هه‌ولێر، په‌یامنێرانمان/ کوردستانی نوێ
جه‌ماوه‌ری هه‌ولێری هه‌میشه سه‌وزو هه‌ولێری قه‌لاو مناره رۆژ به‌ڕۆژ به‌جۆش و خرۆشێكی تازه‌وه به‌ڵێنده‌ده‌ن كه به‌ده‌نگیان پاڵپشت و پشتیوانی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و یه‌كێتی خۆیان بن له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا، چونكه پێیانوایه هه‌ر ئه‌و كاندیدانه ئومێدی جێبه‌جێكاری ماف و داخوازییه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانن و جێگه‌ی متمانه‌و پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كان و وه‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاترن.
كاندیده‌كانی یه‌كێتی پێشوازیان لێده‌كرێت
دوێنێ 3/3/2010، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی ی.ن.ك، و كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و عه‌دنان موفتی و ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌كر مسته‌فا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (3)ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رێكی زۆری شاری هه‌ولێرو كه‌سوكاری شه‌هیدان و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌كر مسته‌فا رۆڵی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی و حكومه‌تی هه‌رێمی به‌رزنرخاند له‌خزمه‌تكردنی هاوولاتیانی هه‌ولێر، به‌تایبه‌تی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، به‌ڵێنیشی پێدان كه‌هه‌میشه پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن له‌چاره‌سه‌كردنی گرفته‌كانیان.
دواتر كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگرى سكرتێرى ى.ن.ك وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ئامادبوان كرد‌و وتی: كه‌سوكاری شه‌هیدان مایه‌ی خۆشحاڵی و شانازیمه كه ئه‌مڕۆ له‌خزمه‌ت ئێوه‌ی به‌ڕێزو خاوه‌ن ئازادی و سه‌رفرازی له‌كوردستان كۆده‌بینه‌وه ، هه‌موومان ئه‌و ڕاستیه ده‌زانین كه په‌ڕله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان به‌ری ڕه‌نج و تێكۆشانی ئێوه‌و خوێنی كوڕ‌و باوك و هاوسه‌رو براكانی ئێوه‌یه كه ئه‌م ئازادیه‌مان ده‌ستكه‌وێت و ڕۆژانێك ئه‌م كوردستانه جگه له‌ڕۆڵه ئازاكانی ئێوه كه‌سی تر نه‌بوو دیفاعی لێبكات ، هه‌ر پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پێشمه‌رگه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی بوون كه به‌رده‌وام گورزی كاریگه‌ریان له‌دوژمن ده‌دا تاكو ئه‌و ڕۆژه گه‌یشته دروستبوونى ڕاپه‌ڕین و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئه‌مڕۆ و ته‌واوی عیراق له‌ده‌ست دیكتاتۆریه‌ت ڕزگارى بوو .
داكۆكیكارى راسته‌قینه
راشیگه‌یاند : پێشمه‌رگه‌یه‌كی هاوسه‌نگه‌رو ڕێبه‌ری ڕۆڵه‌كانی ئێوه جه‌نابی مام جه‌لال كه سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌و هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌یه‌كی هاوسه‌نگه‌ری ئێوه كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ چه‌ندین ڕۆڵه‌ی ئازا‌و به‌جورئه‌تمان پێشمه‌رگه ئاساكان دیفاع له‌مافه ڕه‌واكانی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ن .
