به‌سه‌رپه‌رشتی کۆمیته‌ی رێکسختنی دانیمارك هه‌لبژاردنه‌کانی که‌رتی رێکخستنی ڤایله‌ به‌سه‌رکه‌وتووی کۆتایی هات

به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی کۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د و یاوه‌رانی کارگێری به‌‌شی رێکخستن وشیار جه‌لال و به‌رپرسی به‌شی ئار و هه‌لبژاردن جافه‌ر وه‌یسی وبه‌رپرسی به‌شی دارایی زانا عه‌بدالله‌ هه‌لبژاردنی که‌رتی ڤایله‌ له‌ 21/10/2012 به‌سه‌رکه‌وتووی به‌رێوه‌چوو..
به‌پێی به‌رنامه‌ی  مه‌کته‌بی رێکخستن و هه‌روا له‌سه‌ر  بریار و رێنماییه‌کانی لێژنه‌ی مه‌کته‌بێ رێکخستن بۆ هه‌لبژاردنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌نجام دانی هه‌لبژاردن بۆ شوێن گرتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڤالانه‌ی که‌ له‌ که‌رته‌کان  متمانه‌ی ئه‌ندامی کۆمیته‌یان پێدرا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ کۆمیته‌ی دانیمارك به‌رده‌وامی به‌ کۆبوونه‌وه‌کانی ‌دا به‌ سازدانی هه‌لبژاردن له‌ که‌رتی  ڤایله‌، له‌ گه‌ل ته‌واوکردنی هه‌لبژاردنی ئه‌م که‌رته‌ کۆتایی به‌ هه‌لبژاردنه‌کان له‌ سنووری کۆمیته‌ی دانیمارك دێت،  وه‌ بۆ جێ به‌جێ کردنی ئه‌رکه‌کانیش له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا به‌رنامه‌ی مه‌کته‌بی رێکخستن وبریاه‌رکان و رێنماییه‌کانی لێژنه‌ی مه‌کته‌نبی رێکخستنی خرا‌ بواری جێ به‌جێ کردنه‌وه‌.
کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ساتێك وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گینای پاکی شه‌هیدانی کورد و کوردستان له‌سه‌ر داوای به‌رپرسی که‌رت دیلمان ره‌حمان له‌لایه‌ن یوسف حه‌مه‌د  به‌رپرسی پێشووی که‌رت ده‌ستیپێکرد..
دواتر یوسف حه‌مه‌د  به‌خێرهاتنی به‌رپرسی کۆمیته ‌و یاوه‌رانی کرد به‌تایبه‌تی و به‌شداربوونی کۆبوونه‌وه‌که‌ش به‌گشتی ، پاشان  ئاماژه‌ی به‌کۆبوونه‌وه‌که‌کرد که‌ تایبه‌ته‌ به‌ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن بۆ شوێن گرتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڤالانه‌ی که‌ له‌ که‌رته‌که‌کان متمانه‌ی ئه‌ندامی کۆمیته‌یان پێدرا، له‌ که‌رته‌که‌شیان  به‌رپرسی که‌رت (دیلمان عبدالرحمان) له‌ کۆنفرانسی کۆمیته‌ متمانه‌ی کارگێری کۆمیته‌ی پێدرا جا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ناوی به‌شدار بووانیشه‌وه‌ ‌ خۆشحالی خۆیانی ده‌ربری بۆ  ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌ هه‌لبژاردنی به‌رپرسی که‌رت ،هۆی ئه‌م هه‌لبژاردنه‌ش گه‌رانده‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رپرسی که‌رت متمانه‌ی کارگێری کۆمیته‌ له‌ کۆنفراسی کۆمیته‌ی 5/8/2012..
پاشان  به‌رپرسی کۆمیته‌ دوای به‌خێر هێنانی به‌شداربووان ، خۆشحالی خۆیانی ده‌ربری بۆ ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ که‌ ، پاشان ئاماژه‌ی کرده‌ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ که‌ یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی که‌رته‌که‌یانه‌ دوای هه‌لبژاردنه‌کانی سنووری کۆمیته‌که‌یان ، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌شی بۆ   هه‌لبژاردنی به‌رپرسی که‌رت ( دیلمان عه‌بدالرحمن) له‌ کۆنفرانسی کۆمیته‌ له‌ 5/8/2012 متمانه‌ی کارگێری کۆمیته‌ی به‌ده‌ست هێنا جا له‌ پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتیدا هه‌لبژاردن بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌کرێ ..
دواتر به‌رپرسی کۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د باسی بارودۆخی عیراقی کرد به‌گشتی وکوردستان به‌تایبه‌تی، هه‌روا ئاماژه‌ی کرده‌ دواگۆرانکارییه‌کان و کێشه‌کانی نێوان ناوه‌ند و سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی عیراق به‌گشتی و هه‌رێم به‌تایبه‌تی ، وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاماژه‌ی کرده کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانی جه‌نابی به‌رێز مام جه‌لال له‌ کوردستان و به‌غداش له‌ هه‌ولدانی به‌رده‌وامی بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ك بۆ رزگارکردنی عیراقی فیدرال له‌و کێشانه‌و کردنه‌وه‌ی گرێ کوێره‌کان ..هه‌روا ئاماژه‌شی کرده‌ ئه‌و وه‌فدانه‌ی کوردستانیش که‌ به‌ره‌و به‌غدا رۆیشتوون بۆ دانوستاندن له‌سه‌ر کێشه‌کان..
پاشان به‌رپرسی کۆمیته‌ و یاوه‌رانی رونکردنه‌وه‌یه‌کیان ده‌رباره‌ی هه‌لبژاردنه‌کان دا و کۆبوونه‌وه‌ی ئیمرۆشیان گه‌رانده‌وه‌ وه‌ک‌ ته‌واوکه‌رێك بۆ هه‌لبژاردنه‌کانی سنووری کۆمیته‌که‌یان و ، له‌م که‌رته‌ش  به‌پێ ی رێنماییه‌کانی لێژنه‌ی مه‌کته‌بی رێکخستن له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ هه‌لبژاردن ده‌کرێ بۆ پرکردنه‌وه‌ی پۆستی به‌رپرسی که‌رت که‌ هه‌ڤاله‌که‌یان  له‌ کۆنفراسی کۆمیته‌ متمانه‌ی کارگێری کۆمیته‌ی به‌ده‌ست هێنا، جا به‌و مه‌به‌سته‌ هه‌لبژاردن بۆ به‌رپرسی که‌رت ده‌کرێ له‌ پرۆسه‌یه‌کی دیموکراتیدا، هه‌وا به‌گرنگیان زانی ئه‌وانه‌ی که‌ خۆیان کاندید ده‌که‌ن کاتیان هه‌بێ بۆ راپه‌راندنی کارو چالاکییه‌کان..
دواتر دەرگای گفت و گۆ و پرسیار بۆ ئەندامان کرایەوە و لە دوای دەربڕینی پێشنیار و داوکاریەکانیان، لە لایەن چەند هەڤاڵێکەوە بۆ بەرەوپێش چوونی کەرتەکەیان و ‌ گرنگی دانیش به‌ سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ئه‌ندام و خانواده‌کانیان هه‌روا چەند داواکاریەکی گرنگیش خرانە ڕوو ،له‌لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌ وه‌لامی پرسیاره‌کانیان درایه‌وه‌ و راو بۆچوونیشیان به‌هه‌ند وه‌رگیرا، تەوەری دووهەم کە خۆی لە میکانیزمی پرۆسەی هەڵبژاردن و مەرجەکاندا دەبینی دەستی بە کارەکانی کرد کە خۆی لە نوێ بونەوە و هەڵبژاردنێکی ئازاددا دەبینی بۆ به‌رپرسی که‌رت ، لە پاش خۆ پاڵاوتن ئه‌م هه‌ڤاله‌ی خواره‌وه‌ به‌ کۆی ده‌نگ متمانه‌ی بە دەست هێنا:
1ـ یوسف ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د                                   به‌رپرسی که‌رت
ستافی که‌رته‌که‌ ئێستا به‌م شێوه‌یه‌ پێك دێت:
1ـ یو‌سف ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د                                   به‌رپرسی که‌رت
2ـ ئه‌حمه‌د عه‌لی عه‌بدالله‌                                   کارگێری که‌رت
3ـ شکار عه‌بدالرحمن محمد ئه‌مین جاف                 کارگێری که‌رت
هه‌روا بۆ به‌شه‌کانی که‌رتیش ئه‌م هه‌ڤالانه‌ به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌یان به‌ده‌ست هێنا
1ـ  کاردۆ حسین شه‌ریف                                  به‌شی راگه‌یاندن
2ـ ئامانج عه‌زیز تۆما                                      به‌شی دارایی
3ـ په‌روین محه‌مه‌د خدر                                   به‌شی ئامار و هه‌لبژاردن
4ـ مه‌لا سدیق یه‌عقوب عه‌زیز                            به‌شی کۆمه‌لایه‌تی