عیراق؛ تیرۆریستان نه‌خشه‌و پیلانیان گۆڕیوه‌ ‌

 

ئاژانسەکان
دوێنێ به‌هۆی‌ زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ عیراقه‌وه‌ كه‌ چه‌ند ناوچه‌و پارێزگایه‌كی‌ گرته‌وه‌ 33 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌و ده‌یان كه‌سیش برینداربوون.knwe
ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ رایانگه‌یاند: سه‌ر له‌به‌یانی‌ دوێنێ ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی تكریت كرایه‌ ئامانج و هاوكات په‌لامار براوه‌ته‌سه‌ر باره‌گای هێزه‌كانی‌ پۆلیس و سوپا له‌ ئه‌نبار و ژماره‌یه‌ك پۆلیس له‌و هێرشانه‌دا بوونه‌ قوربانی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس ئاشكرایكرد، دوێنێ هه‌شت تیرۆریستی خۆكوژ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر سێ باڵه‌خانه‌ی حكومی و بنكه‌یه‌كی پۆلیس و باره‌گایه‌كی سوپای عیراق له‌ناوچه‌ی راوه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار، له‌ ئاكامی ئه‌و په‌لامارانه‌دا 28 كه‌س بوونه‌ قوربانیی كه‌ سێ كه‌سیان به‌رپرسی ناوخۆ بوون و سێ كه‌سی دیكه‌شیان به‌رپرسی پۆلیس بوون، 15 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
 به‌گوێره‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ئه‌نبار بڕیاربووه‌ ئه‌و هێرشانه‌ له‌ شاری فه‌لوجه‌ بكرێن، به‌ڵام به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ وه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ تیرۆریستان نه‌خشه‌و پیلانه‌كه‌یان گۆڕیوه‌ شاری‌ ئه‌نباریان كردۆته‌ ئامانج.
له‌شاری تكریتیش به‌هۆی توندوتیژییه‌وه‌ چوار كه‌س بوونه‌ قوربانی‌و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها له‌ناوچه‌ی عامریه‌ خۆرئاوای به‌غداش كه‌سێك كوژراو چوار كه‌سی دیكه‌ برینداربوون.