لێدوانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی كوردستانی توركیا

2011-12-30   17:16:29 PUKmedia
ئازاد جندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ باره‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه‌ به‌هۆی بۆمبارانیفڕۆكه‌یه‌كی توركیاوه‌ له‌ دێیه‌كی كوردستانی توركیادا 35 هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ قوربانی، له‌ لێدوانێكیدا بۆ PUKmedia و كه‌ناڵه‌كانیراگه‌یاندنی یه‌كێتیی وتی:
به‌ ئه‌وپه‌ڕی ناڕه‌حه‌تی و دڵگرانییه‌وه‌ هه‌واڵه‌كه‌مان بیست و به‌ خه‌مگینییه‌كی زۆریشه‌وه‌ وێنه‌كانی كاره‌ساته‌كه‌مان بینی، له‌ دڵه‌وه‌ هاوده‌ردی و پرسه‌و سه‌رساخی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) به‌ ماڵباتی ئه‌و قوربانییه‌ بێ تاوانانه‌ راده‌گه‌یه‌نین و كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ش به‌ كرده‌وه‌یه‌كی بێ پاساو و شایانی ناڕازیبوون ده‌زانین.
هه‌روا وتی: بارودۆخ و فه‌زای شه‌ڕ هه‌میشه‌ كاره‌ساتی ئاوا جه‌رگبڕی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و كه‌سانی سڤیلیش ده‌بنه‌ قوربانی، بۆیه‌ نه‌مانی شه‌ڕو شۆڕو گرتنه‌به‌ری رێگای ئاشتی، باشترین رێگره‌ له‌به‌رده‌م رووداوی جه‌رگبڕی له‌و جۆره‌دا.
هه‌روا وتی: هیوادارین ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی كه‌ حكومه‌تی توركیا بڕیاریداوه‌ له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت، به‌ زوویی هۆكاره‌كانی كاره‌ساته‌ ئاشكرا بكات.
هه‌روه‌ك وتیشی ئه‌م جۆره‌ كاره‌ساتانه‌ ده‌بێت ببنه‌ په‌ندو هانده‌ر بۆ گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی ئاشتی و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ شه‌ڕو شۆڕ.