PUKmedia
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی به‌ڕێز
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین
وا جارێكی دیكه‌ش، گه‌له‌كه‌مان یادی ده‌ستپێكردنی راپه‌ڕینی مه‌زنی گه‌له‌كه‌مان ده‌كاته‌وه، كه به‌ر له (18) ساڵ له رانیه‌ی سه‌ربه‌رزه‌وه ده‌ستیپێكردو له ماوه‌ی دووهه‌فته‌دا سه‌رتاسه‌ری كوردستانی ته‌نیه‌وه، به كه‌ركوكی قودسی كوردستانیشه‌وه.
بۆیه هه‌ر له‌وكاته‌وه جه‌ماوه‌ر و پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رانی رانیه‌و بیتوێن، شه‌ره‌فی ده‌ستپێكی مه‌زنترین وه‌رچه‌رخانی سیاسی كوردستانیان پێ‌بڕا، كه بێگومان ئه‌و ده‌ستپێكه به جوامێری هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌كه و به تایبه‌ت به جوامێری كوردانه‌ی كه‌ڵه پیاوانی وه‌ك شه‌هید عه‌لی نه‌بی و هه‌ڤاڵه‌كانی تری نه‌خشێنرا. بۆیه جێی خۆیه‌تی كه جه‌ماوه‌ری ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین به هه‌موو نه‌وه‌كانیه‌وه شانازی به خۆیان و به ناوچه‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن، وه‌ك چۆن پێویسته هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و حزبه سیاسییه‌كانیش شانازی به‌و ده‌ستپێكه داهاتووسازه‌و به تێكۆشه‌رانی و به هه‌موو خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه بكه‌ن، كه بێ ئه‌و ده‌روازه كلیل ئاسایه، راپه‌ڕین نه‌ده‌بووه واقعێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ركه‌وتوو و دره‌وشاوه.
شانازییه‌كانی راپه‌ڕین، كه شانازی هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و جه‌ماوه‌ری یه‌كه‌كه‌ی شاروشارۆچكه‌و گوند‌و دێهاتی كوردستان و حزبه سیاسییه‌كانیه‌تی، قۆناغێكی نوێ و ژیانێكی نوێی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كلتووری بۆ گه‌له‌كه‌مان هێنایه دی، بۆیه هه‌میشه ده‌بێت ئاڵای ئه‌و وه‌رچه‌رخانه ئاینده‌سازه نه‌وه دوای نه‌وه به‌رز رابگیرێت، هه‌رچه‌نده به داخه‌وه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه‌سانێك هه‌بوون كه راپه‌ڕینیان وه‌ك پڕۆسه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه ده‌برده‌وه ژێر پرسیار و به تایبه‌ت ئه‌وساو ئێستاش، ده‌یانه‌وێت راپه‌ڕین له یاده‌وه‌ری نه‌وه‌كانی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا كاڵ بكه‌نه‌وه‌و له مانا سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه قووڵه‌كانی دایماڵن و به بیانووی بێ بنه‌ماوه نه‌وه‌كانی ئێستا‌و داهاتوومان به‌و شانازییه مه‌زنه نامۆ بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه دڵنیاین كه راپه‌ڕین، چونكه به‌رهه‌می ساڵانێكی دوورودرێژی تێكۆشانی حزبه سیاسیه‌كانی كوردستان و پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدانی سه‌ربه‌رز و زیندانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو یه‌كه یه‌كه‌ی تێكۆشه‌رانی شارولادێی كوردستان بوو، بۆیه هه‌رگیز كاڵ نابێته‌وه.
ئێمه دڵنیاین راپه‌ڕین بناغه‌ی داهاتوویه‌كی بێوێنه‌ی بۆ نه‌وه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی كوردستان داڕشتووه، به هیچ هێز و لایه‌نێك له یاده‌وه‌ری گه‌له‌كه‌ماندا كاڵ ناكرێته‌وه، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانین ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆمان، كه به‌رهه‌می تێكۆشانی سه‌رتاسه‌ری گه‌له‌كه‌مان و به تایبه‌ت راپه‌ڕینه له زۆر لاوه دژایه‌تی ده‌كرێن، كه بێگومان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دژایه‌تی و په‌لاماردانانه‌ش هوشیاری زۆر و یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی گه‌له‌كه‌مانی پێویسته .
