PUKmedia
به‌بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری تاڵی 6 ی ئادار، په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و داوا له خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه شومه پێویسته هه‌مووان بچنه‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و پێگه‌ی كورد له‌ناوه‌ندا زیاتر به‌هێز بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی گه‌لی كوردستان
رۆژی شه‌شی ئادار رۆژێكی شومه له‌مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان و بیره‌وه‌ری تاكه‌كانی ئه‌م گه‌له خۆڕاگر‌و دیموكراتیخوازه، به‌تایبه‌تیش له‌و رۆژه‌دابوو كه رێككه‌وتننامه شومه‌كه‌ی جه‌زائیر له‌نێوان شای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران و سه‌دام حسێن- ی دیكتاتۆری عیراق ئیمزا كرا.
ئه‌مڕۆ كه باس له‌و بیره‌وه‌رییه تاڵه ده‌كه‌ین مه‌به‌ست له‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی بیریان بۆ له‌ناوبردن و نه‌هێشتن و نكۆڵی‌كردن له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كرد به چ رۆژگارێك گه‌یشتن و گه‌لی كورد و كوردستانیانیش كه خاوه‌ن بڕوا‌و تینێكی به‌هێز بوون به مافه ره‌واكانیان چۆن سه‌رسه‌ختانه به‌رگرییان له‌دیموكراتیه‌ت و ماف و داواكانی گه‌لی كوردستان و عیراق كرد، ئه‌ویش به‌هاتنه‌كایه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق كه سه‌دا هه‌شتای تێكڕای عیراقییه‌كان په‌سه‌ندیان كردووه، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ده‌ستوره و نه‌هێشتنی دووباره‌بونه‌وه‌ی زوڵم و جینۆساید دژ به نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له‌جێی خۆیدایه ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه هێشتا به‌شێكی دیار و ئازیزی خاكی هه‌رێمی كوردستان چاره‌نووسی ئیداری یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه و به‌نده به‌جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق، بۆیه ده‌خوازین هه‌موولایه‌ك كاربكه‌ن بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی گه‌لی كوردستان و پێكه‌وه كاركردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستورییه‌كانمان، تاوه‌كو ده‌ستوری عیراق جێبه‌جێ بكرێت و كه‌ركوك و شنگال و خانه‌قی و مه‌نده‌لی و مه‌خمور و دوز و داقوق و گشت ناوچه دابڕاوه‌كان له مافه یاسایی و ده‌ستورییه‌كانیان بێبه‌ش نه‌بن، ئه‌ویش به‌جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و ره‌خساندنی هه‌ل له به‌رده‌م خه‌ڵكی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كاندا، تاوه‌كو ئازادانه و دیموكراتییانه، به‌پێی ده‌ستوری عیراق بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئیداری ناوچه‌كه‌یان بده‌ن و له‌ڕووی ئیداری و ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌وه هاوشانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان لێ بێت.
پێویسته هه‌میشه رۆژی شومی شه‌شی ئادارمان له‌بیر و به‌رچاو به روداوێكی نه‌نگ سه‌یر بكرێت، بۆئه‌وه‌ی زیانه‌كانی له‌بیر نه‌كرێت و دووباره نه‌بێته‌وه، ئێمه‌ش له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌وه سه‌ربه‌رزین كه نه‌مانهێشت 6 ی ئادار بكرێته رۆژی هه‌ڵبژاردن، كه هه‌ڵبژاردن رۆژێكی پڕشنگداره له‌مێژووی هه‌ر میلـله‌تێكدا، نه‌وه‌ك شه‌شی ئادار كه رۆژێكی شومه له‌مێژووی میلـله‌ته‌كه‌مان و ئه‌مڕۆش داوا له گشت كه‌سێكی سه‌ربه‌رز و دڵسۆزی ئه‌م كوردستان و عیراقه ده‌كه‌ین رۆڵی گرنگی خۆیان به‌كاربێنن و به‌شداری له‌پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌ن و به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه نوێنه‌ره به‌تواناكانی خۆیان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا هه‌ڵبژێرن.
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
5 ئاداری 2010
