توركیا.. هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌رگوندێكی كورد نشین ده‌یان كوژراوی لێده‌كه‌وێته‌وه

2011-12-29   10:22:25  PUKmedia
ئه‌م به‌یانییه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومانی گوندی قه‌ڵه‌بانی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شێرناخی له‌ باشووری خۆرهه‌لاتی ئه‌و وڵاته‌ كردو وه‌ك ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژه‌ی پێكردوه‌ 23 كه‌س كوژراون.
هاوكات ئاژانسی فورات بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌و هێرشه‌دا 35 كه‌س كوژراون كه‌ هه‌موویان  كوردن و به‌شێكیشیان منداڵن، لای خۆشیه‌وه‌ ئارتان ئاریس ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ێارێزگای سیرناك به‌ ته‌له‌فیزیۆنی رۆژ تیڤی راگه‌یاند: توانراوه‌ سه‌ر ژمێری 23 كه‌س بكرێت كه‌ له‌و هێرشه‌دا كوژراون.

سه‌رچاوه‌/ AFP