هاووڵاتیانی به‌ڕێز…
ئه‌مساڵ، یادی ده‌ستپێكردنی راپه‌ڕین هاوكاتی یه‌كێك له هه‌ڵبژاردنه گرنگه‌كانی عیراقه به كوردستانیشه‌وه.
هه‌ڵبژاردن، پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی گرنگه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ وه‌دیهێنانی زه‌مینه سیاسی و ده‌ستوورییه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه، تا ئێستا تێكۆشانی زۆر‌و قوربانی بێشوماری بۆ داوه. وه‌دیهاتنی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی كه تیایدا هاووڵاتیان به‌هۆی ده‌نگدانه‌وه به‌شداری له پرۆسه‌و بڕیاره سیاسییه‌دا بكه‌ن و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش به‌و رێگه دیموكراسیه ململانێ بكه‌ن و له‌و رێگه شه‌رعییه دیموكراسیه‌وه حوكمڕانی كوردستان بكرێت، كه له‌مێژه یه‌كێك بووه له دروشم و ئامانجه نه‌گۆڕه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆیه تا ئه‌وپه‌ڕی په‌رۆشی به ته‌نگ ئه‌وه‌وه‌ین كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به باشترین شێوه‌و به‌وپه‌ڕی ئارامی و شارستانییه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌مین ده‌ستكه‌وتی خۆمان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌زانین، هه‌ر بۆیه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوشانی لایه‌نه‌كانی تری هاوپه‌یمانی كوردستان باشترین و شایسته‌ترین و لێوه‌شاوه‌ترین رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مانی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه كاندید كردووه و دڵنیاین له‌وه‌ی كه كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستاندا له‌و كه‌سه شایستانه‌ن كه ده‌توانن به باشترین شێوه‌و بوێرانه به‌رگری له ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌و كاندیدانه‌مان به شایسته‌ی ئه‌وه ده‌زانین كه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئاینده‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانی تری كوردستان به قازانجی گه‌له‌كه‌مان، پێشمه‌رگه‌ئاسا له سه‌نگه‌ری په‌رله‌مانی عیراقه‌وه تێبكۆشن، چونكه ئه‌وان ئه‌زموونێكی مێژوویی قووڵ و پڕ به‌رهه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان له‌پشته، هه‌ربۆیه یادی راپه‌ڕین به بۆنه‌یه‌كی شایسته ده‌زانین تا داوا له یه‌كه‌یه‌كه‌ی ده‌نگده‌رانی كوردستان بكه‌ین، له هه‌موو پارێزگانی هه‌رێم و له هه‌موو شاروشارۆچكه دابڕاوه‌كانی كوردستاندا، ده‌نگ به لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و به كاندیده‌كانی (ی.ن .ك) بده‌ن و متمانه‌یان پێبكه‌ن، چونكه به دڵنیاییه‌وه ده‌نگتان به فیڕۆ ناده‌ن و باشترین و دڵسۆزترین و بوێرترین نوێنه‌ری ئێوه ده‌بن . دواجار له یادی (19) ساڵه‌ی راپه‌ڕیندا سه‌ری رێز‌و ستایش بۆ شه‌هیدانی سه‌ربه‌رز و بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و قوربانیانی ئه‌نفال، بۆ پێشمه‌رگه دلێره‌كانی كوردستان، بۆ كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر، بۆ زیندانیانی سیاسی داده‌نه‌وێنین و سڵاوی كوردایه‌تی و تێكۆشان بۆ یه‌كه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به كچ و كوڕ‌و ژن و پیاو و پیرولاو، بۆ ره‌وه‌ندی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌نێرین.
هه‌روه‌ها ده‌ستی یه‌كه یه‌كه‌ی هه‌ڤاڵان و هه‌وادارانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌گووشین كه به درێژایی ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شار‌و لادێ، له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به شێوازی جۆراوجۆر و مه‌ده‌نیانه سه‌نگه‌ری به‌رگری و پشتیوانیكردنیان له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پڕجۆش و خرۆش و گه‌رموگوڕ راگرتووه، كه هیوادارین تا سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان به هه‌مان جۆش و خرۆشه‌وه به‌رده‌وام بن .
سڵاو له راپه‌ڕین
سڵاو له شه‌هیدانی راپه‌ڕین له هه‌موو شاروشارۆچكه‌و ئۆردوگاو لادێكانی كوردستان
سڵاو له شۆڕه‌سوارانی راپه‌ڕین
سڵاو له پێشمه‌رگه
سڵاو له ده‌نگده‌ری حه‌قناس
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
5 ی ئازاری 2010
