بەیاننامەی حزبە کوردستانییەکانی دانمارک سەبارەت بە هەڕەشەکانی حکومەتی ناوەندی


بۆ/ به‌رێزان
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ، به‌ ده‌سته‌لات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌
سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان
سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌ی گشتی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان
بابه‌ت / ئیدانه‌و هه‌لوێست وه‌رگرتن
سلاوێکی گه‌رم
بەرێزان، وائەمرۆ رۆژی هەینی رێكەوتی 2012-12-07 ئێمە نوێنەرانی لایەنە سیاسیه‌کانی ‌هەرچوار پارچەی كوردستان لە كوپێنهاگنی پایتەختی ولاتی دانمارك كۆبوینەوە. دوای قسەكردن و راگۆرینەوە لە سەر بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان و ئەم بارگرژیانەی له‌ نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق بەهۆی دروستكردنی هێزی فەرماندەیی دیجلە و ناردنی سوپا لە لایەن مالكی یەوە بۆ ناوچە دابراوەكان بە پێویستمان زانی سەرنجی بەرێزتان بەم خالانه‌ی خوارەوه‌ راكێشین.
1- ئێمەی لایەنە سیاسییەكانی كوردستانی له‌ دانیمارك، هاو هەلوێستیی و یەكدەنگی سەرجەم هێز و پارتە سیاسییەكانی باشوری كوردستان  لە سەر مەسەلە نەتەوەیی یەكان و هاو هەلوێستییان لە بەرامبەر  لە شكركێشی ئەم دواییەی حكومەتی ناوەندی بۆ كوردستان بەرز دەنرخێنین و جێ ی دلخۆشییه‌.
2- بە توندی ئیدانەی جولاندنی هێز بەرەو كوردستان دەكەین و هاوكات له‌گه‌ڵ پشتگیری خۆمان بۆ مافە رەوا و دەستوریەكانی نەتەوەی كورد لە عێراق پیشتیوانی خۆشمان بۆ سەركردایەتی كورد لە پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەیی یەكانی گەلی كوردستان دەردەبرین.
3-  هەموو هەوڵەكانی ئاشتیانە و لە سەروی هەموویانەوە هەوڵەكانی بەرێز بان كی مون سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و هەوڵەكانی مەرجەعەكانی شیعە بەرز دەنرخێنین و ئومێدەوارین هەموو لایەك  بگەرێنەوە بۆ دیالۆگ و گفتوگۆی ئاشتیانە و لە چوارچێوەی دەستوری عێراق و گه‌رانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان بە ئاشتیانە كێشە و گرفتەكان چارەسەر بكەن كە ئەمە رێگای دروست و مەنتیقیانەیە.
ئێمەش لەم چوارچێوەیە پیشتیوانی لە مافە نەتەوەییەكانی گەلەكەمان لە باشوری كوردستان دەكەین و ئامادەی بەرگریكردنین له‌ گەل و  وولاتە كەمان.
حزب و هێزه‌ سیاسییه‌کوردستانیه‌کانی به‌شداربووی کۆبوونه‌وه‌که‌

  1. یه‌کێتیی نێشتمانی کوردستان
  2. پارتی دیموکراتی کوردستان
  3. پارتی دیموکراتی کوردستان/ باکور
  4. حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
  5. حزبی دیموکراتی کوردستان
  6. حزبی شیوعی کوردستان
  7. ئه‌نجومه‌نی نێشتمانی کوردی سوریا
  8. پارتی ئازادی کوردی سوری
  9. پارتی دیموکلراتی یه‌کێتیی کورد/سوری
  10. کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌ت کێشانی کوردستان
  11. پارتی یه‌کێتیی دیموکراتی
  12. پارتی سۆسیالیستی کوردستان ( PSK)
  13. حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
  14. پارتی ئاینده‌ی کوردستان