له‌ کۆپنهاگن خۆپشاندانێك به‌مه‌به‌ستی مه‌حکومکردنی تۆپبارانه‌کانی ئێران وبۆردومانی تورکیا به‌رێوه‌چوو..

راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك

ڕۆژی شه‌ممه‌ 29 /10/ 2011  بۆبه‌شداریکردن له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینومه‌حکومکردنی تۆپبارانه‌کانی ئێران وبۆردومانی تورکیا وسنوربه‌زاندنی هه‌رێمی کوردستان ،که‌ئینتیاتیڤی کورد له‌دانیمارك وکۆمه‌ڵه‌ی کوردی سوریا له‌دانیمارک ڕێکیانخستبوو .

به‌رپرسی کۆمیته‌ی دانیمارک هه‌ڤال سه‌ردار محمه‌د وبه‌یاوه‌ری لێپرسراوی که‌رتی کۆپنهاگن هه‌ڤال هاورێ مه‌حمود وکارگێڕیبه‌شی په‌یوه‌ندیه‌کان هه‌ڤال شیرکۆ بابان و  وبه‌رپرسی به‌شی دارایی که‌رتی کۆپنهاگن هه‌ڤال ستار مامه‌ به‌شداریان له‌وگردبوونه‌وه‌یه‌داکرد وپاڵپشتی وهاوهه‌ڵوێستیان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانداد دووپاتکرده‌وه‌ وهه‌ماهه‌نگیان بۆئاماده‌کارانی گردبوونه‌وه‌که‌ خسته‌ڕوو ده‌ستخۆشیان لێکردن .