دانیمارك/ کۆبوونه‌وه‌ی دانیمارك له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌که‌ن و کارو چاالاکییه‌کانیش هه‌لده‌سه‌نگێنن

ئه‌نجوومه‌نی کۆمیته‌تی دانیمارك به‌سه‌رپه‌رشتی لێپرسراوی کۆمیته‌ ( سه‌ردار محه‌مه‌د) ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی کۆمته‌ و به‌رپرسی که‌رته‌کان له‌ 25/11/2012 بۆ تاوتوێکردنی چه‌نته‌وه‌رێک و هه‌روا بۆ هه‌لسه‌نگاندنی کاروچالاکیه‌کانی پێشوو و داهاتویان له‌ شاری ئارهوس کۆبوونه‌وه‌..

سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌ (سه‌ردار محمه‌مه‌د) به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م به‌شه‌کان کۆمیته‌و و به‌رپرسی که‌رته‌کان کرا و به‌ ساتێك وه‌ستانیش بۆ رێزلێنان له‌ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردو کوردستان کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌ستی پێکرد.

دواتر سه‌ردار محه‌مه‌د به‌ناوی کۆمیته‌وه‌ سوپاس پێزانینی خۆیانی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م رێکخستنه‌کان کرد به‌گشتی و ئاماده‌بووان به‌تایبه‌تی، که‌ وه‌ك پێشمه‌رگه‌ ئاسا و خۆبه‌خشانه‌ وه‌ك ماندوونه‌ناسێك به‌رده‌وامی به‌کاری رێکخستن ده‌ده‌ن ، هه‌روا گوتی ئه‌و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونه‌ و گه‌شه‌کره‌دنه‌ی له‌ سنووری زۆربه‌ی که‌رته‌کان له‌ دوای هه‌لبژاه‌دنه‌کان کۆمیته‌که‌یان به‌خۆیه‌وه‌ی دیوه‌ به‌شیوه‌یه‌کی گشتی هه‌ولی هه‌موولایه‌کی تیایدا دیاره‌ و ده‌ستخۆشی لێکردن..

پاشان به‌رپرسی کۆمیته‌ له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی کرده‌ کۆبوونه‌وه‌ی هۆله‌ندای ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ و کورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ و هه‌روا ئه‌و پێشنیارانه‌ش که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌دا به‌رزکراوه‌ خسته‌روو.

له‌ ته‌وه‌رێکی تری قسه‌کانیدا به‌رپرسی کۆمیته‌ باسی له‌ دواگۆرانکارییه‌کانی ناوچه‌که‌و عیراق  کرد به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی ، هه‌روا ئاماژه‌ی کرده‌ هه‌ولدانه‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ند بۆ له‌شکرکێشیکردن سه‌ر ناوچه‌دابراوه‌کان و کۆنترۆل کردنیان به‌رێگای ئه‌و ئۆپه‌رسیۆنه‌ی که‌ به‌ناوی دیجله‌وه‌ دروستی کردووه‌ به‌بێ گوێدانه‌ ئه‌و ئیتفاقانه‌ی پێشتر نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند هه‌روا ده‌ستووریش ،بۆ به‌رگریکردن و پاراستنی خاکی کوردستان به‌گشتی و ناوچه‌دابراوه‌کان به‌تایبه‌تی ئاماژه‌ی کرده‌ رۆلی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ئاماده‌باشیان بۆ رێگرتن له‌و له‌شکرکێشیه و به‌رگریکردن له‌ خاکی کوردستان له‌و.. هه‌روا ئاماژه‌شی کرده‌ ئه‌و یه‌ك ده‌نگییه‌ی سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان ئاماده‌بوونیان وه‌ك هێزێکی یه‌ك پارچه‌یی بۆ به‌رگریکردن له‌ خاکی کوردستان و به‌ گژاچوونه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستندرێژیه‌ك بۆ سه‌ر خاکی کوردستان، ئه‌وه‌ی به‌ ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌و دلخۆشکه‌ری له‌ قه‌له‌مدا و به‌رزی نرخاند.

هه‌روا به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ به‌ناوی به‌شداربووانی کۆبه‌ه‌نه‌وه‌و سه‌رجه‌م رێکخستنه‌کانی سنووری کۆمیته‌که‌یان ئاماده‌بوونی خۆیان ده‌ربری به‌هامانشێوه‌ی جارانی پێشمه‌رگه‌یاتی شان به‌شانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ به‌رگریکردن له‌ خاکی کوردستان .

هه‌روا له‌ خالێکی تردا ئاماژه‌ی کرده‌ ئه‌و دان وستاندنانه‌ی له‌ ئارادان بۆ هێوردکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌ و هیوایان خواست هه‌مووشتێك له‌سه‌ر مێزی گفت وکۆدا چاره‌سه‌ر بکرێ و بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ئیتفاقانه‌ی پێشتر و هه‌روا ده‌ستور، نه‌ك به‌ره‌و خه‌ونی تاکره‌وی و دیکتاتۆریه‌تی رژێمه‌کانی یه‌ك له‌دوای یه‌کی عیراق هه‌روه‌ك ئێستا له‌ سه‌رك وه‌زیرانی حکومه‌تی ناوه‌ند ده‌بینرێ..

له‌ به‌شێکی تری قسه‌کانید ا به‌رپرسی کۆمیته‌ ئاماژه‌ی کرده‌ دوایین گۆرانکاریه‌کانی ناو یه‌کێتیی ئه‌وه‌شی به‌ هه‌بوونی بروای یه‌کێتیی به‌ نوێنوونه‌وه‌و خۆگونجاندن له‌گه‌ل هه‌ل و مه‌رجه‌کانی ئێستای کوردستان له‌قه‌له‌م دا، پاشان له‌سه‌ر ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ش به‌شیوه‌یه‌کی تایبه‌تی باسکرد..

دواتر به‌رپرسی کۆمیته‌ هاته‌ سه‌رباسی کۆمیته‌ و پێویستییه‌کانی کۆمیته‌ به‌ گوێره‌ی ئه‌و هه‌ل ومه‌رجانه‌ له‌ ئاینده‌دا دێنه‌پێش ده‌بێ خۆیانی بۆ ئاماده‌ بکه‌ن ، هه‌روه‌ك چۆن له‌مه‌و پێش وه‌ك ماندوونه‌ناسێك به‌رده‌وام بوون له‌ کارو چالاکییه‌کان هیوای خواست له‌ داهاتووشدا به‌هه‌مان شێوه‌ و باشتریش به‌رده‌وام بن..

پاشآن هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رپرسی به‌شه‌کان و که‌رته‌کان راپۆرتی خۆیان خوێنده‌وه‌ وتیایدا باس له‌ کارو چالاکییه‌کانی ئه‌و ماوه‌یه‌ی کردبوو ، هه‌روا ئاماژه‌شیان کردبوو به‌ کار و چالاکی داهاتوویان .

دواتر هه‌موو پێشنیار و باسه‌کان خرانه‌ به‌رباس و ره‌خنه‌ له‌ هه‌مانکاتدا  له‌لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د وه‌لامی یه‌که‌یه‌که‌ی پرسیاره‌کان درایه‌وه‌و پێشنیاره‌کانیان به‌هه‌ند وه‌رگیرا