له‌ دانیمارك کۆمیته‌ی دانیمارك و زۆربه‌ی حزب و لایه‌نه‌کان و چالییه‌ی عیراقی له‌گه‌ل وه‌زیری مفه‌وه‌زی بالوێزخانه‌ی عیراق کۆده‌بنه‌وه

له‌ 22/10/2012 له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیری مفه‌وه‌زی بالوێزخانه‌ی عیراق ئه‌حلام گه‌یلانی کۆبوونه‌وه‌یه‌ك  به‌ مه‌به‌ستیگفتوگۆکردن له‌ سه‌ر کاروباره‌کان و ئال وگۆر کردنی راوبۆچون له‌سه‌ر رۆلی بالویزخانه‌  له‌ میکانیزمی چۆنیه‌تی ئاسانکاریکردن له‌ جێبه‌جێکردنی کاروباری هاولاتیانی عیراقی دانیشتووی دانیمارك و هه‌روا  ده‌رباره‌ی کۆمه‌له‌کان و جالییه‌ی عیراقیش بۆ چالاکتر کردنیان و کۆردنه‌وه‌یان و له‌ ژێر چه‌ترێکدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان له‌ بالوێزخانه‌ی عیراق به‌رێوه‌ چوو ، زۆربه‌ی حزب و لایه‌نه‌کان و جالییه‌ی عیراقی به‌شداری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌که‌یان کرد..
جا به‌و مه‌به‌سته‌ شاندێکی کۆمیته‌ی دانیمارك به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی کۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د و به‌رپرسی که‌رتی کۆپنهاگن هاورێ مه‌حمود کارگێری که‌رت ستار مامه‌ و ئه‌ندامی که‌رت و به‌رپرسی کۆمه‌له‌ی ژنان کوردی له‌ شێلاند گه‌لاوێژ عبێد به‌شداری له‌ و کۆبوونه‌وه‌یه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌لایه‌ن وه‌زیری مفوه‌ز له‌ بالوێزخانه‌ی عیراق بانگهێشتکرابوون..
له‌میانی کۆبونه‌وه‌که‌ ووتووێژکرا و راوبۆچون ئالوگۆرکرا  له‌ سه‌ر رۆلی سه‌فاره‌ت له‌سه‌ر ئاستی جێ به‌جێ کردنی ئه‌رکه‌کانی له‌ کاروباری هاولاتیانی عیراقی دانیشتووی دانیمارك وله‌سه‌ر  میکانیزمێك بۆ کارئاسانی کردنیان به‌پێی یاساو رێنماییه‌کان هه‌روا هه‌ولدان بۆ کرددنه‌وه‌ی نووسنیگه‌ی بالوێزخانه‌ له‌ دوورگه‌کانی تر بۆ کار ئاسانی کردنی ئه‌و هاولاتیانه‌ی له‌ شوێنه‌ دووره‌کانن ، له‌ ته‌وه‌رێکی تری کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسی هه‌ولدان بۆ سازدانی ناوه‌ندێکی کولتوری عیراقی وه‌یان مالێکی کۆمه‌له‌کان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو کۆمه‌لاکان له‌ ژێر ئه‌و چه‌ته‌ره‌دا کرا بۆ و زیاتر چالاکردنیان..
له‌به‌رامبه‌ردا ئاماده‌بوان سوپاسی بالوێزخانه‌یان عیراق کرد بۆبانگهێشت کردنیان به‌تایبه‌تیش وه‌زیری مفه‌وه‌ز ئه‌حلام گه‌یلانی بۆهه‌ول وکاره‌کانیان له‌باڵیۆزخانه ‌و سه‌رنج و تێبینی خۆشیان خسته‌ ڕوو له‌هه‌ندێ ئیشی ناو باڵیۆزخانه‌ که‌ پێویسته‌ چاک بکرێن بۆزیاتر سه‌رکه‌وتنی کاره‌کانی باڵیۆزخانه‌..هه‌روا هیوایان خواست ئه‌م جۆره‌ کۆبوونه‌وانه‌ به‌رده‌وامی هه‌بی بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ هاولاتییانی عیراقی له‌ دانیمارك و هه‌روا گه‌شيپێدانی کۆمه‌لای مه‌دینیش نه‌ك یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌و دوایین کۆبوونه‌وه‌بێ..