هه‌ینی, ئازار 05th, 2010 | نووسه‌ر: admin
PUKmedia رێبین محه‌مه‌د
ڕۆژی 4/3 له‌دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، له‌كاتی هێنانه‌وه‌ی سندوقه‌كان بۆ شاری سلێمانی چه‌كدارانی به‌ناو (گۆڕان) ی سه‌ر به‌كۆمپانیای وشه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌ڕێگادا به‌چه‌ك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سندوقه‌كان و په‌لاماری نوێنه‌ره‌كانی كۆمسیۆن و سندوقه‌كان ده‌ده‌ن و له‌روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش سێ كه‌سیان لێ به‌دیل ده‌گیرێت و یه‌كێكیشیان بریندارده‌بێت.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ PUKmedia پشتڕاستكرده‌وه‌و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و چه‌كدارانه سه‌ر به‌كۆمپانیای وشه- ن و به‌مه‌به‌ستی رفاندنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و سندوقانه.
له ژێر هاوپۆلی: هاوپۆلنه‌كراو
