کۆمیته‌ی دانیمارك به‌ شه‌وه‌ ئاهه‌نگێکی کوردی له‌ شاری ئارهوس جه‌ژنی قوربان پیرۆز ده‌کا

له‌رۆژی شه مه رێکه‌وتی 27/10/2012 کۆمیته‌ی رێکخستنی دانیمارك به‌ هاوکاری که‌رتی ئارهوس  بۆ پیرۆزراگردتنیجه‌ژنی قوربان ، شه‌وه‌ ئاهه‌مگێکی که‌وردی  بۆ ئه‌ندامان و دۆست لایه‌نگران ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی رێکخست له‌ دوای خێرهێنانیماده‌بووان  له‌لایه‌ن به‌رپرسی که‌رت سه‌باح ئیبراهیم   شه‌وه‌ ئاهه‌نگه‌که‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ رێز لێنان له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردو کوردستان ده‌ستی پێکرد.
پاشان ئه‌ندانی کۆمیته‌جافه‌ر وه‌یسی به‌ناوی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی شه‌وه‌که‌وه‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ سه‌رجه‌م کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان وبه‌شداربووانی شه‌وه‌ کوردیه‌که‌ش کرد و هیوای خواست ئه‌م جه‌ژنه‌یاان ببێته‌ مایه‌ی به‌دێهێنانی هه‌موو ئامانجه‌کان و خۆشی و شادی سه‌رتاپای کوردستان بگرێته‌وه‌ هه‌روا خۆشحالی خۆیانی ده‌ربری  به‌ ئاماده‌بوونیان له‌م شه‌وه‌ ئاهه‌نگه‌ هیوای خواست به‌دلیان بێت و کاتێکی خۆش به‌رنه‌سه‌ر. دواتر به‌رپرسی کۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د له‌دوای به‌خێر هێنانی ئاماده‌بووان بۆ ئه‌م شه‌وه‌ ئاهه‌نگه‌ ، هه‌روا  خۆشحالی خۆیانی ده‌ربری  بۆ ئاماده‌بوونیان له‌م شه‌وه‌ کوردی یه‌ و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی  بانگهێشته‌که‌یان ،. وه‌ هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه‌ به‌ناوی خۆیان و سه‌رجه‌م رێکخستنه‌کانیانه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ کردن و هیوای خواست ئه‌م جه‌ژنه‌یان ببێته‌ مایه‌ی به‌دیهێنانی هه‌موو مافه‌کانمان و گه‌راندنه‌وه‌ی شار و شارچکه‌ دابراوه‌کانی کوه‌ردستان بۆ باوه‌شی دایك و هه‌روا ئازادی خۆشی و شادی و کامه‌رانی وسه‌رفرازی سه‌رتاپای کوردستان بگرێته‌وه‌ .. هه‌روا له‌ ته‌وه‌رێکی تری قسه‌کانیدا  سه‌ردار محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌ شه‌وه‌ کوردییه‌کان کرد  که‌ کۆمیته‌که‌مان به‌ هاوکاری که‌رته‌کان به‌رنامه‌ی بۆداناوه‌ که‌ به‌ هۆیه‌ ئه‌وه‌  لایه‌نی کۆمه‌لایه‌تی و په‌یوه‌نیدی نێوان خانواده‌کانی ره‌وه‌ندی کوردی پته‌وتربکرێت تابتوانرێ ره‌وه‌ندی کوردیش هه‌روه‌ك ره‌وه‌نده‌کانی تر رۆلیان زیاتر به‌رچاوبێ.. هه‌روا له‌ به‌شیکی تری قسه‌کایدا ئاماژه‌ی به‌ دۆزی کورد کرد که‌ ئێستا  له‌ به‌ره‌وپێشه‌وه‌ چووندایه‌ له‌زۆربه‌ی پارچه‌کانی کوردستان، جا پێویستی به‌وه‌ ده‌کات هه‌موومان هه‌ست به‌و گۆرانکارییانه‌ بکه‌ین ده‌ستی لێ هه‌لمالین له‌گه‌ل به‌ره‌وپێشه‌وه‌ چوونه‌کان بجوولێینه‌وه‌  له‌ده‌وری یه‌کتر کۆببینه‌وه‌ ده‌نگمان له‌گه‌ل ده‌نگی  براکوردستانیه‌کانمان بێ بۆگه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کانمان ، هه‌روا له‌ئاستی عیراقی فیدرالیشدا پێویست به‌وه‌ده‌کات زیاتر بروایی پته‌وتربێ  به‌ پێکه‌وه‌ ژیان و یه‌کتر قبولکردن  بۆ زیاتر پالپشتی پێکه‌وه‌ ژیانێکی دیموکراتی و له‌ خۆبوورده‌یی تا هه‌مووکێشه‌کان به‌ ئاسووده‌یی چاره‌سه‌ر بکرێ مافی هه‌موو لایه‌ك بێته‌ دی.. له‌ کۆتاییداهیوای خواست شه‌وه‌ ئاهه‌نگه‌ به‌دلیان بێت و کاتێکی خۆش به‌رنه‌سه‌ر.. شه‌وه‌ئاهه‌نگه‌که‌  رازابووه‌وه‌ به‌ جلی کوردی بره‌نگاوره‌نگ و به‌ خواردنی کورده‌واری جۆراوجۆر که‌ سه‌رجه‌م خانواده‌کانی ئاماده‌بووی ئاهه‌نگه‌که‌ له‌گه‌ل خۆیانا هێنابوویان‌ بۆن و به‌رامی هۆلی ئاهه‌نگه‌که‌ی بۆن خۆش کردبوو..هه‌روا شه‌وه‌که‌ به‌ شایی و هه‌لپه‌رکێ و گۆرانی و موزیکی کوردی درێژه‌ی پێدراو  له‌لایه‌ن رێکخستنی ژنانیشه‌وه‌ چه‌ندین یاری بۆ منالان و گه‌و‌ره‌کانیش پێشکه‌ش کرا، شه‌وه‌ ئاگه‌نگه‌که‌ش تا دره‌نگانی شه‌و  درێژه‌ێ کێشا.. له‌ به‌رامبه‌ردا ئامده‌بووانی شه‌وه‌ئاهه‌نگه‌که‌ خۆشحالی خۆیان ده‌ربری ده‌ستخۆشیان ‌ کردو هیوایان خواست له‌م جۆره‌ شه‌وه‌ کوردیانه‌ به‌رده‌وامی پێبدرێ له‌خزمه‌ت کۆکردنه‌وه‌ی خانواده‌کان  بۆ زیاتر  توند و تۆل کردنی په‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌لایه‌تییه‌کان..