دانیمارك..کۆمیته‌ی رێکخستنی و سۆسیال دیموکرات به‌رنامه‌ی کار و چالاکی داهاتووی هاوبه‌شیان تاوتوێ ده‌که‌ن

راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك

بەمەبەستی  خۆ ئامادەکردن  بۆ  کاروچالاکی هاوبەش و تاوتێکردنی تەوەرەی ۆرک شۆپی دووەم لە نیویانیاندا بەرپرسیکۆمیتەی ریکخستنی دانیمارک و نوێنەری سۆسیالدیموکرات له‌ 16/ 10/ 2011  کۆبوونەوە…

ئەو کۆبوونەوەیە کە ڕۆژی 16/ 10/ 2011  به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ڤال سه‌دار محمه‌د بەرپرسی کۆمیتەی دانیمارک و یاوه‌رانی هه‌ڤالان جافه‌ر وه‌یسی کارگێری کۆمیته‌ و صه‌باح مه‌جید به‌رپرسی که‌رتی هۆلسته‌برۆ له‌لایه‌نی  سۆسیال دیموکراتیشه‌وه‌  به‌رێز جۆن جۆنسن له‌ شآری هۆلسته‌برۆ کۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌رێوه‌ چوو، وه‌ له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا به‌شێ له‌ ئه‌ندامانی که‌رتی هۆلسته‌برۆ به‌شداریانکرد..

لە دەستپیکیی کۆبوونه‌وه‌که‌ هه‌ڤال سه‌ردار به‌ناوی ی.ن.ك به‌گشتی و سه‌رجه‌م رێکخستنه‌کانی کۆمیته‌که‌یان به‌تایبه‌تی چه‌پکه‌گولی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی پێشکه‌ش به‌ به‌رێز جۆن جۆنسن کرد به‌بۆنه‌ی سه‌که‌وتنیان له‌ هه‌لبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی دانیمارك وه‌ هیوای سه‌رکه‌وتنیانی بۆ خواست وه‌ ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای دانیمارکی به‌گرنگ له‌ قه‌له‌مدا که‌ ره‌وتی چه‌پ تیایدا ده‌‌سه‌لاتیان به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌تایبه‌تی سۆسیال دیموکراته‌کان..

له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رێز جۆن جۆنسن به‌ناوی سۆسیال دیموکراته‌وه‌ سوپاسی ی،ن،ك  کرد به‌تایبه‌تی هه‌ڤال سه‌ردار بۆ ئه‌م پیرۆزباییه‌و چه‌پکه‌ گووله‌که‌  وه‌ هیوای خواست کارو چالاکی هاوبه‌شیان له‌ گه‌شه‌کردندا بێ…

پاشان  پیاداچوونه‌وه‌یه‌ك کرا ده‌رباره‌ی ئه‌و کارو چالاکییانه‌ی ئه‌نجام دراون  هەروەک بۆ بەرنامەی داهاتوش جەندین پێشنیار خرانە روو لەوانە  بۆ سازدانی وۆرك شۆپی دووه‌م ، کە بەپیویستیش زانرا له‌ ده‌ڤه‌ری هۆلسته‌برۆ بێ  و پاشانیش هه‌ولده‌درێ  سەرجەم شاره‌کانی تریش بگرێته‌وه‌ له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا

دواتر تاوتوێی  تەوەرەی ۆرک شۆپی دووەم  کراو ، هەردوولا بەباشیان زانی لەو ۆورک شۆپەدا  زانیاری لەسەر چۆنییەتی ئۆرگەکانی پارتە سۆسیالدیموکراتەکان ، دابەشکردنی دەسەلات لەسەرەوە بۆ خوارەوە و  ئەرک و کارەکان لە خوارەوە بۆسەرەوە و جەندین تەوەرەی دیکەی تایبەت بە رێکخستن لە پارتە سۆسیال دیموکراتەکان بخریتەروو. هەروەک بڕیاریشدرا  تەوەرەیەکی دیکەی ۆورک شۆپی داهاتووش  تایبەت بێت بەباسکردنی بەرنامەی کاری سۆسیال دیموکراتی دانیمارکی لە قۆناغی ئیستادا کە سەرۆکایەتی حکومەت دەکات ، لەسەرجەم بوارەکان بۆ خزمەت گەیاندنی زیاتر بە کۆمەڵگەی دانیمارکی و  بیانییەکان بەگشتیو  کوردەکانی دانیشتووی ئەو ولاتە بەتایبەتی روونبکریتەوەو.

هاوکات هەردوولا بەپێویستیان زانی ئەۆرکشۆپە هاوبەشانە لەلایەن کادرە پێشکەوتوەکانی هەردوولا بەڕیوە ببریت و ئەندامێکی سەرکردایەتی سۆسیالدیموکراتی دانیمارکیش بەشداری ده‌کات .

لەکۆتاییدا  وێرای دووپاتکردنەوەی بەردەوام بوونیان لەو جۆرە کارووجالاکییە هاوبەشانەی نیوان ی ن ک و پارتی سۆسیالدیموکراتی دانیمارکی وەک دوو پارتی دەستە خوشک ،  بڕیاریش درا  لە نزیکترین کاتدا هەوڵبدرێت ئەو ۆورک شۆپانە  سەرجەم شارەکانی دانیمارک بگریتەوە و بۆئەومەبەستەش  لۆکالەکانی سۆسیالدیموکراتی دنایمارکی و کەرتەکانی ی ن ک بەیەکتری بناسرێن و چالاکییەکانیهش ژنان و گەنجانیهش بگرێتەوە.