به‌رپرسی کۆمیته‌ی دانیمارك له‌گه‌ل که‌رتی ئارهوس کۆده‌بێته‌وه

راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك…

له‌ میانه‌ی به‌رده‌وامبوون له‌ چالاکییه‌کانی کۆمیته‌ی دانیماركو به‌ دوا چوونه‌وه‌ی کار وچالاکییه‌کان هه‌ڤال سه‌ردار محمه‌د به‌رپرسی کۆمیته‌ی دانیمارك له‌ 22/10/2011 له‌گه‌ل که‌رتی ئارهوس کۆده‌بێته‌وه.

پێشه‌کی کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گێانی پاکی شه‌هیدانی کوردو کوردستان له‌لایه‌ن به‌رپرسی که‌رت هه‌ڤال مه‌حمود عزیز ده‌ستی پێکرد..

پاشان هه‌ڤال مه‌حمود راپۆرتی وه‌رزی که‌‌رته‌که‌یانی خوێنده‌وه‌ و که‌ تیایدا ئاماژه‌ی کردبووه‌  لایه‌نی رێکخستن و ئه‌و چالاکییانه‌ش له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا ئه‌نجامیاندا بوو، هەروەها ناوبراو له‌ راپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌شی کردبووه‌ رۆڵی ژنان که‌ له‌ چالاکییه‌کاندا ده‌ورێکێ باش ده‌بینن رۆژ به‌رۆژ به‌هۆێ ئه‌و چالاکیانه‌ و  هه‌ول و هیمه‌تی رێکخستنه‌کانی ژنان له‌و ده‌ڤه‌ره‌ ژماره‌یان له‌ زیاد بوون و گه‌شه‌کردن دایه‌.

دواتر هه‌ڤال مه‌حمود باسی له‌و چالاکییانه‌ و شه‌وه‌ کوردیانه‌کرد که‌ به‌هۆیه‌وه‌ توانراوه‌ زۆرترین خێزانه‌ کورده‌کان له‌ سنوری که‌رته‌کایان به‌شداری له‌ چالاکییه‌کان بکه‌ن، به‌باشی زانی شه‌وه‌ کوردییه‌کان زیاتر بکرێ و به‌تایبه‌تی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی داهاتوو هه‌ولبدرێ شه‌وێکی کوردی ئه‌نجام بده‌ن به‌ هاوکاری کۆمیته‌. وه‌هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌ به‌رنامه ‌و کاری داهاتوویانی کرد بۆ مندالان و گه‌نجان به‌هاوکاری کۆمیته‌ بۆ کردنه‌وه‌ی کۆرسێکی فیرکردنی  زمانی کوردی بۆ ئه‌و منال و گه‌نجانه‌ی که‌ ناتوانن کوردی بخوێنن و بنوسن..

دواتر هه‌ڤاڵ سه‌ردار محه‌مه‌د بەرپرسی کۆمیتەی رێکخستنی دانیمارك به‌ناوی کۆمیته‌و سه‌رجه‌م رێکخستنه‌کان  شه‌هید کردنی هه‌ڤال ته‌مۆی ئیدانه ‌کرد، له‌هه‌مانکاتدا ئه‌و تۆپباران و هێرشکردنه‌ی ولاتی تورکیای بۆ سه‌ر کوردستان به‌زاندنی سنووری ئاسمانی کوردستانیش له‌لایه‌ن فرۆکه‌کانیانه‌وه‌ مه‌حکوم کردو ‌داواشی له‌ خه‌ڵکانی مرۆڤ دۆستان و کۆمه‌ڵه‌ کوردیيه‌کان و خێرخوازه‌کان کرد رۆ‌ڵی کاریگه‌ریان هه‌بێ له‌ مه‌حکومکردنی ئه‌و هێرشانه‌و فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و و‌ڵاتانه‌ بۆ راگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه ‌که‌ بووه‌نه‌ته‌ هۆی شه‌هیدو بریندارکردنی خه‌‌ڵکی سڤیلی ئه‌وناوچه‌ه‌و سوتاندن و کاولکردنی ما‌ڵ و مو‌ڵک و ره‌زو باخچه‌ی خه‌‌ڵکی کوردستانمان..

