PUKmedia
به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی كۆتاییهاتنی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ر
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا گه‌له‌كه‌مان ده‌سكه‌وتێكی دیكه‌ی شارستانی و دیموكراسی خسته‌سه‌ر خه‌رمانی ده‌سكه‌وته زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی خۆی، به‌وه‌ی كه له‌ماوه‌ی رێگه‌پێدراوی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد‌و هه‌موو چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان هه‌ر له‌كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزیی شه‌هیدان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفاله‌كان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و كاسبكاران و ژنان و كورِان و كچانی لاوی گه‌له‌كه‌مان و زیندانییه سیاسییه‌كان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو كاسبكاره سه‌ربه‌رزه‌كان و كرێكاران و جوتیاران و پیشه‌وه‌ران و سه‌ندیكاو رێكخراوه پیشه‌یی و دیموكراتییه‌كان و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و مامۆستایان و خوێندكاران و ره‌وه‌ندی دڵسۆزی كورد له هه‌نده‌ران و سه‌رجه‌م تێكۆشه‌رانی گه‌له‌كه‌مان هه‌روا سوپاس و ده‌ست خۆشی له هه‌موو لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستانی هه‌موو حزبه سیاسیه‌كانی تر‌و رێكخراوه مه‌دنیه‌كان ده‌كه‌ین كه به جۆش و خرۆشێكی بێوێنه‌وه به‌شداری كاریگه‌رییان كرد له‌هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا و به‌شێوازی جیاجیا گوزارشتیان له‌پشتیوانی و هاوكاریی خۆیان كرد بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كانی (ی.ن.ك) و لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان.
ئه‌م هه‌ڵوێسته نیشتمانی و شۆرِشگێرِانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و پشتیوانی له‌یه‌كێتییه‌كه‌ی خۆیان نیشانده‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه قوڵ و مێژووییه‌ی نێوان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، بۆیه به‌ناوی (م.س) وێرِای پیرۆزبایی گه‌رممان سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته جوامێرانانه‌ی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و داوایان لێده‌كه‌ین ئه‌و جۆش و خرۆش و حه‌ماسه گه‌رموگورِه بكه‌نه هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتییه‌كه‌یان له‌رِۆژی هه‌ڵبژاردنی 7/3 دا.
جارێكی دیكه سوپاستان ده‌كه‌ین و دڵنیاتان ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌میشه له‌رِیزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌بین.
بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و هه‌ڵبژاردن
به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كانی (ی.ن.ك) و لیستی هاوپه‌یمانیی
مه‌كته‌بی سیاسی
ی.ن.ك
5-3-2010
