چه‌ند باسێکی گرنگ له‌ که‌رتی ڕێکخستنی هۆلسته‌بڕۆ تاوتوێکران

ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارک

لە ڕۆژی ۲۸/۱۱/۲۰۱۰ کاتژمێر ۱٥.۳۰ لە شاری هولستبرۆ کەرتی ڕێکخستنی هولستبرۆ کۆبوونەوەی خۆی ساز کرد 

سەرەتای کۆبوونەوەکە بە خولەکێك وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێکرد دواتر لێپرسراوی که‌رت هه ڤال سه باح مه جید به‌خێرهاتنی ئامادەبوانی کرد و کۆبوونەوەکەی کردەوەوبه‌ تێرو ته‌سه‌لی باسی سه‌ردانه‌که‌ی به رێزهەڤاڵ سامان گەرمیانی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی دەزگای ناوەندی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی بۆ دانیمارک کرد، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رجه‌م ته‌وه‌ره‌گرنگه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێزیانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی کۆمیته‌ی دانیمارکدا بۆ که‌رتی ڕێکخستن ڕوونکرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی  به‌ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ دا که‌ وەک پێشنیار خراونه‌ روو بۆ دووباره‌ رێکخستنه‌وەی هەیکەلی ئۆرگانی بۆ رێکخستنەکانی دەرەوە به‌ پێی پرۆژه‌یه‌کی گه‌ڵاله‌کراو له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یڕه‌و و  پرۆگرامی  ی ن ک .

له‌ کۆتاییدا باسێکی گشتی بارودۆخی ئێستای عێراق ناوچه‌که‌ و‌ هه‌ل و مه‌رج و ڕۆڵی کورد و کاریگه‌ری کورد له‌ ئه مڕۆی عێراقدا به‌گشتی و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان به‌تایبه‌تی پێشکه‌شکرا.

کۆبوونه‌وه‌که ۲ کاتژمێری خایاند و به‌سه‌رکه‌وتووی کۆتایی و هات.