به‌سه‌رپه‌رشتی کۆمیته‌ی دانیمارك رێکخستنی ژنانی ئارهوس کۆده‌بێته‌وه‌

راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك….
به‌سه‌رپه‌رشتی   به‌رپرسی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك سه‌ردار محمه‌د و ئامده‌بوونی به‌رپرسی که‌رتی ئارهوس  کۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ل ‌رێکخستنی ژنانی ئارهوس له‌ 26/11/2011 به‌رێوه‌چوو..
پێشه‌کی کۆبوونه‌وه‌که‌ دوای به‌خێر هێنانی به‌شداربوانی کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌لایه‌ن خاتوو تاڤگه‌ حه‌مه‌ زیاد به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردو کوردستان ده‌ستی پێکرد.
دواتر پوخته‌ی راپۆرتی کار وچالاکی رێکخستنی ژنان له‌لایه‌ن خاتو دلخواز خرا روو که‌ تیایدا ئامژه‌ کرابووه‌ ئه‌و چالاکییانه‌ که‌ له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوودا ئه‌نجام درابوو وه‌هه‌روه‌ها به‌هۆی رۆلی ئه‌ندامه‌کانیان رێکخستنی ژنان له‌ ناو رێکخستنه‌کانی ی.ن.ك که‌ رۆژ له‌ دوای رۆژ له‌ گه‌شه‌کردندایه‌، که‌ تائێستا توانیویانه‌ به‌شیوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ چالاکییه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ به‌شداری بکه‌ن و‌ ژنان جێ ی ی ده‌ستیان دیاره‌و ده‌ست خۆشی لێ کردن و هاوکارییه‌کی باشیشیان هه‌یه‌ له‌گه‌ل که‌رت ئارهوس.
دواتر به‌رپرسی کۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د به‌بۆنه‌ی له‌ده‌ست دانی که‌ڵه‌ ژنی دۆستی دێرینی مرۆڤایه‌تی و به‌تایبه‌تی کورد خاتو دانیال میتران که‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا کۆچی دوایی کرد پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندام و کادیرانی سنووری کۆمیته‌که‌یان به‌تایبه‌تی رێکخستنی ژنان ئاراسته‌ی گه‌لی فه‌رنسی کرد به‌گشتی و خانواده‌و که‌سو کاری خوالێخۆشبوو به‌تایبه‌تی، له‌ خوای گه‌وره‌ش داوایکرد به‌ به‌هه‌شتی پان و به‌رێن شادی بکات.له‌ ده‌ستدانی خاتو میتران بۆ ئێمه‌ی کوردو مرۆڤایه‌تی کۆستێکی گه‌وره‌بوو .
هه‌ڤال سه‌ردار ته‌مه‌نای خواست رۆژێك بێت ژنانی کوردیش هه‌روه‌ك خاتو دانیال ناودار بێ و جێی ده‌ستیان دیار بێ له‌ داکۆکی کردن له‌ داخوازییه‌کانی مرۆڤایه‌تی و به‌تایبه‌تی کێشه‌ی کوردیش..
پاشان هه‌ڤال سه‌ردار ده‌ست خۆشی ئاراسته‌ی رێکخستنی ژنان کرد که‌ رۆلێکی گرنگیان هه‌یه‌ له‌ چالاکییه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ وه‌ هه‌روه‌ها له‌ چالاکییه‌کانی که‌رتیش رۆلێکی باشیان دیاره‌..
دواتر هه‌ڤال سه‌ردار تیشکی  خسته‌ سه‌ر ره‌وشی سیاسی ئه‌مڕۆی كوردستان و عيراق و هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌تی یه‌كێتيی نیشتمانيی كوردستان كرده‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئاسته‌نگ و كێشه‌كانداو له‌وباره‌یه‌وه‌ رۆڵی مام جه‌لال-ی به‌رزنرخاند له‌ڕاگرتنی باڵانسی هاوكێشه ‌سیاسیيه‌كانی كوردستان و عيراق وناوچه‌كه‌دا،
له‌ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا باس له‌ گرنگی پرۆژه‌كه‌ی مام جه‌لال كرد كه‌ پرۆژه‌یه‌كی چاره‌نوسسازه‌و به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ كه‌له‌سه‌رده‌می سه‌دام حسێن دا بۆ سرینه‌وه‌ی شوێنه‌واری نه‌ته‌وه‌ییمان دراوه. هه‌ر له‌میانه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێم كردو ئاماژه‌ی به‌ئاسته‌نگ و كێشه‌كانی به‌رده‌می ئه‌و كابینه‌یه‌داو رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وئاسته‌نگانه‌ ده‌توانین بڵیین كابینه‌یه‌كه‌ پڕده‌ستكه‌وت و داهێنان و هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ئاوه‌دانی و پرۆژه‌ی ستراتیژو بنیاتنان و بڕیاری گرنگ، هه‌ر له‌سندوقی قه‌رزی بچوك و گه‌وره‌ تا سولفه‌ی عه‌قارو به‌رنامه‌ی توانا سازی و هه‌نگاوه‌كانی چاككردنی باری گوزه‌رانی خێزانی و سولفه‌ی زه‌واج وچه‌ندین ده‌ستكه‌وتی تر‌.
