كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتی و پارتی ده‌ستیپێكرد

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌شاری هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌فدی دانوستانكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی د.به‌رهه‌م ساڵح و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی ده‌ستیپێكرد.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌ماڵی نێچیرڤان بارزانی له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، باس له‌ میكانیزمه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان ده‌كرێت.

دواتر له‌ درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌…

PUKmedia پێشڕه‌و خالید – هه‌ولێر