به‌ هه‌وڵی سه‌رۆك مام جه‌لال حوكمی له‌ سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا له‌تیفی راگیرا

PUKmedia

بڕیاربوو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 26-12 حوكمی له‌ سێداره‌دان به‌سه‌ر حه‌بیبوڵای له‌تیفی- دا له‌ ئێران جێبه‌جێبكرێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و بڕیاره‌ راگیرا، ئه‌وه‌ش له‌ ئه‌نجامی هه‌وڵ و داواكاری به‌رده‌وامی سه‌رۆك مام جه‌لال بوو له‌ گه‌وره‌ لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامی كه‌ ئه‌و حوكمه‌ جێبه‌جێ نه‌كرێت و لایه‌نی مرۆیی له‌و بڕیاره‌دا ره‌چاو بكرێت و چاوی پێدابخشێندرێته‌وه‌.

خۆشبه‌ختانه‌ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی سه‌ركه‌وتوو بوون و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌سوكاری له‌تیفی ئاگاداركران كه‌ حوكمه‌كه‌ راگیراوه‌، كه‌سوكاره‌كه‌شی له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی شادیدا هه‌واڵه‌كه‌یان بیست و چاویان به‌ حه‌بیبوڵای له‌تیفی كه‌وت، هه‌روه‌ك سوپاسگوزاری خۆشیان بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ مرۆییه‌ی سه‌رۆك تاڵه‌بانی دووپاتكرده‌وه‌.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ پێشتریش سه‌رۆك مام جه‌لال چه‌ند هه‌وڵێكی تری له‌وجۆره‌ی خسبتووه‌گه‌ڕ له‌پێناو راگرتنی حوكمی له‌ سێداره‌دانی ژماره‌یه‌ك كوردی تری ئێران، هه‌روه‌ها سه‌رۆك مام جه‌لال په‌یماننامه‌ی جیهانی لابردنی حوكمی له‌ سێداره‌دانی ئیمزاكردووه‌.