شاندێکی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك به‌ره‌ی تورکمانی به‌سه‌ر ده‌کاته‌وه

ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی ڕێکخستنی دانیمارک‌

رۆژی 26/10/ 2011 شاندێکی کۆمیته‌ی رێکخستن که‌ پێكهاتبوو له‌ هه‌ڤال سه‌ردارمحه‌مه‌د به‌رپرسی کۆمیته‌ و یاوه‌رانی هه‌ڤالان جافه‌ر وه‌یسی کارگێری کۆمیته‌و مه‌حمود عه‌زیز به‌رپرسی که‌رتی ئارهوس سه‌ردانی به‌ره‌ی تورکمانیان کرد له‌ کۆمه‌له‌ی کولتوری تورکمانان  له‌ شاری ئارهوس.

له‌ لایه‌ن کاک عه‌لی و کاک یولدرم چه‌ند براده‌رێکی تریانه‌وه‌  به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێکراو خۆشحالی خۆیان ده‌ربری به‌و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه‌.

دوای به‌خێرهاتن، گرنگی ئه‌و سه‌ردانه‌یان خسته‌ به‌رچاو و به‌هه‌نگاوێکی باشیان دایه‌ قه‌ڵه‌م و هیوایان خواست ئه‌و جۆره‌ سه‌ردانانه‌ له‌لایه‌ن هه‌موو حزب و رێکخراوه‌کانی عیراقی وبه‌تایبه‌تی کوردی به‌رده‌وام بێت له‌ خزمه‌ت چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و گه‌شيپێدانی په‌یوه‌ندییه‌ کولتوری و سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و زیاتر کردنی چالاکییه‌کان و لابردنی ئاسته‌نگه‌کان..

دواتر چه‌ند ته‌وه‌رێکی گرنگ له‌لایه‌ن هه‌ڤال سه‌ردار به‌رپرسی کۆمیته‌و شانده‌که‌یه‌وه‌ باس کران، پاشان هه‌ڤال سه‌ردار به‌رپرسی کۆمیته‌ ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی  شاری که‌رکوکی مه‌حکوم کرد که‌ به‌ده‌ستی خه‌لکانی تیرۆریست و دژ به‌ خه‌لکی دانیشتوانی شاری که‌رکوک ئه‌نجام ده‌درێ بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ئه‌م شاره‌ به‌ گرنگی زانی خه‌لکی شاری که‌رکوك به‌ کوردو تورکمان و عه‌ره‌بی ره‌سه‌نی شاره‌که‌ ده‌ست له‌ناو ده‌ست هاوکاری یه‌کتر بن بۆ پارستنی شاره‌که‌یان له‌ده‌ست خه‌لکانی ره‌گه‌زپه‌رست و شۆڤێنی، له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا هه‌ڤال سه‌ردار گوتی ئێمه‌ وه‌ك کورد بروامان به‌ پێکه‌وه‌ژیان و فره‌نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر برایانی تورکمان ده‌ست له‌ناو ده‌ستی ئێمه‌ دابنێن رێژه‌یان له‌ ناو کوردستان زیاتر ده‌بێت و له‌گه‌ل ئێمه‌ به‌هێزتر ده‌بن نه‌ك به‌کار بێن له‌ دژی ئێمه‌ و وه‌ك خێر پێکردن به‌ کۆتا کورسیان بده‌نێ له‌ئه‌نجومه‌نی به‌غدا، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ پێکرا ئیمان به‌ پێکه‌وه‌ ژیان بهێنین و برایانی تورکمان له‌ کوردستان هێزی دووه‌م ده‌بێ وه‌ مافی وه‌رگرتنی هه‌ر پۆستێکی ده‌بێ، بۆی هه‌یه‌ له‌ناو حزب و رێکخراوه‌کانی کوردستانیش به‌تایبه‌تی ی.ن.ك خه‌بات بکات و مافی ته‌واوی ئه‌ندامه‌تیشی ده‌بێ بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌ر پۆستێك، له‌ هه‌رێمی کوردستاندا ئازادی به‌رقه‌راره‌ بۆهه‌موو پێکهاته‌یه‌ك و هه‌موو ئاینزایه‌ك به‌ئازادی  کاره‌کانی خۆی بکات ..    

له‌ به‌رامبه‌ردا براده‌رانی به‌ره‌ی تورکمانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستای سه‌رکردایه‌تی کوردیان  به‌ کرانه‌وه‌یه‌کی پۆزێتیڤانه‌یان له‌ قه‌له‌مدا. .. به‌لام به‌رای ئه‌ان ده‌بوایه‌ ئه‌و هنگاوانه‌ی ئیستا ده‌درێ، ده‌بوایه‌ زووتر هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بدرێ و توش ئه‌و کێشه‌و ئاسته‌نگانه‌ نه‌ده‌بووین.

