کوردستانی نوێ
له‌باره‌ى وتاره‌كه‌ى ئێواره‌ى 3/3ى نه‌وشیروان مسته‌فاوه، وته‌بێژێك له‌مه‌كته‌بى ناوه‌ندی راگه‌یاندنى (ی.ن.ك) ئه‌م لێدوانه‌ی دا:
راستییه‌كانی ئاوه‌ژوو كردۆته‌وه
دوێنێ ئێواره كۆمپانیاى وشه له‌هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانى پارێزگاى سلێمانى هه‌وادارانى خۆى له‌گرده‌كه كۆكرده‌وه‌و نه‌وشیروان مسته‌فا دوا وتارى خۆی بۆ خوێندنه‌وه، له‌سه‌راپاى وتاره‌كه‌یدا نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌وڵى ئه‌وه‌ى ئه‌دا كه هه‌وادارانى خۆى به‌ده‌سته‌واژه سواوه‌كه‌ى كه‌پتر له‌ساڵێكه ئه‌یانڵێته‌وه له‌دژى لایه‌نه‌كانى لیستى هاوپه‌یمانیى كوردستان پڕ بكا، نه‌ك هه‌ر هێنده به‌ڵكو له‌وتاره‌كه‌یدا راستییه‌كانیشی ئاوه‌ژوو كردۆته‌وه، بۆیه روونكردنه‌وه‌ى ئه‌م خالانه‌ى خواره‌وه‌مان به پێویست زانى:
-1خاوه‌نى كۆمپانیاى وشه وتاره‌كه‌ى واده‌ست پێ ئه‌كا كه‌هه‌وادارانى ئه‌و له‌ژێر فشارى ترساندن و هه‌ڕه‌شه‌و چه‌واشه‌كارى ئیعلامیدا بوون و ئیغرا ده‌كرێن.
ئێمه خودى هه‌وادارانى خۆیان به‌شاهید دێنینه‌وه‌و ئه‌پرسین: كێ بوو له‌سه‌ره‌تاى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه له‌ناو سلێمانى و له‌هه‌ورامان و له‌چه‌ندین شوێندا بۆ ترساندنى هاوولاتیان ده‌ستیاندایه كارى توندوتیژى و ته‌قه‌كردن له‌باره‌گاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى، باره‌گاى كۆمیته‌ى به‌كره‌جۆو ته‌قه‌كردن له‌بانگه‌شه‌كه‌رانى لیستى هاوپه‌یمانى له‌كه‌لارو برینداركردنى چه‌ندین لاوى شارى سلێمانى به‌چه‌قۆو سووتاندن و شێواندنى ده‌یان ئۆتۆمبێلى هاوولاتیان به‌تایبه‌ت سووتاندن و شێواندنى ئۆتۆمبێلى چه‌ند میدیاكارێكى كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنى (ی.ن.ك)، بۆیه ده‌پرسین ئه‌و لایه‌نه‌ى ته‌قه له‌باره‌گاو له‌بانگه‌شه‌كاران ئه‌كا هه‌ڕه‌شه‌كه‌رو ترسێنه‌ره، یان كه‌سانى تر؟ هه‌ر بۆ بیرهێنانه‌وه‌ش دواى كاره توندوتیژو ته‌قه‌كردنه‌كانى ئه‌و گروپه بوو كه‌لیژنه‌ى ئه‌منیى سلێمانى ماوه‌ى رۆژانه‌ى بانگه‌شه‌ى كه‌م كرده‌وه.
-2نه‌وشیروان باس له‌وه ئه‌كا كه‌هه‌وادارانى ئه‌وان ئیغرا ئه‌كرێن، به‌لام ئێمه ئه‌پرسین ئه‌وه‌ى خه‌ڵك و هاوولاتیان به‌به‌ڵێنى ناواقیعى و به‌ڵێنى دورستكردنى به‌هه‌شت له‌شه‌وو رۆژێك به‌خه‌ڵك ئه‌دا ئیغراكه‌ره یان كه‌سانى تر‌ى وه‌ك لیستى هاوپه‌یمانى و یه‌كێتیى كه خاوه‌نى سه‌دان ده‌ستكه‌وتى سیاسى و ئاوه‌دانى و خۆش گوزه‌رانین، كه‌ئه‌م هه‌موو ئاوه‌دانییه‌ى كوردستان كارى عه‌قڵ و ده‌ستى هاوپه‌یمانیى كوردستانه.