دواتر هه‌ڤال سه‌ردار ئاماژه‌ی کرده‌ ئه‌م شه‌وه‌ ئاهه‌نگه‌ی ئه‌م دواییه‌ که‌ به‌بۆنه‌ی چه‌ژنی قوربان سازکرا  که‌ تیایدا میوانی حزبی لایه‌نی دانیمارکی و کوردستانی و عیراقی هاتبوون ئه‌وه‌ مایه‌ی هه‌ولدان و تێکۆشانی رێکخسنه‌کانمانه‌ له‌ ده‌ڤه‌رێ یولاند به‌تایبه‌تی که‌رتی ئارهوس و رێکخستنه‌انی ژنان و ده‌ستخۆشیانی ئاراسته‌ کرد ، هاتنی ئه‌و میوانانه‌ به‌تایبه‌تی دانیمارکییه‌کان ئاوێنه‌ی فراوان بوونی په‌یوه‌ندییه‌کانمانه‌ که‌ رێکخراوه‌کانی تریش ده‌گریته‌وه‌ جگه‌ له‌ سۆسیال دیموکرات که‌ په‌یوه‌ندی و کاری هاوبه‌شمان له‌گه‌لیان به‌رده‌وامه‌، له‌م نزیکانه‌ له‌گه‌ل رادیکالی چه‌پ په‌یوه‌ندییه‌کانمان ده‌ست پێده‌کات..
دواتر خاتوو لیقاء ئاماژه‌ی کرده‌ کارو چالاکییه‌کانیان که‌ به‌ هۆیه‌وه‌ توانیویانه‌ رۆلی منالان بخه‌نه‌ گه‌ر به‌شداریان پێ بکه‌ن له‌ چالاکییه‌کان به‌ هۆیه‌وه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی پۆزیتیڤانه‌ی هه‌بێ ره‌ونه‌قێکی تر بداته‌ چالاکییه‌کان..
پاشان به‌رپرسی که‌رت مه‌حمود عه‌زیز به‌ناوی که‌رته‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ رێکخستنی ژنان کرد له‌ کارو چالاکییان و به‌شداریشیان له‌ کارو چالاکیه‌که‌ندا به‌ چالاکانه‌. هاوکاری که‌رتیشی بۆ نواندن له‌ هه‌ر جۆره‌ چالاکییه‌ك ، داواشی لێکردن بۆ دیاری کردنی ئه‌و رۆژانه‌ی که‌ پێیان باشه‌ بۆ به‌کار هێنانی ژووری چالاکییه‌کانیان تا بۆیان ئاماده‌ بکه‌ن.
پاشان ئه‌ندامان درێژه‌یان به‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ ئالوگۆر کردنی راوبۆچوونیان له‌سه‌ر کار و چالاکیه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ و قسه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی داهاتووی رێکخستنی ژنان کرا وداواشکرا نامه‌ ئاراسته‌ی خانواده‌کان بکه‌ێ بۆ ناونوس کردنی مناله‌کانیان بۆ چالاکی منالان و فێری زمانی کوردی، هه‌روا خۆ ئاماده‌کردن بۆ گه‌شتیکی رێکخستنی ژنان بۆ فلانسبۆرگ ، داواکرا له‌ خاتو ژین بۆ به‌دواچوونه‌وه‌کردن بۆ ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی پاس گرتن و خه‌رجییه‌کان ، هه‌روا  داواش له‌ خاتو په‌روه‌ کرا ئیمیل ته‌ه‌فۆنه‌کانی رێکخستنه‌کان وه‌رگرێ بۆ په‌یوه‌ندی پێکردنیان له‌ کاتی پێویستدا،دواتر چه‌ندین پرسیار و ره‌خنه‌و پێشنیاریان پێشکه‌ش کرد پاشان له‌لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌ هه‌ڤال سه‌ردار محه‌مه‌د وه‌لامی پرسیاره‌کان درایه‌وه‌ و پێشنیاره‌کانیان به ‌هه‌ند وه‌رگیرا، وه‌ گفتیشی پێ دان هاوکاریان بکرێت له‌لایه‌ن کۆمیته‌وه‌ بۆ ئه‌و گه‌شته‌یان..
له‌ کۆتاییدا هه‌ڤال سه‌ردار هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن ..