ئه‌وروپا: وازوو گفتوگۆ له‌سه‌ر ده‌ركردنی ناوی په‌كه‌كه‌ له‌لیستی تیرۆر ناكه‌ین ‌

سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر رایگه‌یاند:  به‌م نزیكانه‌ ناوی په‌كه‌كه‌ له‌لیستی  تیرۆر ده‌رناهێنرێت.knwe
له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، گالیس دێ كێرجۆڤا سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌باره‌ی ده‌رهێنانی ناوی په‌كه‌كه‌ له‌لیستی تیرۆر رایگه‌یاندووه‌: ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام بڕیار  له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ناوی په‌كه‌كه‌  له‌لیستی تیرۆر ده‌ربهێنن یان نا. هه‌رچه‌نده‌ ئێستا ئه‌و بابه‌ته‌ له‌به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا نییه‌و وا زووش گفتوگۆی له‌سه‌ر ناكه‌ین، هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌یدا دێ كێرجۆڤا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، وه‌ك چۆن رێكخراوێك بۆئه‌وه‌ی بخرێته‌ ناو لیستی تیرۆر پێویستی به‌هه‌ندێ پێوانه‌ی تایبه‌تی هه‌یه‌، به‌هه‌مانشێوه‌ش بۆئه‌وه‌ی رێكخراوێك له‌لیستی تیرۆر ده‌ربهێنرێ پێویستی به‌هه‌مان پێوانه‌و به‌رنامه‌ی تایبه‌ته‌.