به‌هۆی بچووكبوونه‌وه‌ى لیسته‌كه‌ى هاوسه‌نگى له‌ده‌ستداوه
-3نه‌وشیروان له‌ئه‌نجامى شكستى رۆژانه‌ى لیسته‌كه‌ى و بچووكبوونه‌وه‌ى هه‌وادارانى لیسته‌كه‌ى هاوسه‌نگى له‌ده‌ستداوه‌و به شێوه‌یه‌كى ناشایسته سیاسییه‌كانى كوردستان، خۆى و چه‌ند كه‌سێكى ده‌وروپشتى خۆى نه‌بێ به(بته سیاسییه‌كان) ناو ده‌با.
له‌نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌پرسین: ئه‌و سووكایه‌تیكردنه به‌و هه‌موو سیاسیانه‌ى كوردستان له‌پاى چى له‌كاتێكدا كه‌زۆربه‌یان رۆڵیان له‌تێكۆشان و شۆڕشى گه‌له‌كه‌مان به‌داگیركه‌ران و شۆڤێنیسته داخ له دڵه‌كانیش نه‌شاردراوه‌ته‌وه؟
هه‌روا ئه‌ڵێین: سه‌ركرده‌و سیاسییه‌كانى كوردستان بت نین، به‌ڵكو خه‌ڵكى تێكۆشه‌رن و ئه‌م رۆژگاره پڕ سه‌ركه‌وتنه‌ى ئێستاى گه‌له‌كه‌مان به‌رهه‌مى زۆربه‌یانه، له‌هه‌مان كاتدا وه‌بیری هه‌موو لایه‌ك ده‌هێنینه‌وه:
ئه‌و سیاسییه‌ى كه‌ئێستا له‌كوردستاندا هه‌زار پرسیارى گوماناوى له‌باره‌وه دروست بووه نه‌وشیروان مسته‌فایه كه‌بۆته كۆیله‌ى رق و كینه‌ى ناخى خۆى و بۆته كۆیله‌ى گرێی ده‌روونى تۆڵه‌كردنه‌وه.
نه‌وشیروان
زه‌نده‌قى چووه
-4نه‌وشیروان مسته‌فا، كه له‌و هه‌موو جۆش و خرۆشه‌ى هه‌وادارانى لیستى هاوپه‌یمانى و به‌تایبه‌تیش له هه‌وادارانى ی.ن.ك زه‌نده‌قى چووه‌و توشى داڕووخانى ده‌روونى و رۆحى بووه، له‌وتاره‌كه‌یدا ده‌یه‌وێ هاوكێشه‌كه به‌قسه‌ى روون قه‌ڵب بكاته‌وه‌و ئه‌ڵىَ كه‌لیستى هاوپه‌یمانى زه‌نده‌قى چووه. ئێمه له‌وه‌لامدا ئه‌ڵێین: به‌ڕێز، ی.ن.ك، له‌ناو دڵى خه‌ڵكى كوردستاندایه‌و جۆش و خرۆشى هه‌وادارانى و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هه‌زاران هه‌زار لایه‌نگرو ده‌نگده‌رى ئێوه كه‌ڕاستیى ئێوه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت و گه‌یشتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی چیتر به‌قسه‌ى زلى ئێوه بڕوا نه‌كه‌ن و به‌په‌له‌و شه‌ره‌فمه‌ندانه خۆیان له‌به‌ره‌ى دۆڕاوى ئێوه رزگاركردو گه‌ڕانه‌وه ماڵه گه‌وره‌و گه‌رم و گوڕه مێژووییه‌كه‌ى خۆیان و گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌ى براوه‌ى كوردایه‌تى، ئه‌وه تۆى به‌ر له‌هه‌موو به‌رپرسه‌كانى تر‌ى گۆڕان زۆرتر تۆقاندووه. هه‌ر له‌وباره‌وه مژده‌ى ئه‌وه‌شتان ئه‌ده‌ینێ كه‌جۆش و خرۆشى یه‌كێتییانه‌ى جه‌ماوه‌ر تا سه‌ر سندووقه‌كانى ده‌نگدان و تا سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وام ئه‌بێ.
ناتوانێ به‌ر به‌ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی بگرێت
-5نه‌وشیروان مسته‌فا دواى ئه‌وه‌ى بۆى روون بووه‌وه كه‌ڕاگه‌یاندنى ی.ن.ك چیتر رێگرى له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه بۆ روونكردنه‌وه‌ى راستییه‌كان وه‌ك خۆیان و ناونانى شته‌كان وه‌ك خۆیان و به‌رگریكردن له‌یه‌كێتى و پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و سه‌روه‌رییه‌كانى تر‌ى گه‌له‌كه‌مان، رقى زۆرى له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانى ی.ن.ك هه‌ڵگرتووه‌و راگه‌یاندنه راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆكانى خۆى ناتوانێ پێش به‌ڕۆڵى ئه‌و راگه‌یاندنه بگرێ، بۆیه ئێمه ئه‌پرسین:
-كاتێ راگه‌یاندنى یه‌كێتی په‌یوه‌ندیى لیستى گۆڕان و لیستى حه‌دباى شۆڤێنى دژ به‌كورد به‌به‌ڵگه ئاشكرا ئه‌كا، ئایا ئه‌مه چه‌واشه‌كارییه یان عه‌ینى حه‌قیقه‌ته؟
- كاتێ راگه‌یاندنى یه‌كێتى به‌به‌ڵگه‌وه پشتیوانیى مه‌لا كرێكارى تیرۆریست له‌لیستى گۆڕان به‌به‌ڵگه‌وه ئاشكرا ئه‌كا، چه‌واشه‌كارییه یان عه‌ینى حه‌قیقه‌ته؟
- كاتێ راگه‌یاندنى یه‌كێتى په‌یوه‌ندیى هاوئاهه‌نگیی ژێراوژێرى به‌ره‌ى توركمانى و لیستى گۆڕان به‌دۆكیومێنت و به‌ڵگه‌وه ئاشكرا ئه‌كا، چه‌واشه‌كارییه یان عه‌ینى حه‌قیقه‌ته؟
-كاتێ راگه‌یاندنى ی.ن.ك قسه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕه‌نگ و ده‌نگى خۆى نیشان ئه‌دا كه‌سووكایه‌تى به‌كه‌ركوكییه‌كان ئه‌كا چه‌واشه‌كارییه یان ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن بۆ شێواندنی گرته‌یه‌كى ئاسایى ڤیدیۆیی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال؟
-ئه‌پرسین ئه‌و راستیانه‌ى كه تائێستا به‌به‌ڵگه نیشانمان داون، كه هى تریشی به‌دواوه‌یه چه‌واشه‌كارین، یان ئه‌و درۆ‌و ده‌له‌سانه‌ى به‌ناوى به‌ڵگه‌كارییه‌وه بلاوى ئه‌كه‌نه‌وه؟
-6نه‌وشیروان مسته‌فا له‌وتاره‌كه‌یدا جارێكى تر قه‌وانه سوواوه‌كه‌ى ئه‌فسانه‌ى (نانبڕاوان) ئاماژه پێ ئه‌داته‌وه، بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و راستییه به‌هه‌وادارانى بڵێ كه‌هه‌موو ئه‌و داوایانه‌ى ئه‌وان به‌زۆره‌ملێ به‌هه‌وادارانى خۆیان له‌سه‌ر یه‌كێتی له‌دادگا تۆماركردبوو و له‌لایه‌ن چه‌ندین دادوه‌رى جیاجیاوه بڕیارى یاساییان له‌سه‌ر دراوه‌و لیستى گۆڕان داواكانى دۆڕاندووه، كه له‌ژماره‌ى ئه‌مڕۆی كوردستانى نوێ-دا بلاوئه‌كرێنه‌وه.