دواتر هه‌ڤال سه‌ردار ده‌ستخۆشی له‌ هه‌موو رێکخستنه‌کانی که‌رتی رێکخستنی ئارهوس کرد به‌گشتی و به‌شداربووانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌تایبه‌تی  به‌بۆنه‌ی به‌رده‌وامیان له‌ چلاکی گه‌شيکردنیان .. وه‌ له‌سه‌ر داوای که‌رت سوپاسنامه‌ی کۆمیته‌ی به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌ چالاکه‌کانی که‌رته‌که‌ دابه‌ش کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن..

لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا لێپرسراوی کۆمیتە باسی بارودۆخی عیراق به‌گشتی و کوردستان به‌تايبه‌تی کردو ئاماژه‌شیکرد بەو  گفتوگۆیانه‌ی به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ هه‌لاوسراوه‌کان، پاشان ئاماژه‌ی کرده‌ ئه‌و بریاره‌ی ولاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان  له‌ عیراق و به‌رای ئێمه‌ جارێ عیراق ماویه‌تی بتوانێ به‌و هێزه‌ی هه‌یه‌تی که‌ ناتوانی گه‌ره‌کێك بپاتێزێ ناوخۆ و سنووره‌ ده‌ره‌کیه‌کانی پێ بپارێزی، نه‌ك هه‌و ئه‌وه به‌لکو تا ئێستا عیراق هێزی ئاسمانی نییه‌ تا ئاسمانه‌که‌شی به‌و هێزه‌ی هه‌یه‌تی بپارێزرێ، به‌باش ده‌زانرێ سه‌رکرده‌کانی عیراق و به‌خۆدا بچنه‌وه‌ بۆ مانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مرێکا و ئه‌مریکاییه‌کانیش پێش بریاردانیان پاراستنی عیراقی فیدرالیان له‌به‌ر چاو بێ..

پاشان هه‌ڤال سه‌ردار له‌ ته‌وه‌رێکی تری قسه‌کانیدا باسی له‌ دوایین کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی کردو هه‌روائاماژه‌شی به‌ خاله‌کانی راگه‌یاندنی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌یانیدا و لایه‌نه‌ پۆزێتیڤه‌کانی خسته‌رو ، هه‌روا یه‌ك له‌دوای یه‌ك ته‌وه‌ره‌کانی راگه‌یاندنی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی بۆ باسکردن..

پاشان هه‌ڤال سه‌ردار دەستکەوت و بەرەوپێشوەچوونەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند لە بواری خزمەتگوزاری، خزمەتگەیاندن بە هاووڵاتیاندا، به‌رده‌ام بوونی  کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی که‌ د. به‌رهه‌ن سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات به‌ زه‌روره‌ت له‌ زانی تا ماوه‌ی قانونی خۆی ته‌واو ده‌کات تابتوانێ ئه‌و به‌رنامه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ی دایناوه‌ جێ به‌جێ ی بکات و خزمه‌ت به‌ کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان بگه‌یه‌نێ..

پاشان هه‌ڤال سه‌ردار ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئامده‌کردنی ئاماری رێکخستنه‌کان و ئه‌و فۆرمانه‌ی نێردراون بۆ که‌رته‌کان له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌بێ به‌ده‌ستمان بگات جونکه‌ ئه‌وه‌ یه‌کێکه‌ له‌ راسپارده‌کانی  ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌که‌ی که‌له‌ مانگی ته‌مموز له‌کوردستان ئه‌نجامدرا له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی رێکخستن و ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌، هه‌روا ئاماژه‌شی کرده‌وه‌ خاله‌کان و ده‌ره‌نجامه‌کانی کۆبوونه‌وه‌کان داواشی لێکردن په‌له‌بکه‌ن له‌ ئاماده‌کردنی ئامار و فۆرمه‌کان ..هه‌روا ئاگاداریشی کردنه‌وه‌ که‌ له‌سه‌روی خۆمانه‌وه‌ ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کراوه‌..