كاك كۆسره‌ت وتیشى : خۆشه‌ویستان ئێوه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان هه‌میشه له‌به‌رنامه‌ی پێشه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوون بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاترتان بكه‌ین ، چونكه خزمه‌تی ئێوه مافێكی ڕه‌وای خۆتانه‌و ئه‌ركی گه‌وره‌و پێویستی حكومه‌تیشه كه خزمه‌تگوزاری وه‌ك دروستكردنی خانوو و نه‌خۆشخانه‌و بڕینه‌وه‌ی مووچه‌ی باش پێشكه‌شتان بكات ، ئێمه له‌شاری هه‌ولێر ژماره‌یه‌كی زۆر خانوومان بۆ كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان دروستكردووه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ش دروست ده‌كه‌ین كه تایبه‌ت ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌سوكاری شه‌هیدان و هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێم له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵی خۆیدا مووچه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفال و كه‌مئه‌ندامانی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادكردووه كه ئه‌و زیادكردنه‌ش له‌یه‌ك ساڵدا ده‌كاته زیاتر له 70 ملیۆن دۆلار‌و ئه‌م زیادكردنه‌ش بۆتان ئه‌ژمارده‌كرێت و به‌هۆی ته‌گه‌ره‌خستنی هه‌ندێك لایه‌نیش نه‌بوایه ، ئه‌وه په‌رله‌مان بۆ ئیقراركردنی بودجه ئه‌م مانگه هه‌موو زیاده‌كانتان وه‌رده‌گرت ، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ری مانگی داهاتوو هه‌موو زیاده‌كه‌ى مووچه‌كه‌تان به‌سه‌ریه‌كه‌وه وه‌ریده‌گرن و ئه‌مه‌ش مافی خۆتانه .
ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی
هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ راشیگه‌یاند: ئێستا شه‌ڕی ئێمه بۆته هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان جا بۆئه‌وه‌ی خوێنی رۆڵه‌كانتان به‌فیڕۆ نه‌ڕوات و مافی ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌ده‌ست بهێنین كه‌ڕۆڵه‌كانی ئێوه له‌پێناویدا گیانی خۆیان به‌خت كرد، داواتان لێده‌كه‌ین هه‌مووتان له‌ڕۆژی 7ی مانگ له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سوكارتان بڕۆنه‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌لیستی ژماره (372)ى لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و له‌ناو لیسته‌كه‌ش ده‌نگ به‌كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بده‌ن، چونكه ئه‌وان هه‌ڤاڵ و هاوسه‌نگه‌رو درێژه‌پێده‌ری رێبازی رۆڵه‌كانی ئێوه‌ن و هه‌موویان كه‌سانی به‌تواناو لێهاتوون و ده‌نگدانتان به‌كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌نگدانه به‌خوێنی شه‌هیدان و خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ریشی ئه‌و راستییه ده‌زانن كه‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چه‌ند خه‌مخۆریانه له‌م قۆناغه سه‌خته‌ی خه‌بات و تێكۆشانداو هه‌رگیز له‌بیرمان نه‌كردوون، بۆیه داوا له‌سه‌رجه‌م دانیشتووانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی كه‌مافی ده‌نگدانیان هه‌یه رۆژی 7/3 بڕۆن بۆ ده‌نگدان، چونكه ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌و ده‌نگبده‌ن به‌لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و ده‌نگبده‌ن به‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ده‌نگبده‌ن به‌خوێنی شه‌هیدان و ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی كه‌ئێستا كاندیدكراون یان ئه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدانه‌ی كه‌ئێستا كاندیدكراون بۆ په‌ڕله‌مانی عیراق و ئه‌وانه هاوسه‌نگه‌رو هاو ره‌فیقی ئێوه‌ن و هه‌ندێكیان كچی شه‌هیدن و هه‌ندێكیشیان هاوڕێی شه‌هیدن و هه‌ندێكیان برای شه‌هیدن و هه‌مووشیان له‌سه‌نگه‌ری خه‌بات و تێكۆشان بوون له‌گه‌ڵ ئێوه.