لێره‌وه ئه‌پرسین هه‌ق وایه هه‌وادارانى لیستى گۆڕانیش له‌سه‌ركرده خۆسه‌پێنه‌كه‌یان بپرسن: ئه‌رى كابرا بۆچى له‌وتاره‌كه‌تدا پێت نه‌وتین كه‌داواكانتان له‌دادگا دۆڕاندووه؟
جێى خۆیه‌تى ئه‌و به‌رێزانه‌ش كه به‌زۆرى و به‌مه‌به‌ستى سیاسى و به‌هات و هاواره‌وه داواكانیان له‌دادگا له‌دژى یه‌كێتی پى تۆماركردن، له‌نه‌وشیروان بپرسن: ئه‌رى كابرا، وه‌ك چۆن ناچارت كردین داواكان بى ئیراده‌ى خۆمان له‌دادگا له‌سه‌ر یه‌كێتی تۆمار بكه‌ین، بۆچى له‌وتاره‌كه‌تدا ئه‌و راستییه‌ت لى شاردینه‌وه كه‌ئه‌و داوایانه‌مان دۆڕاند؟
نه‌وشیروان كوردستان و كورده‌وارى به‌فه‌سادى ئه‌خلاقى تۆمه‌تبار ده‌كات
-7نه‌وشیروان له‌وتاره‌كه‌یدا به‌ڕیزكردنى چه‌ند رسته‌یه‌ك كه دڵنیابن خۆشى بڕواى پێیان نییه، ئه‌یه‌وى وا له‌خه‌ڵكى كوردستان بگه‌یه‌نى كه ی.ن.ك و هاوپه‌یمانانى خه‌ڵكى كوردستان و كورده‌وارى ناناسن و به‌هه‌ڵه لێى تێگه‌یشتوون.
له‌و باره‌وه ئێمه ئه‌و چه‌واشه‌كارییه‌ى ئه‌و ره‌ت ئه‌كه‌ینه‌وه و پێى ئه‌ڵێین: ئه‌وه‌ى به‌هه‌ڵه له‌كورده‌وارى و میزاجى جوامێرانه‌ى گه‌له‌كه‌مان گه‌یشتووه نه‌وشیروانه‌و كه‌سى تر نییه، هه‌ر ئه‌وه كه‌كۆمه‌ڵى كوردستان وا به‌سووكى به‌ناوخۆو به‌تایبه‌ت به‌ده‌ره‌وه ئه‌ناسێنى كه‌ئێمه ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بووینایه رێگه‌مان به‌خۆمان نه‌ئه‌دا ته‌نانه‌ت قسه‌كه‌ش بڵێینه‌وه، ئه‌وه‌تا نه‌وشیروان مسته‌فا له دیدارێكى (الجزیره)دا كوردستان و كورده‌وارى به‌بى ئه‌خلاقى و فه‌سادى ئه‌خلاقى تۆمه‌تبار ئه‌كا، له‌كاتێكدا گه‌له‌كه‌مان له‌پێش ده‌یان و سه‌دان شانازییه‌وه ره‌وشتى به‌رزى رۆڵه‌كانى خۆى به‌یه‌كێك له‌مه‌زنترین شانازییه‌كان ئه‌زانى، دیاره وتاره‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و ئێواره‌یه‌دا، كه‌دڵنیاین بۆ ئه‌و ئێواره‌یه‌كى هێنده شوومه مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بیزانى، وتارێكى پڕ له‌شكست و دۆڕان و پڕ له‌ناڕاستى و چه‌واشه‌كارى، به‌لام ته‌واوى وه‌لامه‌كه‌ى بۆ ده‌نگده‌رانى ی.ن.ك و لیستى هاوپه‌یمانى جێده‌هێڵین كه له7/3دا نیشانى دۆست و دوژمنى ده‌ده‌ن كه ی.ن.ك چ هێزێكى جه‌ماوه‌ریى گه‌وره‌و به‌رفراوانه. نیشانى ئه‌ده‌ن كه 7/3 بۆ گۆڕان شوومترین رۆژه.
