پاشان هه‌ڤال سه‌ردار به‌رپرسی کۆمیته‌ درێژه‌ی به‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا، به‌ ئاراسته‌ کردنی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆمه‌له‌که‌یانی له‌ سنووری کۆمیته‌ی دانیمارك بۆ هاوکاری کردنیان و جێ به‌جێ کردنی داواکارییه‌کانی کۆمه‌له‌که‌مان ..

پاشان هه‌ڤال سه‌ردار به‌ ناوی کۆمیته‌و سه‌رجه‌م ‌ئه‌ندامانی کۆمه‌له‌که‌یان ئه‌و تۆپباران و هێرشکردنه‌ی سه‌ر کوردستان له‌لایه‌ن ئێران و تورکیاوه‌ مه‌حکوم کرد ، ‌داواشی له‌ کۆمه‌له‌ کوردییه‌کان و مرۆڤ دۆسته‌کانیش کرد رۆلی خۆیان ببینن له‌ مه‌حکوم کردنی ئه‌و هێرشانه‌ که‌ بووه‌ته‌ هۆی شه‌هید و بریندار کردنی خه‌لکی سڤیلی ئه‌و ناوچه‌یه ‌و سوتاندن و خاپوور کردنی مال و ملك و ره‌زو باخچه‌ی خه‌لکی کوردستانمان، وه‌ به‌ناوی کۆمیته‌ی دانیمارکی کۆمه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینمه‌کانی کوردستانه‌وه‌‌  پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ خانوا‌ده‌ی شه‌هیده‌کان کرد و داوای له‌ خوای گه‌وره‌ کرد برینداره‌کان چاکبێته‌وه‌ و برینه‌کانیان سارێژ بێت. وه‌ به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کۆمه‌له‌که‌یان وبه‌شدار بووانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ داوایکرد له‌ حکومه‌تی کودستان و به‌تایبه‌تی حکومه‌ت عیراق بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی خه‌لکی سڤیلی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ زه‌ره‌ر زیانه‌کانیان و ‌هه‌روا فشار خستنه‌ سه‌ر تورکیا و ئێران بۆ راگردتنی ئه‌و تۆپباران و هێرش کردنه‌..

پاشان هه‌ڤال سه‌ردار له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی کرده‌ ‌ بارودۆخی کوردستان به‌تایبه‌تی و عیراق به‌گشتی، له‌  میانه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی کرده‌ کۆبوونه‌وه‌کانی نوێنه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ل حکومه‌تی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌رکدنی کێشه‌ هه‌لاوسراوه‌کانی نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا که‌ تا ئێستا حکومه‌تی به‌غدا راستگۆ نه‌بووه‌ له‌ به‌دواچوونه‌وه‌ی‌ کێشه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنیان  ..

له‌ ته‌وه‌رێکی تری قسه‌کانیدا هه‌ڤال سه‌ردار ئاماژه‌ی کرده‌ ئه‌و گه‌شه‌کردن و به‌روپێشه‌وه‌چوونانه‌ی که‌ هه‌رێمی کوردستان به‌خۆیه‌وه‌ی دیوه،‌ هیوای خواست که‌ حکومه‌تی کوردستان له‌ به‌رنامه‌کانی خۆی به‌رده‌وام بێت بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردسان.

له‌ خالێکی تردا هه‌ڤال سه‌ردار ئاماژه‌ی کرده‌ رۆلی گرنگی کوردو به‌شداری کردنی جه‌نابی به‌رێز مام جه‌لال له‌گه‌ل شاندێکی کوردی له‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان وه‌ك سه‌رۆك کۆماری عیراق بۆ به‌رگری کردن له‌ هه‌موو عیراق به‌گشتی و گه‌لی کوردمان به‌تایبه‌تی ، ئه‌و به‌شداری کردنه‌ی مامی گه‌وره‌مان له‌و کۆنگره‌یه‌ وه‌ك سه‌رۆکێکی کورد له‌ ولاتێك که‌ پیشتر به‌ ولاتێکی ره‌گه‌زپه‌رستی یه‌ك ره‌نگی و داپلۆسکه‌ری یه‌ك حزبی ناسرابوو ، وه‌ ئێستا بوونی مامی گه‌وره‌مان به‌ سه‌رۆکی ئه‌و ولاته‌ ئه‌و ته‌لسمه‌ی شکاند و بوونی ولاتێکی فره‌نه‌تیه‌وه‌یی و ره‌نگاوره‌نگی چه‌سپاند، ئه‌و به‌شداری کردنیه‌ی به‌رێزیان ره‌ونه‌قێکی تر ده‌‌دات به‌ گه‌لی کورد که‌ میللته‌ێکی ره‌گه‌زپه‌رست نین ده‌توانن له‌یه‌ك کاتدا ته‌مسیلی خۆیان و هه‌موو عیراقیش بکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی فه‌رامۆشی هیچ لایه‌نێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ک بکه‌ن ، گه‌وره‌یی مامی گه‌وره‌مان و شانده‌که‌ی گه‌وره‌یی میلله‌تی کورد و باوه‌رییان به‌ ژیانی فره‌نه‌ته‌وه‌یی له‌ ناو ئه‌و کۆنگره‌یه‌دا بۆ هه‌موو جیهان ئیسپات ده‌کات..