دووباره‌كردنه‌وه‌ى وه‌فاو قاره‌مانى
وتیشى: هیوادارم هه‌مووتان به‌یه‌كه‌وه بچن ده‌نگبده‌ن به‌و كاندیدانه‌و بردنه‌وه‌ی ئه‌و كاندیدانه‌ش بردنه‌وه‌ی خوێنی شه‌هیدانه‌و وه‌فادارییه بۆ رابردوو و ماندووبوون و خه‌باتی خۆتان و هیوادارم خه‌ڵكی هه‌ولێر ئه‌مجاره‌ش وه‌فایی و قاره‌مانی خۆی دووباره بكاته‌وه كه‌چۆن له‌ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌موو داموده‌زگاكانی به‌عستان له‌شاری هه‌ولێر هه‌ڵته‌كاند به‌ئه‌منیی شیمالی و فه‌یله‌قی پێنج و ئه‌منیی هه‌ولێرو مه‌نزومه‌ی ئیستیخباراتی شیمالی كه هه‌مووی له‌هه‌ولێر كۆببوونه‌وه، ئه‌و جاره‌ش هه‌مووتان بچن ده‌نگبده‌ن به‌لیستی هاوپه‌یمانی و نوێنه‌ره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و باوه‌كو راپه‌ڕین ده‌ورتان هه‌بێت و رۆحیه‌تی راپه‌رین بژێننه‌وه‌و ئه‌و رۆحیه‌ته‌ی كه له‌ناو یه‌كێتی هه‌یه رۆحیه‌تێكی به‌رزه‌و نه‌یمرێنن و ده‌وری خۆتان بنوێنن و هه‌ر كه‌سه بچێ ده‌نگ بدات.
وتیشى: كاندیده‌كانیشمان له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر له(10) كه‌س پێكهاتووه كه له‌وانه‌یه هه‌ندێك كه‌س گله‌یی بكات و بڵێن زۆرن، به‌لام ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌و (10) كه‌سه خۆتان ئیختیار بكه‌ن نه‌وه‌ك ئێمه پێتان بڵێین ده‌بێت ته‌نیا ده‌نگ به‌فڵانه كه‌س بده‌ن و به‌ئاره‌زووی خۆتان ئازادن كامیان هه‌ڵده‌بژێرن و هیواداریشم ده‌نگتان جێی خۆی بگرێت و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ده‌وری خۆی ببینێت و ئه‌و ده‌نگدانه‌ی كه ده‌یده‌نێ شایسته‌ی یه‌كێتی و خه‌بات و تێكۆشانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی بێت نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ئێستا پێیانوایه یه‌كێتی زه‌عیف بووه‌و پێموایه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌واده‌ڵێن كه‌سانی نامه‌سئولن و یه‌كێتی زۆر به‌هاورازو نسكۆدا تێپه‌ڕیووه‌و نه‌كسه‌ی دیوه‌و سه‌ركه‌وتووه‌و ئه‌مجاره‌ش سه‌رده‌كه‌ویته‌وه‌و دڵنیاشتان ده‌كه‌مه‌وه كه‌ئینشاڵڵا ده‌یبه‌ینه‌وه‌و بردنه‌وه‌ش بۆ كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانه‌و سه‌ركه‌وتنیش بۆ هه‌مووانه‌و هه‌ر بژین بۆ كورد‌و كوردستان.
به‌ڵێنی كاندیده‌كانی ی.ن.ك
هه‌ر له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كاندیدانی ی.ن.ك له‌لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌چه‌ند وته‌ی و په‌یڤی جیادا په‌یامی خۆیان بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.
له‌ده‌ستپێكدا، د.فوئاد مه‌عێوم كاندیدی ژماره (2) به‌ڵێنیدا كار بۆ هه‌موو ئه‌وانه بكات كه‌نه‌توانرا له‌خولی رابردووی په‌رله‌مانی عیراقدا بۆ كورد ده‌سته‌به‌ر بكرێت، به‌دوایدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره كاندیدی ژماره (4) ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ده‌نگدانت بۆ داكۆكیكردن و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و هێنانه‌دی ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت.
پاشان، ژین نوری نانه‌كه‌لی كاندیدی ژماره (6) رایگه‌یاند: من وه‌ك كچه شه‌هیدێك و خزمه‌تكاری شه‌هیدانی كوردستان و پارێزه‌ری خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌م پاڵێورام و به‌ڵێنیشده‌ده‌م له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌دا بم.
