به‌ مه‌به‌ستی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کان کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك و کۆمیه‌ی حزبی دیموکراتی کوردستان کۆده‌بنه‌وه‌..

راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك…

له‌ڕۆژی 29/10/2011 به‌مه‌به‌ستی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان و له‌نزیکه‌وه‌ یه‌کتربینین به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ردارمحه‌مه‌د به‌رپرسی کۆمیته‌ویاوه‌ری  هه‌ڤالان هاوڕێ مه‌حموود لێپرسراوی که‌رتی کۆپنهاگن  و شێرکۆ بابان کارگێڕی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌کان وستار مامه‌ به‌رپرسی دارایی که‌رت، له‌سه‌ر بانگهێشتی کۆمیته‌ی حزبی دیموکراتی کوردستان له‌دانیمارک کۆبوونه‌وه‌ .

له‌شوێنی دیاریکراوی دانیشتنه‌که‌ پێشوازییه‌کی شایسته‌ له‌ئه‌ندامانی کۆمیته‌ کرا و به‌گه‌رمی به‌خێریان هێنان، پاش ساتێک وه‌ستان بۆ ڕێزلێنان له‌شه‌هیدان له‌درێژه‌ی دانیشتنه‌که‌دا وه‌ك دوو دۆستی دێرینی یه‌کترهه‌ردوولا بیروڕایان گۆڕیه‌وه‌ و زۆر باس وته‌وه‌ری گرنگ لێدوانی له‌سه‌رکرا و تیبینی وورد و پێشنیاری په‌سه‌ند خرانه‌ڕوو که‌تێکڕای بۆ پته‌وکردن وخزمه‌تکردن بوو له‌سه‌رئاستی ڕیکخستنه‌کانی هه‌ردوولا و دانانی  به‌رنامه‌ی کاروچالاکی هاوبه‌ش له‌ ئێستا و داهاتوودا له‌دانیمارک.

هه‌روه‌ها ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌یان به‌گرنگ وه‌سفکرد له‌م کاته‌دا بۆیه‌کڕیزی وته‌بایی کورد و به‌ پێویستیان دانا بۆهه‌مووحزب ولایه‌نه‌کانی هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان ، له‌ ناویشیاندا یه‌کێتی  نیشتمانی  کوردستان  یان  به‌هێزێکی جه‌ماوه‌ری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وسیاسه‌تی حه‌کیمانه‌ی ناوچه‌که‌ له‌قه‌ڵه‌مدا .