کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك به‌شداری له‌مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنی پارێزگاری پێشوی ئۆده‌نسه‌ ده‌کات

ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی ڕکخستنی دانیمارک

رۆژی 28/ 10/ 2011 کارگێری کۆمیته‌ هه‌ڤال ته‌ها مه‌ولود به‌ نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك به‌شداری له‌ مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنی جان بۆیا پارێزگاری پێشووی شاری ئۆده‌نسه‌ی کرد.

جان بۆیا سیاسه‌ تمه‌دار و پزیشک و وه‌زشکارێکی ناسراوبوو له‌ دانیمارك.. هاوکارییه‌کی باشی هه‌بوو بۆ رێکخستنه‌کانی کۆمیته‌که‌مان به‌تایبه‌تی له‌گه‌ل که‌رتی ئۆده‌نسه‌، به‌هاوکاری به‌رێزیان توانرا بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی بکرێت بۆ ئۆده‌نسه‌ له‌ سالی 2007..

کۆچی دوایی کردنی جان بۆیا خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌بوو  بۆ مرۆڤایه‌تی و به‌تایبه‌تی بۆ هاوکاری و هاورێییه‌تی رێکخستنه‌کانی یه‌کێتییمان له‌ دانیمارك ….‌