دواتر، عوسمان شوانی كاندیدی ژماره (10) له‌په‌یامه‌كه‌ی خۆیدا ته‌ئكیدی له‌خزمه‌تی زیاتری شه‌هیدان و باشتركردنی بژێوی ژیانی شه‌هیدان كرده‌وه، هه‌روه‌ها خه‌مان زراریش كاندیدی ژماره (12) وه‌ك خانه‌واده‌ی شه‌هیدو یاساناس ئه‌زمووندار له‌په‌رله‌مان و داكۆكیكه‌ر له‌ژنان و وارسی شه‌هیدان په‌یامی خۆی خسته‌ڕوو.
خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان ئه‌وله‌ویه‌ته
هه‌روه‌ها ملازم كه‌مال كاندیدی ژماره (20) ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، كه‌ڕۆژانی پێشمه‌رگایه‌تی به‌بیرو به‌رگێك به‌رگریمان له‌مافه‌كانی كورد ده‌كرد، ئێستاش به‌ده‌نگی ئێوه، به‌لام به‌بیرێكی نوێتر‌و پێشمه‌رگانه‌تر مافه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنین.
پاشان، مازن شێخیل حاجی حه‌سه‌ن كاندیدی ژماره (22) به‌ڵێنیدا به‌رده‌وام خزمه‌تی زیاتری شه‌هیدان بكات و ئه‌گه‌ر بچێته په‌رله‌مانی به‌غدا (40%) مووچه‌كه‌ی بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ته‌رخانده‌كات.
له‌دوا په‌یامدا، جه‌مال مه‌ولود كاندیدی ژماره (26) په‌یامی خۆی له‌خزمه‌تی شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامان و زیندانییه سیاسییه‌كان و شه‌ڕه ده‌ستوورییه‌كان بۆ به‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وتی زیاتر خسته‌ڕوو.
له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا، ئاماده‌بووان به‌ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕكێ پاڵپشتییان بۆ لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و كاندیده‌كانی ی.ن.ك ده‌ربڕی و به‌ڵێنیاندا له‌ڕۆژی ده‌نگدان وه‌ك چۆن ئێستا به‌جۆش و خرۆشه‌وه به‌شداری له‌كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، به‌وشێوه‌یه‌ش له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ئاماده‌بن.
تۆماركردنی داستانی نوێ
هه‌مان رۆژ، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی ی.ن.ك و عه‌دنان موفتی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، به‌ئاماده‌بوونی به‌كر مسته‌فا سه‌عید لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (3)ی هه‌ولێرو قاره‌مان شینه لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (17)ی رۆژهه‌لات و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره كاندیدی ژماره (4)ی ی.ن.ك له‌لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان، له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی (3) له‌گه‌ڵ هاوولاتیان و كادرانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی (17) رۆژهه‌لات كۆبۆوه.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی جه‌ماوه‌ریشدا، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی رۆڵی دانیشتووانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێری به‌رزنرخاند له‌شۆڕشه‌كانی گه‌لی كورد‌و ئه‌و داستانانه‌شی به‌بیر ئاماده‌بووان هێنایه‌وه كه‌چۆن له‌ڕاپه‌ڕین و پێش راپه‌ڕین چۆكی به‌دوژمنانی گه‌لی كورد دادابوو، هه‌ر بۆیه كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی داوای له‌ئاماده‌بووان كرد به‌هه‌مان رۆحی راپه‌ڕینه‌وه بچنه‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌ڕۆحی شه‌هیدان بده‌ن و ویژدانی كه‌سوكارو منداڵه‌كانیان ئاسووده‌بكه‌ن و كاندیده‌كانی ی.ن.ك هه‌ڵبژێرن.
وتیشی: ی.ن.ك رۆژ به‌ڕۆژ له به‌هێزبووندایه، چونكه حزبی شه‌هیدانه، ئه‌و حزبه‌شه كه‌هه‌رگیز كۆڵی نه‌داوه له‌پێناو پاراستنی یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات و دووپاتی به‌هێزی ی.ن.ك ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها كاندیده‌كانی ی.ن.ك له‌لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان هه‌موویان خاوه‌ن ئه‌زموون و شاره‌زان كه‌ده‌توانن له‌به‌غدا داكۆكیكه‌رێكی سه‌ر سه‌ختی ئێوه‌بن و ماف و داخوازییه‌كانی گه‌لی كورد به‌دیبهێنن و ناوچه دابڕاوه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
به‌هێزی یه‌كێتی روو له‌زیادبوونه
دواتر، عه‌دنان موفتی له‌وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه‌جۆش و خرۆشی ئێوه وه‌لامێكه بۆ نه‌یارانی ی.ن.ك كه‌ده‌ڵێن ی.ن.ك لاواز بووه، وتیشی: ی.ن.ك نه‌ك لاواز نه‌بووه، به‌ڵكو رۆژ به‌ڕۆژ سه‌ركه‌وتنی تر تۆمار ده‌كات و له‌ڕۆژی 7/3 شدا ئه‌و راستییه ده‌رده‌كه‌وێت.
داواشی له‌ئاماده‌بووان كرد كه له‌ڕۆژی 7/3 به‌هه‌مان جۆش و خرۆشه‌وه روو له‌سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگ به‌كاندیده‌كانی ی.ن.ك له‌لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان بده‌ن.
له‌نێو ئاپۆڕه‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌وزی یه‌كێتی له‌سنووری مه‌ڵبه‌ندی (17)ی رۆژهه‌لات به‌ڕێزگرتنێكی سه‌ركردانه‌و رۆڵه‌ی شاخ و سه‌ركرده‌ی ئه‌مڕۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی ی.ن.ك و عه‌دنان موفتی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك به‌ڕێكران.
به‌ڵێنی خه‌بات دووپاتده‌كه‌نه‌وه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌كه‌ژاوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر له‌سنووری مه‌ڵبه‌ندی (18)ی خه‌بات پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و كاندیده‌كانی یه‌كێتی دووپاتكرده‌وه، پاشان كه‌ژاوه‌كه له‌هۆڵی ئاشتی هه‌ولێر پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له‌كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی كرد.
له‌و كه‌ژاوه جه‌ماوه‌رییه فراوانه‌دا، سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی سنووره‌كه به‌جۆش و خرۆشه‌وه به‌شدارییان تێداكردو به‌سوڕانه‌وه‌یان له‌شه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌ڵێنیان دووپاتكردووه چۆن له‌ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات و تێكۆشانی رێگه‌ی رزگاری كوردستان خزمه‌تیان به‌گه‌ل و نیشتمان كردووه، ئێستاش به‌هه‌مان هه‌ستی ئه‌و كات به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌نگ به‌لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بده‌ن.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، رێباز بێركۆتی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی (18)ی خه‌بات باسی له‌ئاماده‌باشی و جۆش و خرۆشی خه‌ڵكی سنووره‌كه كرد بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردن و پشتگیریكردنیان له‌لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و ده‌نگدان به‌كاندیده‌كانی ی.ن.ك.
به‌هێزترین لیستی داكۆكیكاره
پاشان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له‌وته‌یه‌كدا باسی له‌ماندووبوون و قوربانیدانی خه‌ڵكی هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری كرد له‌ڕێگه‌ی رزگاری كوردستان و روونیشیكرده‌وه، لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان به‌هێزترین لیسته بۆ داكۆكیكردن له‌مافه‌كان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان، به‌تایبه‌ت كاندیده‌كانی ی.ن.ك له‌نێو ئه‌و لیسته، بۆیه داواتان لێده‌كه‌م به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و به‌ڕۆحیه‌تی رۆژانی خه‌بات و تێكۆشان و راپه‌ڕین له‌ڕۆژی ده‌نگدان به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بچن و ده‌نگ به‌لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و كاندیده‌كانی یه‌كێتی بده‌ن.
ئاماده‌بووانیش به‌ڵێنیان دووپاتكرده‌وه، به‌هه‌ست و رۆحیه‌تی یه‌كێتی به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌نگ به‌لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و كاندیده‌كانی یه‌كێتی بده‌ن له‌پێناو پێشخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی و ئاوه‌دانی كوردستان.