کاک یۆلدرم گووتی له‌ ئه‌نفاله‌ به‌دفه‌ره‌که‌ی رژێمی بۆگه‌ندا زیاتر له‌ هه‌زار خێزانه‌ کوردیان هێنا بۆ ده‌ڤه‌ری که‌رکوک له‌ ده‌ورووبه‌ری ئۆردوگای سه‌ربازیان ده‌ست به‌سه‌ریان کردن و له‌هه‌ندێ شوێن به‌ زۆره‌ملێ نێشته‌جێیان کردن، ئێمه‌ی تورکمان له‌ که‌رکوك به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوکاریمان کردن و به‌ جل و به‌رگ و خوادن و زۆربه‌ی پێویستییه‌کان، به‌لام خه‌راپمان کرد که‌ رێکلامان بۆخۆمان نه‌کرد ئێمه‌ ئه‌و کاره‌مان کرد ته‌نها بۆ کاری ئینسانی ئێمه‌ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ به‌که‌لکی یه‌کتر هاتووین ده‌شبێ به‌ یه‌که‌وه‌ بژین ،

پشان برایانی تری به‌ره‌ی تورکمانی ئه‌و پێشنیاره‌ی جه‌نابی به‌رێز مام جه‌لالی بۆ پێکه‌وه‌ ژیان و قبولکردنی یه‌کتر و کاری هاوبه‌شیان به‌رز نرخان ، که‌ ئێستا کاردانه‌وه‌ی پۆزێتیڤانه‌ی لێوه‌ به‌دی ده‌کرێ له‌ و هه‌ماهه‌نگییه‌ی نێوان ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی و پارێزگاو فه‌رمانگه‌کانی تر..

دواتر له‌لایر شاندی کۆمیته‌وه‌ برایانی تورکمانیان بانگهێشت کرد بۆ ئه‌و شه‌وه‌ کوردییه‌ی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان له‌لایه‌ن کۆمیته‌وکه‌رتی ئارهوسه‌وه‌ سازده‌کردێ بۆ به‌شداری کردنیان له‌و شه‌وه‌ .

له‌ به‌رامبه‌ردا براده‌رانی به‌ره‌ی تورکمانی و کۆمه‌له‌ی تورکمانی خۆشحالی خۆیان ده‌ربری بۆ ئه‌و بانگهێشته‌ بریاریشیان دا به‌شداری بکه‌ن….

پاشان هه‌ڤال سه‌ردار له‌گه‌ل ئه‌نجومه‌نی که‌رتی ئارهوس کۆبووه‌وه‌ بۆ پیاداچونه‌وه‌ی کاره‌کانیان ئاماده‌کاری کردنیان بۆ شه‌‌وه‌ کوردیه‌‌که‌و ئاماده‌کردنی پێداوێسته‌کان

هه‌ڤال مه‌حمود به‌رپرسی که‌رت ئاگاداری کردنه‌وه‌ که‌ وه‌لامیان وه‌رگرتووه‌ له‌ فۆئنینگ هوس بۆ هۆلی شه‌وه‌کوردییه‌که‌ له‌ 5/11/2011  ده‌توانن شه‌وه‌ کوردییه‌که‌ ئه‌نجام بده‌ن..

بریار درا له‌و رۆرژه‌ شه‌وه‌ کوردیه‌که‌ سازبکرێ  و نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه‌کانیش بانگهێشت بکرێن.

 هه‌روا داواکرا رێکخستنه‌کانی ژنانیش چه‌ند چالاکییه‌ك  بۆمنالان له‌ شه‌وه‌کوردیه‌ ‌که‌ ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دواکرا له‌ دلخوازخان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی که‌رت ئاگاداری رێکخستنه‌کانی ژنان بکات..

هه‌روا داواکرا له‌ کاك فه‌رێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی که‌رت په‌یوه‌ندی به‌ حزب و رێکخراوه‌کان بکات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌..

داواکرا له‌ کاک سه‌باح ئه‌ندامی ئه‌جومه‌نی که‌رت بدوای پێداویسته‌کانی شه‌وه‌کوردییه‌که‌ بروات بۆ ئاماده‌کاری

داواکرا له‌ هه‌ڤال زرار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌یئ که‌رت به‌شی دارایی سلفه‌یه‌ك ئاماده‌بکات بۆ خه‌رجییکانی شه‌وه‌ کوردیه‌که‌..

پاشان هه‌ڤال سه‌ردار ده‌ستخۆشی لێکردن گرنگی ئه‌و شه‌وه‌ کوردیانه‌ی بۆ باسکردن که‌ به‌هۆیه‌وه‌ یه‌کێتیی زیاتر به‌خه‌لك ده‌ناسێندرێ و لایه‌نی کۆمه‌لایه‌تی خه‌لکیش به‌ هۆی یه‌کێتییه‌وه‌ تونتر ده‌بێ ئه‌وه‌ش وه‌ك کارێکی پۆزه‌تیڤ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بی کۆمیته‌که‌مان  وله‌ کۆتاییدا هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن….