کۆمیته‌ی دانیمارك/ کۆبونه‌وه‌ی که‌رتی رێکخستنی هۆلسته‌برۆ به‌ ئاماده‌بوونی په‌رپرسی کۆمیته‌


به‌ به‌شداری به‌رپرسی کۆمیته‌ به‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی  رێکخستنه‌کانمان له‌ شاری نێستڤید له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا چه‌ند  ته‌وه‌رێک و به‌رنامه‌ی داهاتوویان تاوتوێکردViser 20131201_142035.jpg

سه‌ره‌تا کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێکردوو.

دواتر به‌رپرسی که‌رت سه‌باح مه‌جید له‌ دوای به‌ خێر هێنان ئاماده‌بووان  کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی کارو چالاکی که‌رته‌که‌یانی خسته‌ روو هه‌روا له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه‌ی کرده‌  پێشنیار و بریاره‌کانی دوایین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی کۆمیته‌  هه‌روا باسی به‌رنامه‌ی کاری داهاتووی که‌رته‌که‌شیانی کرد له‌ شه‌وه‌ ئاهه‌نگێك به‌بۆنه‌ی سالی نوێ و سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌و چه‌ندین کارو چالاکی تریش .Viser 20131201_142059.jpg

دواتر به‌رپرسی کۆمیته‌ سه‌ردار محه‌مه‌د به‌رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه‌ به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که‌ی کردو له‌ دوای به‌خێر هێنانی ئاماده‌بووان ده‌ستخۆشی  ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م رێکخستنه‌کانی کرد به‌ بۆنه‌ی به‌رده‌وامی دان به‌ کارو چالاکییه‌کلانیان، له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا به‌ررسی کۆمیته‌ باسی له‌ ره‌وشی عیراق به‌ گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی و هه‌روا ئاماژه‌ی کرده‌ گۆرانکارییه‌کانی دوای هه‌لبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان و به‌تایبه‌تی بارودۆخی یه‌کێتییمان له‌ دوای ده‌ره‌نجامه‌کانی هه‌لبژاردن و  ده‌ره‌نجامه‌که‌ شتێکی چاوه‌روان نه‌کراو بوو له‌لایه‌ن کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان به‌ گشتی و یه‌کییتیمان به‌تایبه‌تی. ئه‌م گۆرانکارییه‌ش که‌ له‌دوای ده‌ره‌نجامی هه‌لبژاردنه‌کان هاتۆته‌ ئاراوه‌ شتێکی کاتی له‌قه‌له‌م دا، به‌و مه‌به‌سته‌ باسی له‌ قۆناغه‌کانی خه‌بات و تێکۆشانی (ی.ن.ك)ی که‌ به‌رو پێشه‌وه‌ چوون و پاشه‌کشه‌و نوشوه‌تی تیایدا بووه‌ ، له‌ هه‌موو پاشه‌کشه‌و نوشوستییه‌کاندا به‌ حیکمه‌تی سه‌رکردایه‌تی و ریکخستنه‌کان و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان توانیویانه‌ به‌سه‌ر هه‌موو کۆسپه‌کاندا زال بن و سه‌رکه‌وتن و گه‌شه‌کردن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ چوون به‌ده‌ست بێننه‌وه‌ له‌ پێشانیش باشتر هه‌لسنه‌وه‌، وه‌ دلنیای کردن  که‌ ئه‌م گۆرانکارییه‌ش که‌ له‌دوای ده‌ره‌نجامی هه‌لبژاردنه‌کان هاتۆته‌ ئاراوه‌ شتێکی کاتییه‌.

جا به‌ پێویستی زانی بۆ برینی ئه‌م قۆناغه‌ به‌رده‌وامی دان به‌ خه‌بات تێکۆشان هه‌روه‌ك چۆن پێشتر به‌ خۆ به‌خشانه‌ و وه‌ك ماندوونه‌ناسێك به‌رده‌وام بووینه،‌ ده‌بێ ئێستاش  به‌هه‌مان شێوه‌ وه‌ك ئه‌رکێکی رێکخستن هه‌ول ده‌ین ئه‌م قۆناغه‌ بیرین و به‌سه‌ر هه‌موو کۆسپێکدا زال ده‌بین ومتمانه‌ی کۆمه‌لانی خه‌لکی کوردستان وه‌رده‌گرینه‌وه‌ه‌وه‌ له‌ هه‌ول تێکۆشانیش به‌رده‌وام ده‌بین بۆ به‌رگریکردن له‌ دیموکراتییه‌ت و به‌ دیهێنانی مافه‌کانیان.

له‌ خالێکی تردا به‌رپرسی کۆمیته‌  باسی له‌‌ کۆر و کۆبوونه‌وه‌کانی لێژنه‌ی ئاماده‌کاری بۆ کۆنگره‌ کرد، هیوای خواست ئه‌م کۆنگره‌یه‌ ببێته‌ مایه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌پێشه‌وه‌ چوونی یه‌کێتیمان و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر کۆسپه‌کان.

ده‌رباره‌ی کارو چالاکییه‌کان به‌رپرسی کۆمیته‌ ده‌ستخۆشی لێکردن جه‌ختیشی کرده‌ سه‌ر سه‌ردان و به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی خانواده‌ی ئه‌ندامان ودۆست و لایه‌نگران و هه‌وادارانی یه‌کێتیی کوردستانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ به‌گشتی و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی راوبۆچوونیان و هه‌ولدان بۆ به‌شداری پێکردنیان له‌ کارو چالاکییه‌کان به‌تایبه‌تی ژنان و گه‌نجان ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ هه‌موو که‌رته‌کان لێژنه‌ سازکراوه‌ بۆیه‌ به‌باشی زانی ژنانیش له‌ لێژنه‌کان به‌شداربن و به‌هاوکاری کۆمیته‌ش‌ سه‌ردانی خانواده‌کان بکرێ.

پاشان به‌شداربووان  درێژه‌یان به‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ ئالوگۆر کردنی راوبۆچوونیان له‌سه‌ر کار و چالاکیه‌کانیان  و قسه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی کارو چالاکی داهاتوویان ‌کرا ، هه‌روا ده‌رباره‌ی شه‌وه‌ ئاهه‌نگه‌که‌ هه‌ول بدرێ له‌ ئێستاوه‌ ئاماده‌کاری بکرێ ، چه‌ندین ره‌خنه‌و پێشنیاریش  پێشکه‌ش کرا پاشان له‌لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌  سه‌ردار محه‌مه‌د وه‌لامی پرسیاره‌کان درایه‌وه‌ و پێشنیاره‌کانیان به‌هه‌ند وه‌رگیرا..
له‌ کۆتاییدا به‌رپرسی کۆمیته‌ هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواستن