په‌رله‌مانتارێكی‌ عیراقییه‌: مالیكی نه‌ وته‌بێژی‌ عه‌ره‌به‌ نه‌ پارێزه‌ریان

په‌رله‌مانتارێكی‌ لیستی‌ عیراقیه‌ ره‌خنه‌ له‌ لێدوانه‌كه‌ی‌ نوری‌ مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ده‌گرێت كه‌ باسی‌ له‌وه‌ كردبوو گه‌ر شه‌ڕ رووبدات ده‌بێته‌ شه‌ڕی‌ عه‌ره‌ب و كورد، جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ عه‌ره‌ب مالیكییان نه‌كردووه‌ به‌ وته‌بێژ تا به‌ناوی‌ئه‌وانه‌وه‌ لێدوان بدات.

حه‌مید زه‌وبه‌عی‌ په‌رله‌مانتاری‌ لیستی‌ عیراقیه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی‌ خه‌ندان وتی‌: “جێگه‌ی‌ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق باس له‌ شه‌ڕی‌ كورد و عه‌ره‌ب ده‌كات له‌ كاتێكدا هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شێكه‌ له‌ عیراق”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ لیستی‌ عیراقیه‌ جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ مالیكی نه‌ وته‌بێژی‌ پێكهاته‌ی‌ عه‌ره‌به‌ نه‌ پارێزه‌ریانه‌ تا به‌ ناوی‌ ئه‌وانه‌وه‌ لێدوان بدات.

حه‌مید زه‌وبه‌عی‌ وتیشی‌: “عیراقییه‌ پێیوایه‌ قه‌یرانی‌ ئێستای‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان بۆ مه‌به‌ستی‌ هه‌ڵبژاردنه‌”.

پێشتر نوری‌ مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ‌ وه‌فدێكی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كوه‌یتی‌، وتی‌: “گه‌ر ئه‌مجاره‌ شه‌ڕ رووبدات، ده‌بێته‌ شه‌ڕی‌ كورد و عه‌ره‌ب، چونكه‌ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان له‌ بنه‌ڕه‌تدا ناوچه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ و توركمانین و گه‌ر شه‌ڕ رووبدات و توركمان و عه‌ره‌به‌كان ده‌سته‌وه‌ستان نابن و شه‌ڕی‌ كورد و عه‌ره‌ب ده‌ستپێده‌كات و ناوه‌ستێت