کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك به‌رده‌وامی به‌ کارو چالاکییه‌کان ده‌دات

راگه‌یاننی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك

به‌ ئامه‌ده‌بوونی هه‌ڤال سه‌ردار محمه‌د به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك و یاوه‌ری کارگێری کۆمیته‌ هه‌ڤال جافه‌روه‌یسی له‌ که‌رتی رێکخستنی هۆلسته‌برۆی  تێکۆشه‌ر کۆبوونه‌ی  که‌رت له‌16/10/2011  به‌رێوه‌چوو..

پێشه‌کی کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردو کوردستان له‌لایه‌ن به‌رپرسی که‌رت هه‌ڤال صه‌باح مه‌جید  ده‌ستی پێکرد.

پاشان هه‌ڤال صه‌باح له‌ راپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌ی کارو چالاکییه‌کان که‌رته‌که‌یان له‌و ماوه‌یه‌ی پێشو ئه‌نجامیان داوه‌ به‌تایبه‌تی لامانگی هاویندا کردیانه‌ له‌ سازدانی سه‌یرانێك بۆ خانواده‌ ئه‌ندامان و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌کێتیی  هه‌روا سازدانی شه‌وانی کوردی که‌تیایدا زۆربه‌ی خانواده‌ی کورده‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ بانگهێشت کرابوون وه‌ .

دواتر به‌رپرسی  که‌رت له‌ خالێکی تردا باسی له‌  رۆلی که‌رته‌که‌یانی کرد له‌ ناو کۆمه‌له‌ی کوردی شاره‌که‌یان ، هه‌روا ئه‌و چالاکیانه‌ی له‌گه‌ل کۆمه‌له‌ی کوردی ئه‌نجامیان داوه‌، به‌ رێگای کۆمه‌له‌ی کوردیه‌وه‌ توانیویانه‌ لایه‌نی کۆمه‌لایه‌تی و کولتووری له‌ چالاکییه‌کانیاندا ره‌نگبداته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیه‌ی هه‌یانه‌ له‌ گه‌ل خه‌لکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ توانیویانه‌ په‌یوه‌ندییوه‌کی باشیان هه‌بێ ، وه‌ له‌ ته‌ك کۆمه‌له‌ی کوردیش په‌یوه‌ندییه‌کی باشیان هه‌یه‌ له‌گه‌ل حزب و رێکخراوه‌ کوردستانییه‌کان..

پاشان هه‌ڤال سه‌ردار ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رجه‌م هه‌ڤالانی که‌رته‌که‌ کرد  به‌تایبه‌تی ژنان له‌به‌شداری کردنیان له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌  و چالاکییه‌کان مایه‌ی گه‌شه‌کردن و به‌روپێشه‌وه‌ چوونی که‌رته‌که‌یانه‌ و ئه‌م به‌شداریکردنه‌ی به‌رز نرخاند داوای لێکردن له‌ هه‌موو چالاکییه‌کان رۆلی خۆیان هه‌بێ..رۆلی که‌رته‌که‌یانیشی له‌و ده‌ڤه‌ره‌ به‌رز نرخاند..

له‌ ته‌وه‌ێکی تری قسه‌کانیداهه‌ڤال سه‌ردار باسی بارودۆخی عیراق به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی کرد ، له‌میانه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی کرده‌ ئه‌و به‌روه‌پێشه‌وه‌چوونانه‌ی شاره‌کانی ‌ کوردستان به‌خۆیه‌وه‌ی دیوه‌ له‌ ژێر چه‌تری کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی وه‌ هیواشی خواست ئه‌و گه‌شه‌کردنانه‌ له‌ به‌رده‌وام بووندابن.

دواتر هه‌ڤال سه‌ردار له‌ خالێکی تردا به‌پێویستی زانی له‌ لایه‌ن رێکخستنمه‌کانمانه‌وه‌ گرنگی بدرێ به‌به‌رنامه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان هه‌ولدان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی راده‌ی رۆشنبیری رێکخستنه‌کانمان جۆشیان بکه‌ین له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی کاری یه‌کێتییمان وه‌ك حزبێکی سۆسیال دیموکرات که‌ به‌رنامه‌که‌مان له‌خزمه‌ت کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان و به‌هه‌موو چین و توێژه‌کانیانه‌وه‌یه‌ ،بۆیه‌ گرنگه‌ ب بۆ ئه‌ندامنی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌م که‌رته‌ تێکۆشه‌ره‌ به‌رده‌وام له‌ هه‌ولداندابن بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی راده‌ی رۆشنبیریان و تابتوانن به‌هۆیه‌وه‌ رێکخستنه‌کانیش راده‌ی رۆشنبیریان به‌رزتر بێت..