دواتر هه‌ڤال سه‌ردار له‌ ته‌وه‌رێکی تری قسه‌کانیدا باسی له‌ ئیش و کاره‌کانی کۆمیته‌که‌یانی کرد ئاماژه‌ی کرده‌ ئه‌و کێشه‌و گرفتانه‌ی که‌ دێنه‌ پێش له‌کاتی به‌دواچوونه‌وه‌ی مافی ئه‌ندامه‌کانیان بۆ ناسنامه‌و خانه‌نه‌نشینه‌کانیان و داوای کرد که‌ ده‌بێ ئه‌ندامه‌کانیان هاوکار بن و ئه‌و شتانه‌ی که‌ لێیان داواده‌کرێ بۆ به‌دواچوونه‌وه‌ی کاره‌کانیان بۆیان ئاماده‌ بکه‌ن تا زیاتر مافه‌کانیان به‌دوانه‌که‌وێ له‌وانه‌ پشتگیری لق و ناسنامه‌ی باری کۆمه‌لایه‌تی و ره‌گه‌زنامه‌و زۆرشتی تر  که‌ بۆ کاروباره‌کانیان پێویسته‌.

له‌خالێکی تردا هه‌ڤال سه‌ردار ئاماژه‌ی کرده‌ به‌شێک له‌و ئه‌ندامانه‌ کێشه‌ی ته‌مه‌نیان هه‌یه‌ که‌ به‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری پیشمه‌رگه‌بوونه‌ له‌دوای خه‌بات و تێکۆشان و پێشمه‌رگایه‌تییان ئێستا خانه‌نشینی نایان گرێته‌وه‌ چونکه‌ به‌پێێ یاسای خانه‌نشینی ده‌بێ ئه‌وانه‌ی خانه‌نشین ده‌کرێن ده‌بێ له‌ کاتی ده‌ستپێکردنی  پێشمه‌رگایه‌تیان [ ته‌منی 18 سالیان ته‌واوکردبێ ، دیاره‌ زۆر له‌و پێشمه‌رگانه‌ش رۆلی پاله‌وانه‌تیان هه‌بووه‌ ، لێره‌دا به‌ناوی کۆمیته‌که‌مان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان داواکارین له‌ به‌رێز ئه‌نجوومه‌نی بالا به‌تایبه‌تی به‌رێز کاك جه‌میل هه‌ورامی له‌هه‌ولداندا بێ بۆ به‌دی هێنانی مافی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش ..

پاشان هه‌ڤال سه‌ردار له‌ته‌وه‌رکی تری قسه‌کانیدا باسی له‌و خۆ ئاماده‌ کارییه‌‌کان کرد بۆ کۆنفرانسی کۆمه‌له‌که‌یان که‌ ده‌سپێده‌کات له‌ لێژنه‌کانه‌وه‌ بۆ کۆمیته‌و دواتر لق و ئه‌نجوومه‌نی بالاش ده‌گرێته‌وه‌، جا پێویسته‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ خۆ ئاماده‌کاری بکرێ بۆ کۆبوونه‌وه‌ی فراوان له‌ هه‌موو لێژنه‌کان ..

پاشان ئه‌ندامان درێژه‌یان به‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ ئالوگۆر کردنی راوبۆچوونیان له‌سه‌ر کار و چالاکیه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ و قسه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی داهاتووی لێژنه‌که‌کرا و چه‌ندین ره‌خنه‌و پێشنیاریان پێشکه‌شکرد پاشان له‌لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌ هه‌ڤال سه‌ردار محه‌مه‌د وه‌لامی پرسیاره‌کان درایه‌وه‌ و پێشنیاره‌کانیان به‌هه‌ند وه‌رگیرا..

وه‌ بریاردرا له‌ کۆتایی مانگی ئوکتۆبه‌ر شه‌وێکی کوردی بکرێ بۆئه‌ندامان له‌ پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کانی ئه‌و ده‌ه‌ڤه‌ره و هه‌ول بدرێ بۆ ئه‌و شه‌وه‌ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ رێزلێنان له‌خاوه‌ن شه‌هیده‌کان و که‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو ژنی شاخ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین دابنرێ و به‌ناوێ کۆمه‌له‌که‌یانه‌وه‌ دیارییه‌ك پێشکه‌شیان بکرێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ول ده‌درێ شتێك ئاماده‌ بکرێ..

له‌کۆتاییداهه‌ڤال سه‌ردار هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن ..‌