هه‌واڵ و سیاسه‌ت /کوردستانی نوێ
هیچ خۆ سه‌غڵه‌تكردنی ناوێت، هیچ خه‌ڵك سازدان و خۆ تووڕه‌كردنی ناوێت ئه‌وه‌ی ئیدیعای دیموكراسی ده‌كاو له‌باریدا نییه ده‌توانێت له‌ئه‌وه‌ڵه‌وه خۆی له‌م بابه‌ته نه‌داو وه‌كو جاران دیكتاتۆرانه لێخۆڕێت. به‌لام ئه‌وه‌ی خۆی به دیموكراسی بۆیاخ ده‌كات ده‌بێت بزانێت دیموكراسی نرخی خۆی هه‌یه دیموكراسی ره‌دو به‌ده‌لی هه‌یه، ره‌خنه‌و ره‌خنه قبووڵكردنی تێدایه.
تازه سه‌رده‌می نازو فیز به‌سه‌رچوو كه له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانییدا موعه‌زه‌ز موكه‌ڕه‌م ره‌خنه‌ت له‌هه‌ر كه‌سێك و هه‌ر شتێك بگرتبایه وه‌ك برا گه‌وه‌ره‌یه‌ك لێت قبووڵ ده‌كراو له‌به‌رپرسیارێتی و ره‌خنه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌به‌خشرای و چاوپۆشی له‌قسه ره‌ق و ناحه‌قه‌كانت ده‌كرا. ئه‌وه له‌به‌ر خاتری یه‌كێتی بوو، له‌به‌ر خاتری یه‌كێتی ناو یه‌كێتی، له‌به‌ر خاتری زه‌مانی هاوخه‌باتی و هاوسه‌نگه‌ریی بوو. ئه‌و زه‌مانه به‌سه‌رچوو كه له‌ختوخۆڕایی هاوڕێ و هه‌ڤاڵه‌كانت بشكێنیته‌وه‌و له‌به‌ر خاتری خوێنی شه‌هیدان و ناسكی هه‌لومه‌رجه‌كه چاوپۆشی لێبكرێت. چیتر تۆ هاوڕێ و هه‌ڤاڵی ئێمه نیت كه تۆ فه‌زڵی هاوڕێ و هه‌ڤاڵێتیی مه‌لا كرێكار‌و ئه‌سیل نوجیفی و به‌ره‌ی توركمانی به‌سه‌ر هاوڕێیه‌تی هاوسه‌نگه‌ره‌كانی دوێنێی خۆتدا بده‌یت.
ئیتر ته‌واو! كه دیموكراسییه بۆ ئێمه‌ش دیموكراسییه. كه‌هاوڕێكانی دوێنێت خوێن و فرمێسكیان بۆ ئه‌م دیموكراسییه رشتووه، ئه‌وان له‌هاوڕیكانی ئه‌مرۆت هه‌قی زیاتریان به‌سه‌ر ئه‌م دیموكراسییه‌وه هه‌یه‌و مافی خۆیانه هیچ نه‌بێت وه‌ك تۆ، با به‌هه‌مان زمانی جنێوفرۆشی تۆش نه‌بێت، ئه‌م دیموكراسییه‌ته بخه‌نه كار‌و به‌رپه‌چی بوختان و چه‌واشه‌كارییه‌كانی تۆ‌و سه‌رانی هاوكارت بده‌نه‌وه.
تازه ئه‌و زه‌مه‌نه به‌سه‌رچوو كه كاكه نه‌وه بوویت، ده‌مانگوت قه‌یناكا له‌به‌ر خاتری مام و له‌به‌ر خاتری كوردستان با ئه‌م نازو فیزه‌ش قبوڵ بكه‌ین.
كه‌تۆ سه‌نگه‌ری سه‌وزو ئاوه‌دان چۆڵ ده‌كه‌یت و بگره سه‌نگه‌ری لێده‌گریت، ئێمه‌ش هه‌قی خۆمانه ره‌فعی حیجابت له‌گه‌ڵ به‌كاربهێنین. تازه ته‌واو! فه‌رموو بزانم به‌رگه‌ی گه‌مه‌ی دیموكراسی ده‌گریت كه بریتییه له‌ره‌خنه‌و گوێگرتن له‌ره‌خنه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ش؟.
