ساڵح موسلیم: به‌تایبه‌تمه‌ندیی كوردییه‌وه‌ ده‌چین بۆ

ساڵح موسلیم سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردی سوریا سووره‌ له‌سه‌ر به‌شداریكردنی كورد له‌كۆنگره‌ی (جنێڤ دوو) به‌وه‌فدێكی كوردی پێكهاتوو له‌ «ده‌سته‌ی باڵای كورد» نه‌ك له‌ژێر چادری «هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی شۆڕش و ئۆپۆزسیۆنی سوریادا».knwe
سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كوردی سوریا به‌ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی راگه‌یاندووه‌: توركیا به‌نیازه‌ كورد ببه‌سترێته‌وه‌ به‌هاوپه‌یمانیی سوریا بۆ فه‌رامۆشكردنی خواسته‌كانی كورد به‌ره‌و ئازادی، ئه‌وه‌ به‌هیچ جۆرێك په‌سه‌ندناكه‌ین. موسلیم جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ به‌شداریكردنی كورد له‌كۆنگره‌ی جنێڤ دوودا پێویسته‌ به‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كوردییه‌وه‌ بێت نه‌ك به‌ڕاسپارده‌ی لایه‌نانی دیكه‌، ته‌ئكیدیشیكردۆته‌وه‌، ده‌سته‌ی باڵای كوردیی باشترین نوێنه‌ری داواكارییه‌كانی كورده‌و به‌هیچ جۆرێك رێگه‌ ناده‌ین «لۆزان» دووباره‌ ببێته‌وه‌.
جێی ئاماژه‌یه‌، ساڵی 1918 جه‌نگی دووه‌می جیهان به‌سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانان كۆتاییهات و رۆژی 10/8/1920 ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان په‌یماننامه‌ی (سیڤه‌ر)یان له‌گه‌ڵ توركیا ئیمزاكردو مه‌رجی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند بۆ پاكتاوكردنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و دابه‌شكردنی وڵاته‌كه‌ی، په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و پاراستنی كه‌مایه‌تییه‌كانی له‌خۆگرت، به‌ڵام په‌یماننامه‌ی (لۆزان) كه‌ له‌سویسرا رۆژی 4/2/1923 ئیمزاكرا ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردی له‌ده‌ستدا، چونكه‌ حكومه‌تی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك ره‌تیكرده‌وه‌ دان بنێت به‌په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ردا، بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین ئیمزاكردنی په‌یماننامه‌ی لۆزان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیڤه‌ر بوو، چونكه‌ حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ی توركیا ملكه‌چی مه‌رجه‌ نوێكانی هاوپه‌یمانان بوو به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌رو دووباره‌ زه‌وتكردنه‌وه‌ی مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
ئه‌شره‌ف میرزا ئاماده‌یكردووه‌