له‌ خاڵێکی تردا هه‌ڤاڵ سه‌ردار ئاماژه‌ی کرد به ‌ هاوکاری و کاری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ‌ حزب و رێکخراوه‌کانی کوردستانی و دانیمارکی به‌تایبه‌تی حزبی ده‌سته‌ خوشکیان سوسیال دیموکراتی دانیمارکی که‌ تا ئێستا چه‌ندین کارو چالاکی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه.‌ وه‌ له‌ میانه‌ی ئه‌و خاله‌دا ئاماژه‌ی کرده‌ دوایین کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ل پارتی ده‌سته‌خوشکیان سۆسیال دیموکراتی دانیمارکی که‌ له‌ شاری هۆلسته‌برۆ به‌رێوه‌چووی به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز جۆن جۆنسن له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌، له‌ کۆبوونه‌وه‌که ده‌سپێکردنه‌وه‌ی کارو چلاکیه‌کا‌نیان تاوتوێکردو بریاریان دا کارو چلاکییه‌کان ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه‌ که‌ خۆی ده‌گرێته‌وه‌ و وۆرك شۆپانه‌ له‌ سنووری زۆربه‌ی که‌رته‌کاندا له‌ داهاتوودا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ..

پاشان ئه‌ندامان درێژه‌یان به‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ ئاڵوگۆرکردنی راوبۆچوونیان له‌سه‌ر کارو چالاکیيه‌کانی ئه‌وناوچه‌یه‌ و قسه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی داهاتووی که‌رته‌که‌ کراو چه‌ندین ره‌خنه‌و پێشنیاریان پێشکه‌شکرد پاشان له‌لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د وه‌ڵامی پرسیاره‌کان درایه‌وه‌و پێشنیاره‌کانیان به‌هه‌ند وه‌رگیرا..

بریاردرا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ شه‌وێکی کوردی ئه‌نجام بدرێ به‌ هاوکاری کۆمیته‌ بۆ ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگران و هه‌واداران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لێژنه‌یه‌ك سازکرا..

هه‌روا بریار درا لێژنه‌ی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بۆ سه‌ردانی رێکخستنه‌کانمان له‌و ده‌ڤه‌ره‌ زیاتر چالاک بکرێ ، تائێستا توانیویانه‌ سه‌ردانی چه‌ند خانواده‌یرك بکه‌ن ..

هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی کۆرسی فیرکردنی زمانی کوردی بریاردرا ناونوسی منداله‌ و گه‌نجه‌کان بکێ بۆ ئه‌م کاره‌ دلخواز خان و هه‌ڤال سه‌ردار ‌ئاماده‌بوونئ خۆیان ده‌ربرێ به‌ هاوکاری یه‌کتر بۆ هه‌لسان به‌و کاره‌..

له‌دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ش شاندێك که‌ پێك هاتبوو له‌ هه‌ڤال سه‌ردار به‌رپرسی کۆمیته‌ و هه‌ڤال مه‌حمود به‌رپرسی که‌رت و هه‌ڤال سه‌باح ئه‌ندامی ئه‌نومه‌نی که‌رت سه‌ردانی هه‌ڤال حه‌مه‌ره‌شیدیان له‌ خه‌سته‌خانه‌ی ئارهوس و ده‌سته‌گۆلێکیان بۆ برد بناوی سه‌رجه‌م رێکخستنه‌کانیانه‌وه‌ ، له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌ال هه‌مه‌ره‌شیه‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ی به‌رز نرخانه‌ شانده‌که‌ش  هیوایان خواست به‌ زووترین کات چاک بێته‌وه بگه‌رێته‌وه‌ ناو مالی خۆی..

له‌ کۆتاییدا هه‌ڤال سه‌ردار هیوای سه‌رکه‌وتنیانی بۆ خواست….