پاشان له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا هه‌ڤال سه‌ردار ئاماژه‌ی کرده‌ ده‌رئه‌نجامه‌کان و راسپارده‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌که‌ی که‌له‌ مانگی ته‌مووز له‌کوردستان ئه‌نجام درا له‌گه‌ل مه‌کته‌بی رێکخستن و ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌. تیایدا ته‌شکیلاتی رێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ له‌ژێر چه‌تری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ ‌ له‌ به‌شی رێکخستنی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ پێك هات..
له‌ ته‌وه‌رێکی تری قسه‌کانیدا هه‌ڤال سه‌ردار باسی له‌ ئاماده‌ کردنه‌کانی کرد بۆ کۆنفراسه‌کانی رێکخستنه‌کانی ده‌ه‌ره‌وه‌ وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌ ئه‌و ئامانجه‌ ده‌بێ هه‌ولبدرێ بۆ هه‌بوونی ئاماری رێکخستنه‌کانمان نه‌ك ته‌نها هه‌ر ژماره‌ بێ، به‌لکو ده‌بێ ئامارێکی راست و دروست بێ..، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندام مافی ئه‌ندامه‌تی هه‌بێ به‌شداری کۆنفرانس بکات ده‌بێ چالاک بێ و ئابوونه‌ش بدات،
پاشان هه‌ڤال سه‌ردار رۆلی رێکخستن له‌ ناو حزبێکدا به‌تایبه‌تی ی.ن.ك خسته‌ روو که‌ رێکخستن بنه‌مای دروستبوون و به‌رده‌وامبوونی ئه‌و حزبه‌یه‌‌ ، فه‌رامۆش کردنی ئه‌و به‌شه‌ له‌ هه‌ر چ روویه‌که‌وه‌ ده‌بیته‌ هۆی لێکترازاندنی حزبه‌که‌ ، ی.ن.ك به‌ رێکخستنیه‌وه‌ توند و تۆله‌ جا بۆیه‌ گرنگه‌ له‌ دامه‌زراندن و کاری تردا بگه‌رێیته‌وه‌ بۆ رێکخستن.

له‌ خالێکی تردا هه‌ڤال سه‌ردار ئاماژه‌ی کرده‌ هاوکاری و کاری هاوبه‌شیان له‌گه‌ل حزب و رێکخراوه‌کانی کوردستانی و دانیمارکی به‌تایبه‌تی حزبی ده‌سته‌ خوشکیان سوسیال دیموکراتی دانیمارکی که‌ تا ئێستا چه‌ندین کار و چالاکی هاوبه‌شیان ئه‌نجام داوه‌ . به‌تایبه‌تی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی ئیمرۆش که‌ له‌گه‌ل نوێنه‌ری سۆسیال دیموکرات به‌رێز جۆن جۆنسن ئه‌نجام درا خۆامه‌کردنێك بوو بۆ ده‌ستپێکردنی کارو چالاکی هاوبه‌شمان و ئه‌و وۆرشۆپانه‌ی که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی پێشتر باسی لێکرابوون  ده‌سخۆشیشی له‌ ئه‌ندامانی که‌رته‌که‌کرد له‌ پێداگرتنیان بۆ وۆرک شۆپی ئه‌مجاره‌ له‌ سنووری که‌رته‌که‌یان بێ..

دواتر هه‌ڤال جافه‌ر وه‌یسی کارگێری به‌شی ئاماری کۆمیته‌ درێژه‌ی به‌کۆبوونه‌وه‌کدا  و باسی کاره‌کانی به‌شی ئاماری کرد هه‌روا داواشی کرد به‌ هه‌بوونی ئامارێکی راست و دروستی که‌رته‌کان به‌ ژماره‌ی ئه‌ندامان گرنگی پێبدرێ، ، وه‌ بۆ خۆ ئاماده‌کردنه‌کانیش بۆ کۆنفرانسی رێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ که‌ پۆله‌کان و که‌رته‌کان و کۆمیته‌کان هه‌تا ده‌گاته‌ رێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ ده‌بێ هه‌لبژاردن وکۆنفرنسی بۆ بکرێ به‌ مه‌رجێك ئاماری راست و دروست و بۆدجه‌ی بۆ ئاماده‌ بکرێ.. وه‌ته‌ئکیدیشی کرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و فۆرمانه‌ی که‌ بۆ که‌رته‌کان ناردراوه‌ ده‌بێ به‌زووترین کات به‌ده‌ستمان بگات، چونکه‌ له‌سه‌ره‌وی خۆمانه‌وه‌ دووباره‌ داوایان لێکردووین و ده‌بێ ئاماده‌بێ..

پاشان ئه‌ندامان درێژه‌یان به‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ ئالوگۆر کردنی راوبۆچوونیان له‌سه‌ر کار و چالاکیه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ و قسه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی داهاتووی که‌رته‌که‌ کرا و چه‌ندین ره‌خنه‌و پێشنیاریان پێشکه‌شکرد پاشان له‌لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌ هه‌ڤال سه‌ردار محه‌مه‌د وه‌لامی پرسیاره‌کان درایه‌وه‌ و پێشنیاره‌کانیان به‌هه‌ند وه‌رگیرا..
له‌ کۆتاییدا هه‌ڤال سه‌ردار هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن..

.